Nawa.jpg

"پەرلەمان تەمەنی خۆی درێژكردەوەو كۆبونەوەكانیشی لەسەر هەڵبژاردن نەبون"

Apr 16, 2023  |   هەواڵەکانی پەی 

ئنستیتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان بڵاویكردۆتەوە، پەرلەمانی كوردستان لەماوەی شەش مانگی دوای درێژكردنەوەی تەمەنی خۆیدا تەنها پێنج دانیشتنی ئەنجامداوە.
ئنستیتیوتی پەی لەو بارەیەشەوە چەند خاڵێكی خستۆتەڕوو رایگەیاندوە، دواخستنی هەڵبژاردن ئەزمونی هەرێم روبەڕوی مەترسی زیاتر دەكاتەوەو پەرلەمانی كوردستان هیچ هەنگاوێكی نەناوە بۆ هێنانەدی ئامانجەكانی دەرچواندنی ئەو یاسایەی تەمەنی خۆی پێ درێژكردەوە، دەبوایە پرۆژەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەسەند بكردایە، دوای درێژكردنەوەی تەمەنیشی هیچ كام لە دانیشتنەكانی پەرلەمان پەیوەندییان بە بابەتی هەڵبژاردنەوە نەبوە، بۆیە پەرلەمان بەرپرسیارەو لەماوەی چوار ساڵدا كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی بە نایاسایی گوزەر دەكەن.
 ئاماژەشیكردوە، خراپی رەوشی جەماوەری هۆكارێكی سەرەكی دواخستنی هەڵبژاردن بو، ترسی لایەنە سیاسییەكان لە كەمبونەوەی كورسییەكانیان هۆكارێكی تر بو دەبوایە پەرلەمان بەو ئەركانەی هەستێت كە لە چوار ساڵی تەمەنیدا لە ئاستیاندا كەمتەرخەم بون.
ئنستیتیوتی پەی پێشیوایە، -باوەڕنەبونی لایەنە سیاسییە باڵا دەستەكان بە دەستاودەستكردنی دەسەڵات هۆكارێكی تری دواخستنی هەڵبژاردن بو، بۆیە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بكرێت پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان بە ئەركی سیاسی خۆیان هەستن.

لینكی هەواڵەكە:

https://www.radionawa.com/Ku/all-detail.aspx?jimare=72124&fbclid=IwAR1dW31USClQ2w2GjmktcnOsqPSjVar5xiL_pyeERzxihcGv8FHocUU7AsM