_DSC0484.JPG

ئینستتیوتی پەی یانزەهەمین راپۆرتی خۆی لەسەر چاودێریی و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی پـه‌رله‌مانـی كــوردستان بڵاوكردەوە

Mar 4, 2023  |   هەواڵەکانی پەی 

ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان بەهاوكاری سندوقی پاڵپشتی دیموكراسی (NED)ی ئەمەریكی راپۆرتی ژمارە (11) كە تایبەتە بە چاودێری و هەڵسەنگاندنی پەرلەمانی كوردستان لەماوەی شەش مانگی خولی گرێدانی پاییزەی درێژكراوەدا بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 4/3/2023 كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆ لە هۆڵی هوتێل رامادا لە شاری سلێمانی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان به‌ ئاماده‌بوونی به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان خولی پێنجەم و خولەكانی تری پەرلەمانی كوردستان و نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن پرۆژەی چاودێری و هەڵسەنگاندنی كارەكانی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە، كە راپۆرتەكە ژمارە (11)یە و تایبەتە بە چاودێری و هەڵسەنگاندنی پەرلەمانی كوردستان لەماوەی شەش مانگی خولی گرێدانی پاییزەی درێژكراوەدا.

لە سەرەتادا پوختەی راپۆرتەكە بۆ ئامادەبوان خوێنرایەوە، بە وردی تیشك خرایە سەر كار و چالاكیەكانی پەرلەمانی كوردستان لە ماوەی (6) مانگی رابردوودا، دواتریش لەلایەن هەریەكە لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لەم خولە و خولەكانی تر (ئەبوبەكر هەڵەدنی، سیروان بابان، پەیمان عزەدین، عومەر عیانەیت، عەبدوڵلای مەلا نوری و مەحمود حاجی عومەر) لە وتەیەكیاندا بە گرنگیەوە لە ناوەڕۆكی راپۆرتەكەیان روانی و باسیان لە كێشەوگرفتەكانی پەرلەمانی كوردستان لەم خولە و خولەكانی تر كرد.

لە كۆتایشدا لەلایەن سەرۆكی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان، وەڵامی سەرجەم پرسیارەكانی ئامادەبوانی دایە و رایگەیاند، دوابەدوای ئەم راپۆرتە دوو راپۆرتی تر بڵاودەكەینەوە كە یەكێكیان تایبەتە بە تەواوی خولەكانی پەرلەمانی كوردستان و ئەویتریشیان تایبەتە بە دۆخی یاسادان لە هەرێمی كوردستادا.

بۆ بیبینی وێنەكان كلیك لێرە بكە