خه‌ندان-
ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان له‌په‌یامێكدا هۆشداری له‌دۆخێكی نائاسایی به‌هۆی ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌دات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "بۆئه‌وه‌ی هیچیتر ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژ نه‌كرێته‌وه و له‌وه زیاتر ئه‌زمونی هه‌رێم له‌به‌ر چاوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و دۆسته‌كانی له‌كه‌دارتر نه‌بێت، واده‌ی هه‌ڵبژاردن دیاری بكه‌ن و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش دانیشتنه‌كانی ده‌ستپێبكاته‌وه و ته‌نانه‌ت پشوی خولی پاییزه‌ش وه‌رنه‌گرن".
ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان له راپۆرتێكدا له‌ژێر ناونیشانی "له‌پێناو رێگریكردن له دوباره دواخستنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن، په‌رله‌مانی كوردستان ناكرێت چیتر په‌كی دانیشتنه‌كانی بخات" بڵاویكرده‌وه، په‌رله‌مانی كوردستان كه له رۆژی 6ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2022 واده‌ی یاسایی به‌سه‌رده‌چو و ده‌بوایه هه‌ڵبژاردنی بۆ خولی شه‌شه‌م ئه‌نجامبدرایه، كه‌چی له دانیشتنی رۆژی 9ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ به‌پێی یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2022 "تا كۆتایی وه‌رزی یاسادانانی پایزه‌ی ساڵی 2023 ته‌مه‌نی خۆی درێژكرده‌وه.
بیانوه‌كانی په‌رله‌مان له‌م درێژكردنه‌وه‌یه‌دا كه له هۆیه‌كانی ده‌رچواندنی یاساكه‌دا هاتون:
یه‌كه‌م: رێگری كردن له دروستبونی بۆشایی یاسایی.
دوه‌م: گه‌ره‌نتیكردنی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان.
سێیه‌م: ته‌واوكردنی ڕێكسازییه یاسایی و كارگێڕی و هونه‌رییه‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد.
چواره‌م: ده‌سته‌به‌ركردنی تۆماری بایۆمه‌تری پاك و بێگه‌رد.
پێنجه‌م: ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی سیاسی له‌بار بۆ هێنانه‌دی یه‌كڕیزی و كۆده‌نگی نیشتیمانی.
ینستتیوتی په‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "هه‌مو ئه‌و ئه‌ركانه له ئه‌ستۆی په‌رله‌مان بون و له چوار ساڵی ته‌مه‌نیدا ئه‌نجامی نه‌دابون، كه‌چی له‌و رۆژه‌وه‌ی ته‌مه‌نی درێژكردۆته‌وه تا ئێستا كه (70) رۆژ تێپه‌ڕیوه و خولی گرێدانه‌كه خه‌ریكه كۆتایی دێت، جگه له‌وه‌ی چوار دانیشتنی كردوه، به‌ڵام هیچ كامیان په‌یوه‌ندیان به‌م بابه‌ته‌وه نه‌بوه، هیچ پرۆژه‌یه‌كی ئاماده‌نه‌كردوه و هیچ راپۆرتێكی پێشكه‌ش نه‌كردوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌لای ئه‌و پرسانه‌دا نه‌چوه و هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجامنه‌داوه، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكو خولی گرێدان خه‌ریكه كۆتایی دێت، كه‌چی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌بیانوی جیاجیاوه په‌كی دانیشتنه‌كانی خستۆته‌وه، له‌سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌شه‌وه پشوی وه‌رزی پاییزه ده‌ستپێده‌كات و تا سه‌ره‌تای مانگی (ئازار/3)ی ساڵی داهاتو هیچ دانیشتنێكی ئاسایی ئه‌نجامنادرێت و ره‌وشه‌كه به‌هه‌مانشێوه به‌رده‌وام ده‌بێت".
به‌پێی په‌یره‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌و یاسایانه‌ی ده‌ریكردون، له‌ماوه‌ی ئه‌و (70) رۆژه‌ی رابردودا په‌رله‌مان پێویست بو ئه‌م كارانه‌ی بكردایه:
یه‌كه‌م: كاری په‌له‌ی په‌رله‌مان ئه‌وه‌بو هه‌روه‌ك له بڕگه‌ی دوه‌می مادده‌ی (1) دا هاتوه "پێویسته ڕێكسازییه یاسایی و كارگێڕیی و هونه‌رییه‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد ته‌واو بكرێت و هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت"، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بوایه:
1-پرۆژه‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئاماده‌بكردایه و خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكردایه‌و كاری بۆ په‌سه‌ندكردنی بكردایه.
2-كاری بۆ یه‌كڕیزی و كۆده‌نگی نیشتمانی بكردایه.
3-كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كارابكردایه‌ته‌وه.
4-هه‌نگاوی بنایه بۆ ئاماده‌كردنی تۆمارێكی ده‌نگده‌رانی پاك و بێگه‌رد.
ئینستتیوتی په‌ی ده‌شڵێت، "ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامان و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه په‌رله‌مان نه‌ك هیچكام له‌و ئه‌ركانه‌ی ئه‌نجامنه‌دا، به‌ڵكو هیچ هه‌نگاوێكیشی نه‌نا بۆ ئه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بڕه‌خسێنێت بۆ به‌جێگه‌یاندنیان".
