دوابەدوای ئەوەی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجامنەدراو پەرلەمان بەپێی یاسای ژمارە (١٢) ی ساڵی ٢٠٢٢ تەمەنی خۆی درێژكردەوە، یاساكە لە لە ژمارە (٢٩٣)ی رۆژنامەی فەرمیی (وەقائیعی كوردستان)دا بڵاوكرایەوە. ئەوەی جێگەی سەرنج و تێڕامانە ئەو یاسایە كە بلاوكراوەتەوە جیاوازە لە هەموو یاساكانی تر، چونكە واژۆی هیچ كەسێكی بەسەرەوە نیە. ئەمەش ئەوە دەردەخات كە ئەوانەی پێشنیاری یاساكەیان كردووەو ئەوانەشی دەریان كردووە، پێیان شەرمە واژۆی خۆیان بەسەر یاساكەوە دابنێن، هەر بۆیە دەكرێ بە یاسایەكی بێ دایك و باوك ناوزەد بكرێت.
یاسای درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمان بە pdf