Xandan.jpg

ئینستتیوتی پەی: پەرلەمانی كوردستان بیریچو كۆتایی بە خولی گرێدان بهێنێت

Jan 3, 2023  |   هەواڵەکانی پەی 

خه‌ندان-

ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان رایده‌گه‌یه‌نێت، لەكۆتایی خولی گرێدانی پاییزەدا سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی خولی رانەگەیاند، بەوەش "هەم پەیڕەوی پێشێلكرد و هەم ئەو نەریتەیشی شكاند" كە هەبو، ئەمە لەكاتێكدا هەمان رۆژی كۆتایی خول سەرۆك و دەستەی سەرۆكایەتی دو پەیامی پیرۆزباییان بۆ بابەتی لاوەكیی تر بەفەرمی بڵاوكردوه‌تەوە، بەڵام لە ئەركە فەرمییەكەی خۆیاندا "كەمتەرخەم بون".

ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه‌، رایگه‌یاندوه‌، پەرلەمانی كوردستان بەپێی پەیرەو دانیشتنەكانی رێكخراوە، هەروەك لە ماددەی (7)یدا هاتوە كە، "لە ساڵێكدا دو وەرزی گرێدانی هەیە،  یەكەمیان، لە سەرەتای مانگی (ئازار/3)ەوە، دەسـتپێدەكات، تـا كۆتـایی مـانگی (حوزەیران/6) و بە (خولی بەهارە) ناو دەبرێت، دوەمیشیان، لە سەرەتای (ئەیلول/9)دا دەستپێدەكات، تا كۆتایی (كانونی یەكـەم/12) و بە (خولی پاییزە) ناودەبرێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، لەژێر رۆشنایی مادەی (51)ی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەماندا دەبو لە ماوەی ئەو خولی گرێدانەدا بەلای كەمەوە 50 دانیشتنی بكردایە، بەڵام پەرلەمان كەمتەرخەم بو و تەنها 25 دانیشتنی ئەنجامداوە.

ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان "پاڵپشت بە حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (7) و بڕگەی (سێیەم)ی ماددەی (18) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، پێویستە لەكۆتایی هەر خولێكی گرێداندا دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاری راگەیاندنی كۆتایی خولی گرێدان بدات، جا یان لە كۆتایی دانیشتنی خولەكەدا یاخود بە بەیانێك رایبگەیەنێت، ئەمە هەم یەك لە ئەرك و دەسەلاتەكانی سەرۆكی پەرلەمانەو هەم وەك نەریتێكیش لە هەمو خولەكانی پەرلەماندا پەیرەو كراوە". 

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "لەكۆتایی خولی گرێدانی پاییزەدا سەرۆكی پەرلەمان كۆتایی خولی رانەگەیاند، بەوەش هەم پەیڕەوی پێشێل كرد و هەم ئەو نەریتەیشی شكاند كە هەبو، ئەمە لەكاتێكدا هەمان رۆژی كۆتایی خول سەرۆك و دەستەی سەرۆكایەتی دو پەیامی پیرۆزباییان بۆ بابەتی لاوەكیی تر بەفەرمی بڵاوكردوه‌تەوە، بەڵام لە ئەركە فەرمییەكەی خۆیاندا كەمتەرخەم بون".

ئاماری كار و چالاكییەكانی پەرلەمان لەهەردو خولی گرێدانی (بەهارەو پاییزە)ی ساڵی 2022 به‌مجۆره‌بو:

ژمارە بابەت ز
٢٥ دانیشتن کۆی ئەو دانيشتنانەى ئەنجامى داون 1
١٣٠ کاتژمێر  کۆی ماوەى دانيشتنەكانى پەرلەمان لە ماوەی ساڵێکدا 2
١٢ یاسا کۆی ئەو ياسايانەى دەريكردوون 3
٠ کۆی ئەو بڕیارانەی دەريكردوون 4
١٣ پڕۆژە کۆی ئەو پرۆژەو پێشنيازە ياسايانەى خوێندنەوەى يەكەمى بۆ كردوون 5
٠ کۆی ئەو بيرۆكانەى لەلايەن ئەندامانەوە پێشكەش كراون 6
نازانرێ کۆی ئەو پرسيارانەى لەلايەن ئەندامانەوە ئاراستەى حكومەت كراون 7
٠ کۆی ئەو لێپرسينەوانەى پەرلەمان لە ئەندامانى ئەنجومەنى وەزيرانى كردووە 8
٠ پەسەندكردنى ياساى بودجەى هەرێمى كوردستان 9
٠ خستنەڕووى ئەژمارى كۆتايی بودجە و بەيانى دارايی 10
٧٩ پەیام كۆی ئەو پەیام و بەیاننامانەی لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتیەوە بلاوكراونەتەوە، كە بریتین لە (٤٨) پیرۆزبایی، (٢٤) پرسەنامە و هاوخەمی، (١١) هاوخەمی، (٦) ئیدانە، (١) سوپاسنامە. 11

 

لینكى هه‌واڵه‌كه‌:

https://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=159943&babet=1&relat=3036&fbclid=IwAR3I-gcwChW2vzQwqbzX1ckaIOsPUBvhpMRnWvXCj_TSdRsOaq-jR7OkEwg