به‌مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له رەوشی كارى رێكخراوەكانی کۆمەڵی مەدەنی لە سنوری سلێمانی، وه‌فدێكى فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه ناحكومیه‌كان سه‌ردانى ئینستتیوتى په‌ى بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدانى ده‌كات.
كاتژمێر 11:30 ی سەرلەبەیانی رۆژی 22/9/2022 له شارى سلێمانى بەرێز (بارزان ئەكرەم مەنتك) سەرۆكی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكانی هەرێمی كوردستان بە یاوەری وەفدێك كە پێكهاتبوو لە بەرێوەبەری بەشە جیاجیاكانی فەرمانگە شەردانی ئینستتیوتی پەیان له شارى سلێمانى كرد.
لە دانیشتنەكەدا سەرۆكی فەرمانگەى رێكخراوه ناحكومیه‌كان، مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ شارى سلێمانى رونكرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه رێكخراوه‌كانى سنووره‌كه ببین و چاره‌سه‌ره‌ى گرفته‌كانى به‌رده‌میان بكرێت.
له‌به‌رامبه‌ردا (د. سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان عومه‌ر) سه‌رۆكى ئینستتیوتی پەی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان بەناوی رێكخراوەكەوە بەخێرهاتنی سەرۆكی فەرمانگەو وەفدی یاوەری كرد.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێداچوونه‌وه به ئیش و كاره‌كانى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى كرد، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندرووست كارى رێكخراوه‌یى ئه‌نجام بدرێت و به‌پێى یاساى فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه ناحكومیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كار بكرێت و له‌مپه‌ره‌كانى به‌رده‌م كارى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌فدى مێوان دید و بۆچوونى خۆیان خسته‌ڕوو، كه له‌داهاتوودا كاره‌كانى فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه ناحكومیه‌كان باشتر رێک دەخرێتەوە.
بۆ بینینى وێنه‌كان كلیك له‌م لینكه‌ى خواره‌وه یاخود كلیك لێره بكه: