Bwar.jpg

لە 13 كۆبوونەوەی پەرلەمان شەش كۆبوونەوە بەشدار نەبوون

May 19, 2022  |   هەواڵەکانی پەی 

جەمال حەوێز، سەلما فاتیج و عەبدولستار مەجید لەپلەی یەكەمدان
بوار، تایبەت
دوو پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی و سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە زۆرترین كۆبوونەوەی پەرلەمان بەشدار نەبوون، لە كۆی 13 كۆبوونەوە 6 كۆبوونەوە بەشدار نەبوون لەماوەی یەك ساڵدا.
بەپێی راپۆرتی ئینستیتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان تایبەت تایبەت بە چاودێری پەرلەمانی كوردستان، پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی لە پلەی یەكەمدان لە بەشدارینەكردنیان لە كۆبوونەوەكانی پەرلەمان و كۆمەڵیش لە ریزبەندی دووەمدایە.
بە پێی راپۆرتەكە لەماوەی یەك ساڵدا كازم فاروق لە 10 كۆبوونەوەی پەرلەمان بەشدار نەبووە، بەهۆی رێگری دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لە بەشداریكردن لەكۆبوونەوەكانی پەرلەمان، هەریەك لە جەمال حەوێز و سەلما فاتیج پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی و عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لەكۆی 13 كۆبوونەوەی پەرلەمان هەریەكە و لە شەش كۆبوونەوە بەشدار نەبوون.
لە راپۆرتەكە دوای یەكێتی و كۆمەڵ پەرلەمانتارانی پارتی لە پلەی سێ یەمەدان لە ئامادەنەبوون لە دانیشتەكانی پەرلەمان.
ئاماژە بەوەكراوە كە لە 1ی ئازار 2021 بۆ 28ی شوباتی 2022 لەو ماوەیە 31 كۆبوونەوە كراوە، تەنها لە 13 كۆبوونەوە ئامادەبوونی پەرلەمانتاران وەرگیراوە و لە 18 كۆبوونەوەكەی تر ئامادەبوون وەرنەگیراوە.
هەروەها ژمارەیەك پەرلەمانتاریش لە فراكسیۆنە جیاوازەكان جگە لەنەوەی نوێ لە سەرجەم كۆبوونەوەكانی پەرلەمان بەشداربوون.


لینكى هه‌واڵه‌كه‌:

https://www.facebook.com/Bwar.Mediaa/posts/125975376760819