Kurdyou.jpg

پەرلەمانی كوردستان لە خولی پایزەدا كەمترین دانیشتنی ئەنجام داوە

Jan 2, 2023  |   هەواڵەکانی پەی 

لە ڕاگەندراوێكدا كە ئینستیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان بڵاوكراوەتەو تیایدا هاتووە: لەكۆتایی خولی گرێدانی پایزەدا، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی خولی رانەگەیاندو بەمەش هەم پەیڕەوی پێشێلكرد و هەم ئەو نەریتەیشی شكاند كە هەبوو.

 هەروەها دەشڵیت : پەرلەمانی كوردستان لە بری 50 دانیشتن، تەنها 25 دانیشتنی ئەنجام داوە.

لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیوو كەوتوە ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان رایگەیاندوە: پەرلەمانی كوردستان بەپێی پەیرەو دانیشتنەكانی رێكخراوە، هەروەك لە ماددەی (7)یدا هاتوە كە لە ساڵێكدا دوو وەرزی گرێدانی هەیە،  یەكەمیان، لە سەرەتای مانگی (ئازار/مانگی 3)ەوە، دەسـت پێدەكات تـا كۆتـایی مـانگی (حوزەیران/ مانگی 6) وكە بە (خولی بەهارە) ناو دەبرێت، دوەمیشیان، لە سەرەتای (ئەیلول/ مانگی 9)دا دەستپێدەكات، تا كۆتایی (كانونی یەكـەم/ مانگی 12) و بە (خولی پاییزە) ناودەبرێت.

 ئینستتیوتی پەی باسی لەوەش كردووە : لەژێر رۆشنایی مادەی (51)ی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەماندا دەبوو لە ماوەی ئەو خولی گرێدانەدا بەلای كەمەوە 50 دانیشتنی بكردایە، بەڵام پەرلەمان كەمتەرخەم بووە و تەنها 15 دانیشتنی ئەنجامداوە.

 ئینستتیوتی پەی ووتیشی : پاڵپشت بە حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (7) و بڕگەی (سێیەم)ی ماددەی (18) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، پێویستە لەكۆتایی هەر خولێكی گرێداندا دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاری راگەیاندنی كۆتایی خولی گرێدان بدات، جا یان لە كۆتایی دانیشتنی خولەكەدا یاخود بە بەیانێك رایبگەیەنێت، ئەمە هەم یەك لە ئەرك و دەسەلاتەكانی سەرۆكی پەرلەمانەو هەم وەك نەریتێكیش لە هەمو خولەكانی پەرلەماندا پەیرەو كراوە. 

 ئینستیوتی پەی ئاماژەی بەوەش داوە :كە لە كۆتایی خولی گرێدانی پاییزەدا سەرۆكی پەرلەمان كۆتایی خولی رانەگەیاندوە، بەمەش هەم پەیڕەوی پێشێل كردوە و هەم ئەو نەریتەیشی شكاندوە كە هەبوە، ئەمە لەكاتێكدا هەمان رۆژی كۆتایی خول سەرۆك و دەستەی سەرۆكایەتی دوو پەیامی پیرۆزباییان بۆ بابەتی لاوەكیی تر بەفەرمی بڵاوكردوەتەوە، بەڵام لە ئەركە فەرمییەكەی خۆیاندا كەمتەرخەم بون.

لینكى هه‌واڵه‌كه‌:

https://www.kurdiu.org/ku/b/526595?mibextid=Zxz2cZ&fbclid=IwAR192AuXOGb2fKvkW1PR-rXPNt-oOzwlJYbMptjnGtChGQ3MXlCV3iQPht8