راپۆرتى ده‌یه‌مى چاودێریى و هه‌ڵسه‌نگاندنى كاره‌كانى پـه‌رله‌مانـى كــوردستان له‌لایه‌ن ئینستیتیوتى په‌ى بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان به هاوكارى سندوقى نیشتمانى بۆ پاڵپشتى دیموكراسى (NED)ی ئه‌مریكی بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24/9/2022 له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسیدا له هۆتێل رامادا له شارى سلێمانى، به ئاماده‌بوونى به‌شێك له ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان و نوێنه‌رى ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن راپۆرتى ده‌یه‌مى چاودێریى و هه‌ڵسه‌نگاندنى كاره‌كانى پـه‌رله‌مانـى كــوردستان له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن، ساڵى چواره‌م_ خولی گرێدانی به‌هاره (١ى ئازاری ٢٠٢٢ بۆ ٣١ ى ئابى ٢٠٢٢)، له‌لایه‌ن ئینستیتیوتى په‌ى بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان به هاوكارى سندوقى نیشتمانى بۆ پاڵپشتى دیموكراسى (NED)ی ئه‌مریكی بڵاوكرایه‌وه.
راپۆرته‌كه له (124) لاپه‌ڕه پێكهاتووه، كه له (40) خشته‌ى جۆرا و جۆردا داتا‌و زانیارى وردى تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، له ماوه‌ى (6) مانگى رابردوو په‌رله‌مانى كوردستان ته‌نها (10) كۆبونه‌وه‌ى كردووه و بڕگه‌كانی به‌رنامه‌ی كار (31) بڕگه بووه، (24) بڕگه‌ی جێبه‌جێ كراوه، كۆی كاتی كۆبوونه‌وه‌كان نزیكه‌ی (74:56) حه‌فتا و چوار كاتژمێر و په‌نجا و شه‌ش خوله‌ك بووه، له سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كانى خولى به‌هاره‌دا ته‌نها (6) وه‌زیر ئاماده‌ى دانیشتنه‌كانى بوونه.
له راپۆرته‌كه‌شدت ئه‌وه‌ش هاتووه له خولی به‌هاره‌دا، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ (9) پێشنیاز و پرۆژه‌یاسا كراوه، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ (10) پێشنیازه و پرۆژه‌یاسا كراون، (11) یاسا په‌سه‌ندكراون، له كاتێكدا له‌م خولی پێنج‌دا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ (75) پێشنیازه و پرۆژه‌یاسا و بڕیار كراون، (41) یاسا و (8) بڕیار په‌سه‌ندكراون.
سه‌باره‌ت به پرسی بودجه و ژمێره‌ی كۆتایی له راپۆرته‌كه‌دا جێگه‌ى كراوه‌ته‌وه، كه ماوه‌ی (9) ساڵه (2014-2022) حكومه‌تی هه‌رێم، بودجه‌ی نه‌ناردۆته په‌رله‌مان، ماوه‌ی (11) ساڵه (2011-2021) ژمێره‌ی كۆتایی نه‌نێردراوه‌و به‌یانى دارایی نه‌بووه و نه‌خراوه‌ته به‌رده‌م په‌رله‌مان.
ئه‌م راپۆرته‌ى ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان له كاتێكدا بڵاوده‌كرێته‌وه، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان بڕیاریداوه و سه‌رجه‌م لیژنه‌كانی په‌رله‌مانیشى ئاگادار كردۆته‌وه، كه هیچ زانیاریه‌كه به رێكخراوه‌كه نه‌ده‌ن، به‌ڵام ئێمه له رێگى تیمێكى شاره‌زا و پسپۆر رۆژانه به‌به‌رده‌وامى چاودێرى كۆبونه‌وه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان و لیژنه‌كان و ماڵپه‌ر و په‌ییچى فه‌رمى په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان كراوه، هه‌روه‌ها چاودێرى ماڵپه‌ر و په‌یچه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان و ده‌ره‌وه‌ش كراوه، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر زانیاریه‌ك له‌سه‌ر په‌رله‌مان بڵاوبكرێته‌وه ئاماده‌بكرێن بۆ راپۆرتى كۆتایى.
دوابه‌دواى كۆنگره رۆژنامه‌نوسیه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان و میدیاكاران چه‌ندین پرسیار ئاراسته‌ى ستافي ئینستتیوتى په‌ى بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان كرا، سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانى سەرجەم پرسیارەکان وەڵامدرانەوە..
بۆ بینینى به‌شێك له وێنه‌كانى ئه‌م ڕۆژه كلیك لێره بكه