Awena.jpg

ئینستتیوتی‌ په‌ی‌: پەرلەمانی كوردستان بیری چو كۆتایی بە خولی گرێدان بێنێت

Jan 4, 2023  |   هەواڵەکانی پەی 

ئینستتیوتی‌ په‌ی‌ بۆ په‌روه‌رده‌ و گه‌شه‌پێدان، ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، پەرلەمانی كوردستان بیری چو كۆتایی بە خولی گرێدانی پاییزە بهێنێت كە یەكێكە لە ئەرك و دەسەڵاتەكانی سەرۆكی پەرلەمان بەوەش پەیڕەوی پێشێل كرد.

ئاوێنە: ئینستتیوتی‌ په‌ی‌، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، پەرلەمانی كوردستان بەپێی پەیڕەو دانیشتنەكانی رێكخراوە، هەروەك لە ماددەی (٧)یدا هاتوە كە: "لە ساڵێكدا دو وەرزی گرێدانی هەیە،  یەكەمیان، لە سەرەتای مانگی ئادارەوە، دەسـتپێدەكات، تا كۆتایی مانگی حوزەیران و بە (خولی بەهارە) ناو دەبرێت. دوەمیشیان، لە سەرەتای ئەیلولدا دەستپێدەكات، تا كۆتایی كانونی یەكەم و بە (خولی پاییزە) ناودەبرێت".

ئەوەشی خستۆتەڕو"لەژێر رۆشنایی مادەی (٥١)ی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەماندا دەبو لە ماوەی ئەو خولی گرێدانەدا بەلای كەمەوە (٥٠) دانیشتنی بكردایە، بەڵام پەرلەمان كەمتەرخەم بو و تەنها (١٥) دانیشتنی ئەنجامداوە."

بەپێی راگەیەندراوەكە "جگە لەمانە پاڵپشت بە حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (٧) و بڕگەی (سێیەم)ی ماددەی (١٨) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، پێویستە لە كۆتایی هەر خولێكی گرێداندا دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاری ڕاگەیاندنی كۆتایی خولی گرێدان بدات، جا یا لە كۆتایی دانیشتنی خولەكەدا یاخود بە بەیانێك رایبگەیەنێت. ئەمە هەم یەك لە ئەرك و دەسەڵاتەكانی سەرۆكی پەرلەمانە و هەم وەك نەریتێكیش لە هەمو خولەكانی پەرلەماندا پەیڕەو كراوە. بەڵام لەكۆتایی خولی گرێدانی پاییزەدا سەرۆكی پەرلەمان كۆتایی خولی رانەگەیاند، بەمەش هەم پەیڕەوی پێشێل كردو هەم ئەو نەریتەیشی شكاند كە هەبو. "

وتوشیەتی""ئەمە لەكاتێكدایە هەمان رۆژی كۆتایی خول سەرۆك و دەستەی سەرۆكایەتی دو پەیامی پیرۆزباییان بۆ بابەتی لاوەكیی تر بەفەرمی بڵاوكردۆتەوە، بەڵام لە ئەركە فەرمییەكەی خۆیاندا كەمتەرخەم بون."

ئینستتیوتی‌ په‌ی‌ هەروەها لە راگەیەندراوەكەیدا، ئاماری كار و چالاكییەكانی پەرلەمانی لەهەردو خولی گرێدانی (بەهارەو پاییزە)ی ساڵی 2022 خستۆتەڕو كە بەمجۆرەیە:

 

ژمارە بابەت ز
٢٥ دانیشتن کۆی ئەو دانيشتنانەى ئەنجامى داون 1
١٣٠ کاتژمێر  کۆی ماوەى دانيشتنەكانى پەرلەمان لە ماوەی ساڵێکدا 2
١٢ یاسا کۆی ئەو ياسايانەى دەريكردوون 3
٠ کۆی ئەو بڕیارانەی دەريكردوون 4
١٣ پڕۆژە کۆی ئەو پرۆژەو پێشنيازە ياسايانەى خوێندنەوەى يەكەمى بۆ كردوون 5
٠ کۆی ئەو بيرۆكانەى لەلايەن ئەندامانەوە پێشكەش كراون 6
نازانرێ کۆی ئەو پرسيارانەى لەلايەن ئەندامانەوە ئاراستەى حكومەت كراون 7
٠ کۆی ئەو لێپرسينەوانەى پەرلەمان لە ئەندامانى ئەنجومەنى وەزيرانى كردووە 8
٠ پەسەندكردنى ياساى بودجەى هەرێمى كوردستان 9
٠ خستنەڕووى ئەژمارى كۆتايی بودجە و بەيانى دارايی 10
٧٩ پەیام كۆی ئەو پەیام و بەیاننامانەی لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتیەوە بلاوكراونەتەوە، كە بریتین لە (٤٨) پیرۆزبایی، (٢٤) پرسەنامە و هاوخەمی، (١١) هاوخەمی، (٦) ئیدانە، (١) سوپاسنامە. 11

لینكى هه‌واڵه‌كه‌:

https://www.awene.com/detail?article=79283&fbclid=IwAR3kg-OEEeLHxzgDGRoi61OVKfmnYYR6rzyX07Qs5_LWBK3vk9viyP8-2Yk