ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان به‌هاوكاری رێكخراوی سندوقی پاڵپشتی دیموكراسی (NED)ی ئه‌مه‌ریكی، پرۆژه‌ی چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌یه‌مین راپۆرتى خۆى له خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه.
وابڕیاره رۆژى شه‌ممه 24/9/2022 كاژێر (11)ى سه‌ر له به‌یانی له هۆڵى هوتێل رامادا له شارى سلێمانى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسیدا ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان مه‌راسیمی بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی راپۆرتی ژماره (10) كه تایبه‌ته به چاودێرى و هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگى خولى گرێدانى به‌هاره‌دا بڵاوبكاته‌وه.