کارکردن لەسەر ڕاپۆرتێکی بەدواداچوون لەسەر کاری یەکێک لە لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە هەردوو خولی چوارەم و پێنجەم ئه‌نجامدرا.
نوسه‌ر و توێژه‌ر فه‌رمان سدیق له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیویه‌تى: کارکردن لەسەر ڕاپۆرتێکی بەدواداچوون لەسەر کاری یەکێک لە لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە هەردوو خولی چوارەم و پێنجەم ئه‌نجاممدا.
له نوسینه‌كه‌یدا سوپاسى ئینستتیوتی پەی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان ده‌كات و ده‌نوسێت: "سوپاس بۆ ئینستتیوتی پەی کە ئەرشیفی ڕاپۆرتەکانی خستە بەردەستم و هاوکارییەکی ئێجگار زۆریان کردم".
له كۆكتایشدا نوسیویه‌تى: سوپاس بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کە زانیاری و وردەکارییەکانی خولەکانی ڕابردووی پەرلەمانیان قفڵ داوە، هەر دەڵێی ئەم خولەی خاتوو رێواز فایەق و کاک هێمن، یەکەم خولی پەرلەمانی کوردستانە!
ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان له رۆژى (26/11/2013) لە فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكانی هەرێمی كوردستان بە ژمارە (1406) و لە رۆژى (20/2/2022) بە فەرمی له‌لایه‌ن فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكانی عیراق لە بەغداد بە ژمارە (5186) تۆماركراوە.
(ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان) ئینستتیوتێكی زانستی كوردستانی، ناحكومی سه‌ربه‌خۆی قازانج نه‌ویسته، به‌نیگایه‌كی گه‌ش بینانه كارده‌كات بۆ سودی گشتی له‌پێناو فه‌رمانڕه‌وایه‌كی پێگه‌یشتوو له‌هه‌موو بوار و ئاسته‌كاندا.
تاكو ئێستاكه چه‌ندین راپۆرتى له‌سه‌ر خوله‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان و خوێندنى باڵا و په‌روه‌رده بڵاوكردۆته‌وه، پڕۆژەی چاودێریی و هەڵسەنگاندنی كارەكانی پەرلەمانی كوردستان، لە خولی چواری پەرلەمانەوە بە هاوكاری سندوقی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی دیموكراسی (NED)ی ئەمریكی دەستی پێ كردووە.
ئۆفیسى سه‌ره‌كى له شاره‌كانى (هه‌ولێر و سلێمانى) كردۆته‌وه و رۆژانه به‌به‌رده‌وامى چاودێرى كاره‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان و وه‌زاره‌ته‌كانى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا ده‌كات.