Nas.jpg

ئەو پەرلەمانتارانەى واژۆیان کردووە ’’نوێنەرایەتى 19%ى دەنگدەران دەکەن’’

Oct 5, 2022  |   هەواڵەکانی پەی 

ناس کورد-  

  ئەو (85) پەرلەمانتارەى واژۆیان لەسەر پێشنیازەیاسای درێژكردنەوەی ماوەی یاسایی پەرلەمان کردووە، نوێنەرایەتى (19.01%) ى دەنگدەرانى هەرێمى کوردستان دەکەن، ئەوەش بەپێی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان.  

ئینستتیوتی پەی (4-10-2022) لەسەر پێگەى خۆى بڵاویکردەوە، ژمارەیەك فراكسیۆنی ناو پەرلەمانی كوردستان بە واژۆی (85) پەرلەمانتار، پێشنیازەیاسای درێژكردنەوەی ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمان كوردستانیان پێشكەش سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد.  

  بە پێی ئەو پرۆژەیەی پێشكەشكراوە (45) پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، (22)  پەرلەمانتاری یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، (7) پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان و (11) پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پێكهاتەكان، ئەو پێشنیازەیاسایەیان واژۆ كردووە.  

  بەپێی زانیارییەكان سەرۆكایەتی پەرلەمان "لە ماوەیەكی نزیكدا" پێشنیازەیاساكە دەخاتە ناو بەرنامەی كاری پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەوەی ماوەی پەرلەمانی كوردستان درێژ بكرێتەوە، لە كاتی بەدەستهێنانی دەنگی پێویست بۆ پڕۆژە یاساكە.  

  لە هەلبژاردنی خولی پێنجەمی سالی 2018 ی پەرلەمانی كوردستاندا (3.085.461) كەس مافی دەنگدانیان هەبوو، لە هەلبژاردنەكەدا (1.845.979) دەنگدەر بەشداریان كردبوو،  ئەو پەرلەمانتارانەی واژۆی پرۆژەكەیان كردووەو دەنگ لەسەر ماوەی درێژكردنەوەی پەرلەمان دەدەن تەنها (586.599) دەنگیان بەدەستهێنابوو.  

  ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات، كه‌ رێژه‌ى (58.82%) هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كانى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستانیان كردووه‌، ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ى واژۆیان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساكه‌ كردووه‌، ڕێژه‌كه‌ى ده‌كاته‌ (19.01%) كۆى ده‌نگى ده‌نگده‌رانى هه‌رێمى كوردستانه‌.  

  ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان پەیوەندی بە فراكسیۆنەكانی تر كرد، كەناویان نەهاتووە بۆ واژۆكردنی ماوەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان، كە (27) پەرلەمانتار واژۆیان نەكردووە، ئەوانیش بریتین لە (7) ئەندام پەرلەمانی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، (5) ئەندام پەرلەمانی فراكسیۆنی گۆڕان، (5) ئەندام پەرلەمانی فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان، (4) ئەندام پەرلەمانی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌،  (3) ئەندام پەرلەمانی فراكسیۆنی سەربەخۆ، (1) ئەندام پەرلەمانی فراكسیۆنی هاوپەیمانی سەردەم و (1) ئەندام پەرلەمانی فراكسیۆنی ئازادی.  

  رۆژی 6/11/2022 ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی پێدێت و تاكو ئێستاكە وادەی هەڵبژاردنی داهاتوو دیارینەكراوە.  

  بەپێی زانیارییەكان سەرۆكایەتی پەرلەمان "لە ماوەیەكی نزیكدا" پێشنیازەیاساكە دەخاتە ناو بەرنامەی كاری پەرلەمانی كوردستان.  

  رۆژی 6/11/2022 ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی پێدێت و تاكو ئێستاكە وادەی هەڵبژاردنی داهاتوو دیارینەكراوە.  
 لینكى هه‌واڵه‌كه‌:

https://nasnews.com/kurd/view.php?cat=44000&fbclid=IwAR2D9ZN-DyaCnS-B26P0CsKcecgAZLF1dtXTMnyA6KXQd79ttrZ0K8kJSd8