Westga.jpg

"پەرلەمانی کوردستان لەماوەی شەش مانگی دوای درێژکردنەوەی تەمەنی خۆیدا تەنها پێنج دانیشتنی ئەنجامداوە"

Apr 16, 2023  |   هەواڵەکانی پەی 

وێستگەنیوز_


ئنستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان راپۆرتێکی سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "دواخستنی هەڵبژاردن ئەزموونی هەرێم رووبەرووی مەترسی زیاتر دەکاتەوە."


راپۆرتەکەی ئنستتیوتی پەی-ـدا کە لە چەند خاڵیک خۆی دەبێنێتەوە هاتووە، "باوەرنەبوونی لایەنە سیاسییە باڵا دەستەکان بە دەستاودەستکردنی دەسەڵات هۆکارێکی تری دواخستنی هەڵبژاردن بوو" دەشڵێت، "دواخستنی هەڵبژاردن ئەزموونی هەرێم رووبەرووی مەترسی زیاتر دەکاتەوە."


باس لەوەش دەکات، "بەپێی یاسا دەبوایە لە ئەیلولی ساڵی 2022 هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان ئەنجامبدرێت، بەڵام لە دانیشتنی رۆژی 9ـی 10ـی 2022، پەرلەمان بەپێی یاسای ژمارە (12)ی ساڵی 2022 "تا كۆتایی وەرزی یاسادانانی پایزەی ساڵی 2023" تەمەنی خۆی درێژكردەوە و بۆ ماوەی ساڵێك هەڵبژاردنی دواخست. هەرچەندە بەپێچەوانانەی خولەکانی پێشوو کە تەمەنی خۆیان درێژ دەکردەوە هیچ هۆکارێکی سیاسی و یاسایی نەبوو لەدەرەوەی ویست و دەسەلاتی پەرلەمانی کوردستان. بەلام پەرلەمان بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی خۆی لە هۆیەكانی دەرچواندنی یاساكەیدا چەند بیانوێکی هێناوەتەوە"، کە بە وتەی ئنستتیوت-ـەکە بریتی بوون لە:


-رێگری كردن لە دروستبوونی بۆشایی یاسایی.
-گەرەنتیكردنی پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەكان.
-تەواوكردنی ڕێكسازییە یاسایی و كارگێڕی و هونەرییەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد.
-دەستەبەركردنی تۆماری بایۆمەتری پاك و بێگەرد.
-ڕەخساندنی ژینگەیەكی سیاسی لەبار بۆ هێنانەدی یەكڕیزی و كۆدەنگی نیشتیمانی.


دەقی خاڵەکانی راگەیەندراوەکە:


-پەرلەمانی کوردستان لەماوەی شەش مانگی دوای درێژکردنەوەی تەمەنی خۆیدا تەنها پێنج دانیشتنی ئەنجامداوە.


-دواخستنی هەڵبژاردن ئەزموونی هەرێم رووبەرووی مەترسی زیاتر دەکاتەوە.


-پەرلەمانی کوردستان هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ هێنانەدی ئامانجەکانی دەرچواندنی ئەو یاسایەی تەمەنی خۆی پێ درێژکردەوە.


-خراپی رەوشی جەماوەری لایەنە سیاسییەکان هۆکارێکی سەرەکی دواخستنی هەڵبژاردن بوو.


-ترسی لایەنە سیاسییەکان لە کەمبوونەوەی کورسییەکانیان هۆکارێکی تری هەڵبژاردن بوو.


-دەبوایە پەرلەمان بەو ئەرکانەی هەستێت کە لە چوار ساڵی تەمەنیدا لە ئاستیاندا کەمتەرخەم بوون.


-باوەرنەبوونی لایەنە سیاسییە باڵا دەستەکان بە دەستاودەستکردنی دەسەڵات هۆکارێکی تری دواخستنی هەڵبژاردن بوو.


-بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بکرێت پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ئەرکی سیاسی خۆیان هەستن.


-پەرلەمانی کوردستان دەبوایە پرۆژەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەسەند بکردایە.


-دوای درێژکردنەوەی تەمەنی هیچ کام لە دانیشتنەکانی پەرلەمان پەیوەندییان بە بابەتی هەڵبژاردنەوە نەبووە.


-پەرلەمان بەرپرسیارە لەوەی ماوەی چوار ساڵدا کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی بە نایاسایی گوزەر دەکەن.


-پەرلەمانی کوردستان هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ ئامادەکردنی تۆمارێکی دەنگدەرانی پاک و بێگەرد


-ئەرکی سەرۆکایەتی هەرێمە ئامادەسازی بکات بۆ هێنانەکایەی کەشێکی لەبار بۆ هەڵبژاردن.


-چەند لایەنێکی سیاسی نارەزاییان دەربریوە لەسەر وادەی رۆژی هەڵبژاردن و گوایە پرسیان پێ نەکراوە.


-ناکرێ لایەنە سیاسییەکان کەمتەرخەمی بنوێنن یان لەمپەر دروستبکەن لەبەردەم هەڵبژاردندا.


-پارتی و یەکێتی و گۆران بەیەکەوە هەڵبژاردنیان دواخستووە و تەمەنی پەرلەمانیان درێژکردووەتەوە.


-بەرەی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمان کەمتەرخەمن هیچ فشارێکی جددیان نەکردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن. 


-ئەگەر هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراودا ئەنجام نەدرێت، هەرێم دەکەوێتە بۆشایی یاساییەوە. 


-لە ئەگەری ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن، هەرێم متمانەی خۆی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەدەستدەدات. 


-پارتی و یەکێتی گۆران کەمتەرخەمن لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن.


-کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکەنەوە.


-بە ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن سۆز و پاڵپشتی دۆست و هاوپەیمانەکان کەمدەبێتەوە.


-لە ئەگەری دواخستنێکی تری هەڵبژاردندا، هەرێم کێشەی بوودجە و مووچەی فەرمانبەرانی بۆ دروستدەبێت.


-کاتێک هەرێم بکەوێتە بۆشایی یاساییەوە گرفتی زیاتر لەگەڵ بەغدا دروستدەبێت.


-ئەرکی لایەنە سیاسییەکانە ئامادەکاری بکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد.


-پێویستە پەرلەمان لە زووترین کاتدا کۆمسیۆن کارا بکاتەوە و یاسای هەڵبژاردن هەموار بکاتەوە.


-ئەگەر هەڵبژاردن نەکرێت بارودۆخی نائاسایی رووبەرووی هەرێم دەبێتەوە.


-بەدیلی هەڵبژاردن تەنها هەڵبژاردنە.


-ناکرێت بە بیانووی لاوازی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژاردن پشتگوێ بخرێت لە حوکم کردن بەردەوام بن.

لینكی هەواڵەكە:

https://www.westganews.net/dreja.aspx?=hewal&jmara=123939&Jor=1&fbclid=IwAR397EqvXjCI5j67Ulmh4mkaVCTrCXR2NH5wj8KindECTFFeCEWXHagYEfA