fr.-goran.jpg

فراکسیۆنی گۆڕان لە نێوان کاری پەرلەمانی و چالاکی کۆمەڵایەتیدا

Oct 30, 2022  |   هەواڵەکانی پەی 

فراکسیۆنی گۆڕان لە سایتی فەرمی بزتنەوەی گۆڕان،  ئاماری چالاکی چوار ساڵی ئەندامانی فراکسیۆنەکەی بڵاو کردەوە، ئەمە دەقی بڵاوکراوەکەیە: 

بەپێى ئامارێک کە فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان بڵاوى کردوەتەوە، لەماوەى نێوان کانونى یەکەمى ساڵى (2018) تا یەکى تشیرینى یەکەمى ساڵى (2022)، هەشت پەرلەمانتارى فراکسیۆنەکە چوار هەزار و (210) چالاکیان لە دەرەوەى پەرلەمان هەبووە.

بەپێى ئامارەکە؛ چالاکییەکان دابەشکراون بەسەر  (16) جۆرى چالاکیدا کە بریتى بوون لە (هاوکارى هاوڵاتیان لەبەردەم دادوەر، هاوکارى هاوڵاتیان لەبەردەم داواکارى گشتى و کەفالەتکردنیان، هاوکارى هاوڵاتیان لەبەردەم دادگا بۆ کێشەکانیان، هاوکارى هاوڵاتیان لە بەندیخانەکان، هاوکارى هاوڵاتییان بە هاوکارى دارایى، هاوکارى خێزان بە دارایى، کۆمەکى خێزان جگە لە دارایى، هاوکارى هاوڵاتیان لە بابەتى تەندروستیدا، هاوکارى هاوڵاتیان لە کەرتى خوێندنى باڵا، بەسەرکردنەوەى هاوڵاتیان، بەسەرکردنەوەى هونەرمەندان و مامۆستایانى ئاینى، لێدوان بۆ میدیاکان، دەرچونەکان بەمەبەستى کار و ئەرکى پەرلەمان و چەندین چالاکى دیکە).

کۆى گشتى سەرجەم ئەو چالاکیانە، چالاکى دەرەوەى پەرلەمانن و بەدواداچونەکانى ناوپەرلەمان و پێشکەشکردنى پڕۆژەیاسا بە پەرلەمان، لە ئامارەکەدا هەژمار نەکراوە.

چالاکى پەرلەمانتارەکان لە ئامارەکەدا بەم شێوەیە بووە:
*  گۆران عومەر، لیژنەى رۆشنبیرى و لیژنەى ناوچە دابڕاوەکان –  (510) چالاکى
* شایان کاکە ساڵح، تەندروستى و ژینگە و مافى بەکاربەر و کاروبارى پەرلەمان و سکاڵا- (380) چالاکى.
* گۆڵستان سەعید، لیژنەى کاروبارى کۆمەڵایەتى و مافى مرۆڤ و لیژنەى داکۆکیکردن لە مافى ئافرەت- (610) چالاکى.
* بەڵێن ئیسماعیل، لیژنەى دارایى- (480) چالاکى.
* یاسین خزر، لیژنەى ناوخۆ و کشتوکاڵ – (620) چالاکى.
* جەلال محەمەد ئەمین، لیژنەى یاسا و لیژنەى تەندروستى – (460) چالاکى.
* شاخەوان رەئوف بەگ، سەرۆکى لیژنەى ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان و لیژنەى شەهیدان- (610)
* رزگار مەحمود، لیژنەى شارەوانى و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار و کاروبارى پێشمەرگە – (540) چالاکى.

لە کاتێکدا فراکسیۆنی گۆڕان ئەمە بڵاو دەکاتەوە کە ئەم جۆرە چالاکییانە بە پێی پەیڕوی ناوخۆی  پەرلەمان ئەرک و کاری پەرلەمانی نین و  چالاکی کۆمەڵایەتین و پەیوەندی بە پەرلەمانەوە نیە.

لە راگەیاندراوەکەی فراکسیۆنی گۆڕان تەنها ئاماژە بە (٨) پەرلەمانتار دراوە، ئەمە لە کاتێکدا فراکسیۆنەکە لە (١٢) ئەندام پێکهاتووە و هەر یەک لە ( عەلی حەمە ساڵح، ئشنا عەبدوڵا، دابان محمد، شیرین ئەمین) وەک ئەندام ئەژمار نەکراوەن، 

هەروەها ئێمە وەک ئینستتیوتی پەی لە راپۆرتەکانماندا بە داتا کار و چالاکییەکانی ئەندامانی پەرلەمانمان خستۆتەڕوو، وەک لەم دوو راپۆرتەدا دەرکەوتووە

راپۆرتی ژمارە ٧ لەسەر ئەدای پەرلەمان ١ى ئازارى ٢٠٢٠ بۆ ٢٨ى شوباتى ٢٠٢١

راپۆرتی ژمارە ٩ لەسەر ئەدای پەرلەمان (١ى ئازارى ٢٠٢١ بۆ ٢٨ى شوباتى ٢٠٢٢)

هەروەها پێگەی پەسەوان ڤیدیۆیەکەی لەسەر ئەم بابەت ئامادە کردوە