دوه‌م: به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی (1)ی ئه‌و یاسایه‌ی ته‌مه‌نی خۆیان پێ درێژكرده‌وه هاتوه كه: "خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، تا كۆتایی وه‌رزی یاسادانانی پایزه‌ی ساڵی 2023، له سه‌رجه‌م كار و ئه‌ركه‌كانی، به‌رده‌وام ده‌بێت". به‌پێی ئه‌مه‌ش له‌ژێر رۆشنایی ماده‌ی (51)ی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌ماندا ده‌بو له‌و ماوه‌یه‌دا په‌رله‌مان (33) دانیشتنی بكردایه سه‌باره‌ت له په‌سه‌ندكردنی یاسا‌و چاودێریكردنی ده‌سه‌لاتی جێبه‌جێكردن، به‌لام په‌رله‌مان له‌مه‌شیاندا كه‌مته‌رخه‌م بو و ته‌نها (4) دانیشتنی ئه‌نجامداوه.
سێیه‌م: (هه‌ڵوێست)ی فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن جیاجیایه‌و هه‌ندێكیان جێگه‌ی پرسیاره، پێویسته له ئێستادا هه‌مو خه‌مێكیان ئه‌وه بێت ئاماده‌كاری بكرێ بۆ هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد. چونكه بایكۆت بۆ بابه‌ت یا ماوه‌یه‌كی دیاریكراوه، به‌لام بابه‌تی درێژكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت تا كۆتایی ئه‌م خوله، ئایا كاردانه‌وه‌ی به‌شێك له ئۆپۆزسیۆن و به‌رده‌وامبونی به‌م شێوازه خزمه‌ت به پرسه‌كه ده‌كات؟
كاتێك له رۆژژمێری كاره‌كانی په‌رله‌مان ورد ده‌بینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانی ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر له مانگی ئازاری ساڵی داهاتو (2023)دا په‌رله‌مان كێشه ده‌ستنیشانكراوه‌كانی چاره‌سه‌ر نه‌كردبێت، ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌م شێوازه په‌رله‌مان ناتوانێت ئاماده‌سازییه‌كان بكات و دیسانه‌وه له‌واده‌ی ده‌ستنیشانكراوی دواخراودا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نادرێت و سه‌رله‌نوێ په‌رله‌مان جارێكی تریش ته‌مه‌نی خۆی درێژ ده‌كاته‌وه، چونكه به‌پێی ئه‌و خشته‌ی كاته‌ی له‌به‌ر ده‌می په‌رله‌ماندایه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌مو كاره په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌لبژاردن ته‌نها دو مانگی كاركردنی ناو خولی گرێدانی به‌هاره‌یه، كه ئه‌مه‌ش مكاتێكی زۆر كورته.
ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه، بۆئه‌وه‌ی هیچیتر ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژ نه‌كرێته‌وه و له‌وه زیاتر ئه‌زمونی هه‌رێم له‌به‌ر چاوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و دۆسته‌كانی له‌كه‌دارتر نه‌بێت، پێویسته:
یه‌كه‌م: په‌رله‌مانی كوردستان له زوترینكاتدا كار بۆ ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی سیاسی له‌بار بكات له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ هێنانه‌دی یه‌كڕیزی و كۆده‌نگیه‌كی نیشتیمانی.
دوه‌م: لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌ئێستاوه هه‌مو خه‌مێكیان ئه‌وه‌بێت كه ئاماده‌كاری بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد.
سێیه‌م: سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كانی ده‌ستپێبكاته‌وه و ته‌نانه‌ت پشوی خولی پاییزه‌ش وه‌رنه‌گرن، پرۆژه یاسای هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن بخه‌نه به‌رنامه‌ی كاره‌وه و په‌سه‌ندی بكه‌ن، كۆمسیۆنی هه‌لبژاردنه‌كان كارا بكه‌نه‌وه و بێ یاسایی كۆمسیۆنه‌كه كۆتایی پێبهێنن و خه‌سڵه‌تی په‌له (صفه الاستعجال) به پرۆژه‌یاساكان بده‌ن.
چواره‌م: به هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌چاودێری په‌رله‌مان بڕیار له تۆمارێكی بایۆمه‌تری بێگه‌رد بده‌ن.
پێنجه‌م: له زوترینكاتدا سه‌رۆكی هه‌رێم واده‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مان ده‌ستنیشان بكات.
ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان ئاشكراشیكردوه، "خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه نه‌كرێن، به‌دڵنیاییه‌وه بارودۆخێكی نائاسایی روبه‌ڕوی هه‌رێم ده‌بێته‌وه، چونكه به‌و هه‌مو تێبینیانه‌شه‌وه كه له‌سه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه، هیچ بژارده‌یه‌كی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان نیه و ئه‌لته‌رناتیڤێكی باشتر و گونجاوتر نه پێشنیازكراوه‌و نه هه‌یه، هه‌ر بۆیه ناكرێ به‌بیانوی لاوازی په‌رله‌مانی ئێستاوه ئه‌م پرۆسه گرنگه پشتگوێ بخرێت و زۆرینه‌یه‌كی خۆسه‌پێن له حوكمكردن به‌رده‌وام بن".
سه‌باره‌ت به‌رێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنیش، ئینستتیوتی په‌ی باسی له‌وه‌كردوه، "ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن به‌پێی میكانیزمه كۆنه‌كه بكرێت ئه‌وا كۆمسیۆن شه‌ش مانگی پێویسته هه‌روه‌ك له خشته‌كه‌دا هاتوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری بكرێت و تۆماری بایۆمه‌تری به‌كاربێت، ئه‌وكاته پرۆسه‌كانی (كڕینی ئامێری ناسینه‌وه‌ی زیره‌ك، ته‌نده‌رین، گرێبه‌ست، هه‌مواری یاسا‌و گونجاندنی له‌گه‌ڵ سیسته‌می بایۆمه‌تری، راهێنانی فه‌رمانبه‌ران و چه‌ندین بابه‌تی تر) به‌لای كه‌مه‌وه پێویسته ساڵێك له‌به‌رده‌می كۆمسیۆندا بێت".
لینكی هەواڵەكە: