1992.jpg

پەیامی ئینستتیوتی پەی لە (٣٠)ەمین ساڵیادی یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا

May 19, 2022  |   هەواڵەکانی پەی 

(30) ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا، یەكەم پرۆسەی دیموكراسی لە هەرێمدا بەڕێوە چوو و خەڵكی كوردستان بە ئومێدەوە بۆ داهاتوویەكی گەش، بەرەو سندوقەكانی دەنگدان هەنگاویان نا. بەڵام بەداخەوە، بەتێپەڕ بوونی كات ئەم خەونە ئاڵو والایە كاڵ بوویەوە، ئەو دامەزراوە باڵایە ساڵ بە ساڵ لاوازتر، دەستەمۆتر و فەرامۆشكراوتر، رۆژ لەدوای رۆژ سست تر، لە ئەنجامدانی ئەركە یاساییەكانی كۆڵەوارتر و لەگەڵ هەڵكشانی تەمەنیدا لە چادێریی دەسەلاتی جێبەجێكردنیشدا بێ دەسەڵاتتر بووە. خول لەدوای خول متمانەی لای دەنگدەرانی بەرەو نزمی دەچێت، بەڵگەی زەقیش بۆ ئەمە دابەزینی بەردەوامی رێژەی بەشداربووان و دەنگدەرانی و لەدەستدانی متمانەیەتی لای خەڵكی كوردستان.

بەپێی یاساو بڕیارە بەركارەكان، پەرلەمانی كوردستان تاكە مەرجەعی سیاسی و دەستوورییە بۆ بڕیاردان لەسەر پرسە چارەنووسسازەكانی گەلی كوردستانی عیراق، بەلام لەبری ئەوەی كۆكەرەوەی خەڵكی كوردستان و دامەزراوەی چارەسەری قەیرانەكان بێت، خەریكە دەبێت بە دروستكەری قەیرانەكان.

پەرلەمانی كوردستان جگە لە خولی یەكەم كە بەهۆی شەڕی ناوخۆوە چەند ساڵێك پەكی كەوت، لە خولی چوارەمیشدا لەئەنجامی ململانێی سیاسی لەسەر یاسای سەرۆكایەتی، بەرامبەر خواستی چوار لایەن كە زۆرینەی پەرلەمانییان هەبوو، (پدك) رێگەی نەدا پرسەكە بەزۆرینەی یاسایی یەكلا بكرێتەوە، بۆیە بە زەبری هێز رێگری لە سەرۆكەكەی كرد و پەرلەمانی پەكخست. ئێستاش لە كۆتایی خولی پێنجەمدا، نزیكەی سێ مانگە پەرلەمان كۆنەبۆتەوەو جارێكی تر بەبیانووی پرسی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان پەكخراوە، ئەگەر خولی رابردوو سەرۆك رێگری لێكرابێت كۆبوونەوەی پەرلەمان بكات، ئەمجارەیان سەرۆك رایدەگەیەنێت رێگەنادات كۆبوونەوەی پەرلەمان بكرێت. 

لەم یادەدا كە پەرلەمان رووبەڕووی قەیرانێكی تر بۆتەوە، بەپێویستمان زانی لەپێناو روونكردنەوەی راستییەكان بۆ خەڵكی كوردستان، چەند راستییەك سەبارەت بانگەشەی هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان لەسەر ئەم بنەمایانەی خوارەوە بخەینە روو:

یەكەم: تەواوبوونی وادەی كۆمسیۆنی هەلبژاردن: لە هەرێمی كوردستاندا كۆمسیۆنی هەلبژاردنەكان بەرپرسیارە لە پرۆسەی هەڵبژاردن، ئەو ئەركەش لەلایەن خودی پەرلەمانەوە بە یاسا بە كۆمسیۆن سپێردراوە. بەڵام ئەو كۆمسیۆنە لە (3/12/2019) تەمەنی یاسایی تەواو بووە، لە هەمان كاتدا شوێنی دوو كۆمسیار (لەسەر پشكی پارتی) چۆل بووە كە یەكێكیان سێ ساڵە بە پلەی وەزیر بۆتە وتەبێژی حكومەت و ئەوەی تریشیان دوو ساڵە كۆچی دوایی كردووە.

كەچی پەرلەمانی كوردستان دووای دوو سال و نیو لە چۆل بوونی كورسی و بەسەرچوونی ماوەی یاسایی تازە بەتازە قسە لەسەر كارا بوون و نەبوونی كۆمسیۆن دەكات. لەلایەكی ترەوە بەهەمان شێوە (پدك)یش دوای ئەو ماوە زۆرە لە بەسەرچوونی ماوەی یاسایی كۆمسیۆنەكەو چۆل بوونی دوو كورسیان، كە زۆرینەن لە پەرلەمان و بەرنامەی كاریش لە دەسەلاتی خۆیاندایە، تازە قسە لەسەر كاراكردنەوەی كۆمسیۆن دەكەن! ئەمانە دەریدەخەن كە بانگەشەی پەرلەمان و لایەنە سیاسیەكانی ناوپەرلەمان لە ئێستادا لەسەر كاراكردنەوەی كۆمسیۆن خەمساردی و سورنەبوونیان لەسەر هەلبژاردن دەسەلمێنی نەك پێچەوانەكەی.

دووەم: سەبارەت بە پاك كردنەوەی تۆماری دەنگدەران، لە نۆ ساڵی رابردوودا ئێمە وەك ئینستتوتی پەی، لەچەندین یاداشت و راپۆرتدا جەختمان لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە دەبێت ئەو تۆمارە پاك بكرێتەوە، لەكاتێكدا كۆمسیۆن لەبەردەم پەرلەماندا بەرپرسیارە لە پاكردنەوەی تۆماری دەنگدەران، بۆیە ئەركی پەرلەمان بوو لەماوەی تەمەنی یاسایی كۆمسیۆندا كاری جدی كردبا بۆ پاك كردنەوەی تۆمارەكە، بەڵام نەیكرد. لەهەمان كاتدا كە كۆمسیۆن لە (9) كۆمسیار پێكهاتووە، (6)ی سەربە چوار لایەنی سیاسی (یەكێتی، گۆڕان، كۆمەل و یەكگرتوو)ن و (3)ی سەربە پارتین، كۆی پۆستەكانی تریش تا دوا فەرمانبەری لەسەر هەمان بنەماو شێوەی پشك پشكێنە دابەشكراون. بەپێی یاساكەی، كۆمسیۆن ناتوانێ‌ كۆبوونەوە بكات ئەگەر بە زۆرینە نەبێت. كەواتە چوار لایەنەكە زۆرینەن و هەر ئەوان دەیانتوانی تۆماری دەنگدەران پاك بكەنەوە. كۆبوونەوەكانی كۆمسیۆنیش بەپێی یاسا بە زۆرینە دەبەسترێت، زۆرینە واتە (5) كورسی، لەكاتێكدا ئەو چوار لایەنە (6) كورسان هەیەو دانەیەكیش زیادە. جگە لەمانە (كارگێڕیی هەڵبژاردن) لە نێو كۆمسیۆندا كە بەرپرسی راستەوخۆیە لە پاككردنەوەی تۆمارەكە بەرپرسەكەی هەر لای ئەم چوار لایەنەیە.

بەم شێوەیە دەبینین ئەو چوار لایەنەی زۆرینەی كۆمسیۆن و كارگێڕیی هەلبژاردن و هێزی یاساییان هەیە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوە، كەچی ئەوانن گلەیی لەسەر تۆماری دەنگدەران دەكەن. بۆیە ئێمە پێمان وایە ئەو بانگەشەیان درەنگ وەختە و پێویستە لێپرسینەوەیان لەگەل بكرێ لەسەر پاك كردنەوەی تۆمارەكە نەك گلەییان لێ وەربگیرێ، چونكە ئەو كۆمسیۆنە دوو ئەندامی پارتی هەر تیا نەبووە و پارتی جدی نەبووە لە كاراكردنەوەی، كەواتە گەر بە گریمانە بلێین پارتی لەپێناو پاك نەكردنەوەی تۆماری دەنگدەران سور نەبووە لەسەر كاراكردنەوەی كۆمسیۆن، ئەی چوار لایەنەكەی تر بۆچی كەوتنە بەرەو ستراتیجی پارتی و هەوڵی پاككردنەوەیان نەدا!؟

سێیەم: بەپێی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، سەرۆكی هەرێم بەرپرسیارە لە داواكردن و ئەنجامدانی هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەرێزیشی لە 1/3/2022 نوسراوی ناردووە بۆ پەرلەمان و داوای كردووە لە 1/10/2022  هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامبدرێت، پێمان وایە ئەم نوسراوە تەنها بۆ دوورخستنەوەی لێپرسراوێتی یاساییە لەسەریان و هیچ سوربوونێكی تیا نیە لەسەر ئەنجامدانی هەلبژاردن. لەبەر ئەم خالانەی خوارەوە:

1-لەكاتێكدا پارتی لەدەستەی سەرۆكایەتی زۆرینەیە و گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانیە، بەلام لەگەل گەیشتنی نوسراوەكەی سەرۆكی هەرێم سەرجەم كۆبوونەوەكان راگیران و پەرلەمان پەكی خرا.

2-دووای پەكخستنی پەرلەمانیش لەكاتێكدا زۆرینەی دەستەی سەرۆكایەتی لای پارتیە و فراكسیۆنەكەی پارتی هیچ هەولێكیان نەدا بەمەبەستی تاوتوێی نوسراوەكەی سەرۆكی هەرێم و كاری جدی لەسەر ئامادەكاریەكانی هەلبژاردن. لەكاتێكدا پەیرەوی ناوخۆ ئەو مافەی داوە كە بەرنامەی كار بە زۆرینە دادەنرێ، لەلایەكی ترەوە پێشینەی یاسایی هەیە پەرلەمان لە ئەنجامدانی كۆبوونەوە بەبێ رەزامەندی سەرۆكی پەرلەمان لەسەر بڕگەیەكی بەرنامەی كار. كە لە پێشوودا پەرلەمانی كوردستان بەم شێوەیە كاریكرد بۆ وەرگرتنی پارێزبەندی لە پەرلەمانتار سۆران عومەر.

بەمەش دەردەكەوێت هەم نوسراوەكەی سەرۆكی هەرێم و هەم پەكخستنی پەرلەمان بە هەماهەنگی و رێككەوتنی یەكێتی و پارتی لە هەردوو سەرۆكایەتی كراوە. ئەو وتەیەی سەرۆكی پەرلەمان لەسەر ساختەكاری لەسەروبەندی هەلبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران كردی و دواتر لەناو دانیشتنی پەرلەمان فراكسیۆنەكان داوای رونكردنەوەیان لێكرد، سەرۆكی پەرلەمان وتی: ئێوە مەبەستان ئەوەیە پێوەندی ئێمە لەدەستەی سەرۆكایەتی تێكبدەن، بەلام بەم قسانە تێكناچێت. بەم پەكخستنەی پەرلەمان پەیوەندییەكەیان بۆ پێشێلی یاساو كوشتنی دیموكراسی بە كردار سەلماند.

لەبری پەكخستن دەبوایە پەرلەمان چی بكردایە؟

1-دۆخی دارایی سلێمانی بەگشتی و موچە خۆران بەتایبەتی لە دۆخێكی خراپدایە، لەمەش خراپتر شێواندنی حەقیقەتی هۆكاری سەرەكی و ونكردنی لێپرسراوی سەرەكی ئەم دۆخەیە. لەكاتێكدا دەبوایە پەرلەمان گفتوگۆ و لێپرسینەوەكان ببەنە ناو پەرلەمان لەبری میدیا، بزانێ هۆكاری دواكەوتنی موچە چیە؟ بۆچی داهات كەمە؟ بۆچی داهات ناگەرێتەوە؟ بۆچی باج  لە سلێمانیەوە دەچێتە هەولێر؟ بۆچی ئەو پارەیەی لەهەولێرەوە دەنێردرێتە سلێمانی دابەشناكرێت؟ ئەی چۆن لە شەو و رۆژێكدا كێشەی موچە چارە كرا؟ ئەی پێشتر كێ ئەو پارەیەی راگرتبوو؟ ئایا سیولە نەبووە یا بڕیارەكە سیاسی بوو؟ حزب پارەكەی بردبوو و هێنایەوە یا لەهەولێرەوە پارە ناردرا؟

2-ململانێی سیاسیی لایەنەكان لەسەر گازی سروشتی خەریكە لایەنەكان بەرەو شەڕی ناوخۆ ببات، لەبەردەم نێردەی ولاتان و كونسلەكان و میدیاكاندا هەرەشە ئاراستەی یەكتری دەكەن، لەكاتێكدا دەبوایە پەرلەمان بانگهێشتی ئەنجومەنی نەوت و گازی بكردایە كە دوو نوێنەری یەكێتی دووی پارتی یەكی گۆڕان ئەندامن تیایدا، لە پەرلەمان و پرسیار و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بكرایە كە ئاخۆ گاز دەفرۆشن؟ بەكێی دەفرۆشن؟ چۆنی دەفرۆشن؟ كەی دەیفرۆشن و تا چەند شەفافیەتی تیایە؟ هەر بە راستی دەیفرۆشن یا تەنها سەرقاڵكردنی خەڵكە؟

3-هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن بۆ فرە بازنە كارێكی باشە، بەڵام بۆچی؟

وەلامی ئێمە جیاوازە لەكەل وەلامی لایەنە سیاسیەكان. ئێمە پێمان وایە پەرلەمانتار دەبێ نوێنەری خەلكی ناوچەكەی خۆی بێت و بەدەنگیانەوە بچێت. ئەركەكانی لەناوچەیەكی جوگرافیی تەسكدا كورت بكرێتەوە تا بەسەریان رابگات و سنورەكەش بیناسن. فرە بازنە دەبێتە مایەی ئەوەی پەرلەمانتاری پۆپۆلیست كەم بێتەوە، لەبەر ئەوەی پەرلەمانتار ئەگەر سنورێكی بچوكی خۆی هەبوو زەحمەت تر دەتوانێ بەم پۆپۆلیستیە هەلسێت كە لە بازنەیەكی فراواندا دەیكات، بێ ئەوەی ئیش بكات سەختە قەناعەت بە خەلك بكات. بەلام رای ئەو لایەنانەی كەدەلێن بۆ دیموكراسی باشە، یا كورسی لایەنێك كەم و زۆر دەكات، ئەمە جگە لە بیانوێك زیاتر هیچی تر نیە. چونكە لە كوردستان سەلماوە هەر لایەنێك زۆرینەش بێنێ ناتوانێ بەبێ لایەنەكەی تر حكومەت دروست بكات. لەبەر ئەمری واقیعی دوو زۆنی. كەواتە هەریەك لە یەكێتی و پارتی ئەگەر بەتەنها زۆرینەی پەرلەمانیش بەدەست بێنن ناتوانن بەبێ ئەوی تریان حكومەت پێكبێنن. خۆ ئەگەر لەبەر هەر دۆخێك توانیان بەبێ یەكتر حكومەتیش پێكبێنن، ئەوا ناتوانن هیچ یەكێكیان لەناوچەی زۆنی یەكتری حوكمرانی بكەن.  هەموو بڕیارەكانی زۆنی سەوز لای یەكێتیە ئەگەر زۆرین

پەیامی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان

لە (30)ەمین ساڵیادی یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا

(30) ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا، یەكەم پرۆسەی دیموكراسی لە هەرێمدا بەڕێوە چوو و خەڵكی كوردستان بە ئومێدەوە بۆ داهاتوویەكی گەش، بەرەو سندوقەكانی دەنگدان هەنگاویان نا. بەڵام بەداخەوە، بەتێپەڕ بوونی كات ئەم خەونە ئاڵو والایە كاڵ بوویەوە، ئەو دامەزراوە باڵایە ساڵ بە ساڵ لاوازتر، دەستەمۆتر و فەرامۆشكراوتر، رۆژ لەدوای رۆژ سست تر، لە ئەنجامدانی ئەركە یاساییەكانی كۆڵەوارتر و لەگەڵ هەڵكشانی تەمەنیدا لە چادێریی دەسەلاتی جێبەجێكردنیشدا بێ دەسەڵاتتر بووە. خول لەدوای خول متمانەی لای دەنگدەرانی بەرەو نزمی دەچێت، بەڵگەی زەقیش بۆ ئەمە دابەزینی بەردەوامی رێژەی بەشداربووان و دەنگدەرانی و لەدەستدانی متمانەیەتی لای خەڵكی كوردستان.

بەپێی یاساو بڕیارە بەركارەكان، پەرلەمانی كوردستان تاكە مەرجەعی سیاسی و دەستوورییە بۆ بڕیاردان لەسەر پرسە چارەنووسسازەكانی گەلی كوردستانی عیراق، بەلام لەبری ئەوەی كۆكەرەوەی خەڵكی كوردستان و دامەزراوەی چارەسەری قەیرانەكان بێت، خەریكە دەبێت بە دروستكەری قەیرانەكان.

پەرلەمانی كوردستان جگە لە خولی یەكەم كە بەهۆی شەڕی ناوخۆوە چەند ساڵێك پەكی كەوت، لە خولی چوارەمیشدا لەئەنجامی ململانێی سیاسی لەسەر یاسای سەرۆكایەتی، بەرامبەر خواستی چوار لایەن كە زۆرینەی پەرلەمانییان هەبوو، (پدك) رێگەی نەدا پرسەكە بەزۆرینەی یاسایی یەكلا بكرێتەوە، بۆیە بە زەبری هێز رێگری لە سەرۆكەكەی كرد و پەرلەمانی پەكخست. ئێستاش لە كۆتایی خولی پێنجەمدا، نزیكەی سێ مانگە پەرلەمان كۆنەبۆتەوەو جارێكی تر بەبیانووی پرسی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان پەكخراوە، ئەگەر خولی رابردوو سەرۆك رێگری لێكرابێت كۆبوونەوەی پەرلەمان بكات، ئەمجارەیان سەرۆك رایدەگەیەنێت رێگەنادات كۆبوونەوەی پەرلەمان بكرێت. 

لەم یادەدا كە پەرلەمان رووبەڕووی قەیرانێكی تر بۆتەوە، بەپێویستمان زانی لەپێناو روونكردنەوەی راستییەكان بۆ خەڵكی كوردستان، چەند راستییەك سەبارەت بانگەشەی هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان لەسەر ئەم بنەمایانەی خوارەوە بخەینە روو:

یەكەم: تەواوبوونی وادەی كۆمسیۆنی هەلبژاردن: لە هەرێمی كوردستاندا كۆمسیۆنی هەلبژاردنەكان بەرپرسیارە لە پرۆسەی هەڵبژاردن، ئەو ئەركەش لەلایەن خودی پەرلەمانەوە بە یاسا بە كۆمسیۆن سپێردراوە. بەڵام ئەو كۆمسیۆنە لە (3/12/2019) تەمەنی یاسایی تەواو بووە، لە هەمان كاتدا شوێنی دوو كۆمسیار (لەسەر پشكی پارتی) چۆل بووە كە یەكێكیان سێ ساڵە بە پلەی وەزیر بۆتە وتەبێژی حكومەت و ئەوەی تریشیان دوو ساڵە كۆچی دوایی كردووە.

كەچی پەرلەمانی كوردستان دووای دوو سال و نیو لە چۆل بوونی كورسی و بەسەرچوونی ماوەی یاسایی تازە بەتازە قسە لەسەر كارا بوون و نەبوونی كۆمسیۆن دەكات. لەلایەكی ترەوە بەهەمان شێوە (پدك)یش دوای ئەو ماوە زۆرە لە بەسەرچوونی ماوەی یاسایی كۆمسیۆنەكەو چۆل بوونی دوو كورسیان، كە زۆرینەن لە پەرلەمان و بەرنامەی كاریش لە دەسەلاتی خۆیاندایە، تازە قسە لەسەر كاراكردنەوەی كۆمسیۆن دەكەن! ئەمانە دەریدەخەن كە بانگەشەی پەرلەمان و لایەنە سیاسیەكانی ناوپەرلەمان لە ئێستادا لەسەر كاراكردنەوەی كۆمسیۆن خەمساردی و سورنەبوونیان لەسەر هەلبژاردن دەسەلمێنی نەك پێچەوانەكەی.

دووەم: سەبارەت بە پاك كردنەوەی تۆماری دەنگدەران، لە نۆ ساڵی رابردوودا ئێمە وەك ئینستتوتی پەی، لەچەندین یاداشت و راپۆرتدا جەختمان لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە دەبێت ئەو تۆمارە پاك بكرێتەوە، لەكاتێكدا كۆمسیۆن لەبەردەم پەرلەماندا بەرپرسیارە لە پاكردنەوەی تۆماری دەنگدەران، بۆیە ئەركی پەرلەمان بوو لەماوەی تەمەنی یاسایی كۆمسیۆندا كاری جدی كردبا بۆ پاك كردنەوەی تۆمارەكە، بەڵام نەیكرد. لەهەمان كاتدا كە كۆمسیۆن لە (9) كۆمسیار پێكهاتووە، (6)ی سەربە چوار لایەنی سیاسی (یەكێتی، گۆڕان، كۆمەل و یەكگرتوو)ن و (3)ی سەربە پارتین، كۆی پۆستەكانی تریش تا دوا فەرمانبەری لەسەر هەمان بنەماو شێوەی پشك پشكێنە دابەشكراون. بەپێی یاساكەی، كۆمسیۆن ناتوانێ‌ كۆبوونەوە بكات ئەگەر بە زۆرینە نەبێت. كەواتە چوار لایەنەكە زۆرینەن و هەر ئەوان دەیانتوانی تۆماری دەنگدەران پاك بكەنەوە. كۆبوونەوەكانی كۆمسیۆنیش بەپێی یاسا بە زۆرینە دەبەسترێت، زۆرینە واتە (5) كورسی، لەكاتێكدا ئەو چوار لایەنە (6) كورسان هەیەو دانەیەكیش زیادە. جگە لەمانە (كارگێڕیی هەڵبژاردن) لە نێو كۆمسیۆندا كە بەرپرسی راستەوخۆیە لە پاككردنەوەی تۆمارەكە بەرپرسەكەی هەر لای ئەم چوار لایەنەیە.

بەم شێوەیە دەبینین ئەو چوار لایەنەی زۆرینەی كۆمسیۆن و كارگێڕیی هەلبژاردن و هێزی یاساییان هەیە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوە، كەچی ئەوانن گلەیی لەسەر تۆماری دەنگدەران دەكەن. بۆیە ئێمە پێمان وایە ئەو بانگەشەیان درەنگ وەختە و پێویستە لێپرسینەوەیان لەگەل بكرێ لەسەر پاك كردنەوەی تۆمارەكە نەك گلەییان لێ وەربگیرێ، چونكە ئەو كۆمسیۆنە دوو ئەندامی پارتی هەر تیا نەبووە و پارتی جدی نەبووە لە كاراكردنەوەی، كەواتە گەر بە گریمانە بلێین پارتی لەپێناو پاك نەكردنەوەی تۆماری دەنگدەران سور نەبووە لەسەر كاراكردنەوەی كۆمسیۆن، ئەی چوار لایەنەكەی تر بۆچی كەوتنە بەرەو ستراتیجی پارتی و هەوڵی پاككردنەوەیان نەدا!؟

سێیەم: بەپێی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، سەرۆكی هەرێم بەرپرسیارە لە داواكردن و ئەنجامدانی هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەرێزیشی لە 1/3/2022 نوسراوی ناردووە بۆ پەرلەمان و داوای كردووە لە 1/10/2022  هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامبدرێت، پێمان وایە ئەم نوسراوە تەنها بۆ دوورخستنەوەی لێپرسراوێتی یاساییە لەسەریان و هیچ سوربوونێكی تیا نیە لەسەر ئەنجامدانی هەلبژاردن. لەبەر ئەم خالانەی خوارەوە:

1-لەكاتێكدا پارتی لەدەستەی سەرۆكایەتی زۆرینەیە و گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانیە، بەلام لەگەل گەیشتنی نوسراوەكەی سەرۆكی هەرێم سەرجەم كۆبوونەوەكان راگیران و پەرلەمان پەكی خرا.

2-دووای پەكخستنی پەرلەمانیش لەكاتێكدا زۆرینەی دەستەی سەرۆكایەتی لای پارتیە و فراكسیۆنەكەی پارتی هیچ هەولێكیان نەدا بەمەبەستی تاوتوێی نوسراوەكەی سەرۆكی هەرێم و كاری جدی لەسەر ئامادەكاریەكانی هەلبژاردن. لەكاتێكدا پەیرەوی ناوخۆ ئەو مافەی داوە كە بەرنامەی كار بە زۆرینە دادەنرێ، لەلایەكی ترەوە پێشینەی یاسایی هەیە پەرلەمان لە ئەنجامدانی كۆبوونەوە بەبێ رەزامەندی سەرۆكی پەرلەمان لەسەر بڕگەیەكی بەرنامەی كار. كە لە پێشوودا پەرلەمانی كوردستان بەم شێوەیە كاریكرد بۆ وەرگرتنی پارێزبەندی لە پەرلەمانتار سۆران عومەر.

بەمەش دەردەكەوێت هەم نوسراوەكەی سەرۆكی هەرێم و هەم پەكخستنی پەرلەمان بە هەماهەنگی و رێككەوتنی یەكێتی و پارتی لە هەردوو سەرۆكایەتی كراوە. ئەو وتەیەی سەرۆكی پەرلەمان لەسەر ساختەكاری لەسەروبەندی هەلبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران كردی و دواتر لەناو دانیشتنی پەرلەمان فراكسیۆنەكان داوای رونكردنەوەیان لێكرد، سەرۆكی پەرلەمان وتی: ئێوە مەبەستان ئەوەیە پێوەندی ئێمە لەدەستەی سەرۆكایەتی تێكبدەن، بەلام بەم قسانە تێكناچێت. بەم پەكخستنەی پەرلەمان پەیوەندییەكەیان بۆ پێشێلی یاساو كوشتنی دیموكراسی بە كردار سەلماند.

لەبری پەكخستن دەبوایە پەرلەمان چی بكردایە؟

1-دۆخی دارایی سلێمانی بەگشتی و موچە خۆران بەتایبەتی لە دۆخێكی خراپدایە، لەمەش خراپتر شێواندنی حەقیقەتی هۆكاری سەرەكی و ونكردنی لێپرسراوی سەرەكی ئەم دۆخەیە. لەكاتێكدا دەبوایە پەرلەمان گفتوگۆ و لێپرسینەوەكان ببەنە ناو پەرلەمان لەبری میدیا، بزانێ هۆكاری دواكەوتنی موچە چیە؟ بۆچی داهات كەمە؟ بۆچی داهات ناگەرێتەوە؟ بۆچی باج  لە سلێمانیەوە دەچێتە هەولێر؟ بۆچی ئەو پارەیەی لەهەولێرەوە دەنێردرێتە سلێمانی دابەشناكرێت؟ ئەی چۆن لە شەو و رۆژێكدا كێشەی موچە چارە كرا؟ ئەی پێشتر كێ ئەو پارەیەی راگرتبوو؟ ئایا سیولە نەبووە یا بڕیارەكە سیاسی بوو؟ حزب پارەكەی بردبوو و هێنایەوە یا لەهەولێرەوە پارە ناردرا؟

2-ململانێی سیاسیی لایەنەكان لەسەر گازی سروشتی خەریكە لایەنەكان بەرەو شەڕی ناوخۆ ببات، لەبەردەم نێردەی ولاتان و كونسلەكان و میدیاكاندا هەرەشە ئاراستەی یەكتری دەكەن، لەكاتێكدا دەبوایە پەرلەمان بانگهێشتی ئەنجومەنی نەوت و گازی بكردایە كە دوو نوێنەری یەكێتی دووی پارتی یەكی گۆڕان ئەندامن تیایدا، لە پەرلەمان و پرسیار و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بكرایە كە ئاخۆ گاز دەفرۆشن؟ بەكێی دەفرۆشن؟ چۆنی دەفرۆشن؟ كەی دەیفرۆشن و تا چەند شەفافیەتی تیایە؟ هەر بە راستی دەیفرۆشن یا تەنها سەرقاڵكردنی خەڵكە؟

3-هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن بۆ فرە بازنە كارێكی باشە، بەڵام بۆچی؟

وەلامی ئێمە جیاوازە لەكەل وەلامی لایەنە سیاسیەكان. ئێمە پێمان وایە پەرلەمانتار دەبێ نوێنەری خەلكی ناوچەكەی خۆی بێت و بەدەنگیانەوە بچێت. ئەركەكانی لەناوچەیەكی جوگرافیی تەسكدا كورت بكرێتەوە تا بەسەریان رابگات و سنورەكەش بیناسن. فرە بازنە دەبێتە مایەی ئەوەی پەرلەمانتاری پۆپۆلیست كەم بێتەوە، لەبەر ئەوەی پەرلەمانتار ئەگەر سنورێكی بچوكی خۆی هەبوو زەحمەت تر دەتوانێ بەم پۆپۆلیستیە هەلسێت كە لە بازنەیەكی فراواندا دەیكات، بێ ئەوەی ئیش بكات سەختە قەناعەت بە خەلك بكات. بەلام رای ئەو لایەنانەی كەدەلێن بۆ دیموكراسی باشە، یا كورسی لایەنێك كەم و زۆر دەكات، ئەمە جگە لە بیانوێك زیاتر هیچی تر نیە. چونكە لە كوردستان سەلماوە هەر لایەنێك زۆرینەش بێنێ ناتوانێ بەبێ لایەنەكەی تر حكومەت دروست بكات. لەبەر ئەمری واقیعی دوو زۆنی. كەواتە هەریەك لە یەكێتی و پارتی ئەگەر بەتەنها زۆرینەی پەرلەمانیش بەدەست بێنن ناتوانن بەبێ ئەوی تریان حكومەت پێكبێنن. خۆ ئەگەر لەبەر هەر دۆخێك توانیان بەبێ یەكتر حكومەتیش پێكبێنن، ئەوا ناتوانن هیچ یەكێكیان لەناوچەی زۆنی یەكتری حوكمرانی بكەن.  هەموو بڕیارەكانی زۆنی سەوز لای یەكێتیە ئەگەر زۆرینەش نەبن لەناو حكومەتدا و بەپێچەوانەشەوە. جگە لەمانە، مێژووی سیاسی لە 1992 تاكو ئێستا پێمان دەلێ ئەم دوو هێزە هیچ كامیان نایانەوێت ببنە ئۆپۆزسیۆن، تا بترسن لەوەی دەبن بە كەمینە یا زۆرینە. كەواتە لە بنچینەدا هیچ مەترسیەك لەسەر دیموكراسی نیە ئەگەر هێزێك ببێتە زۆرینە، لە راستیدا یەكێ لە خالەكانی دیموكراسی بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی زۆرینە و كەمینەیە. لەبەر ئەوەی ئەوانە هەرچەندە بێنن هەر بەیەكەوە حكومەت دروست دەكەن، كەواتە شەڕی زۆرینە لەسەر دیموكراسی نیە وەك بانگەشەی بۆ دەكەن، بەلكو لەپێناو پشك و ئیمتیازات و كێكی دەسەلاتە. رونتر بلێیین پارتی و یەكێتی ئەگەر یەكێكیان چەند كورسیەكیش لەوەی تریان زیاتر بێنێت كێشە نیە چونكە دواتر كورسیەكانیان كۆ دەكەنەوە.

لێرەوە دوو هێزە سەرەكییەكە دوای وتارەكەی (جنین پڵاسخارت) لە نەتەوە یەكگرتووەكان، تێگەیشتن كە فشاری ناوخۆیی و دەرەكی لەسەر دەسەلاتیان هەیە، بۆیە هەلمەتی راگەیاندنیشیان لە دژی یەكتری راگرت (كە مایەی خۆشحاڵیە) و كۆبوونەوەكانیشیان پەیوەندی بەو فشارانەوە هەیە كە لەسەریانە. بۆیە لە ئێستادا دەیانەوێت دەست بە كۆبوونەوەكان بكەنەوە لە پەرلەمان، بەلام بەبێ كاراكردنەوەی كۆمسیۆن و هەمواری یاسای هەلبژاردن، دەیانەوێت ئاراستەكە بەرەو ئەو شوێنە بەرن كە بە بیانووی كارانەبوونی كۆمسیۆن و هەموار نەكردنی یاسای هەلبژاردنەوە تەمەنی پەرلەمانی كوردستان درێژ دەكەنەوە. 

لەم رەوشە ناهەموارەدا، درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بە كارێكی دیموكراتی و خزمەت بە خەلكی كوردستان نازانین، چونكە پەرلەمان بەمەبەست ئامادەكارییەكانی هەلبژاردن ناكات نەك بەهۆكارێك لەدەرەوەی ئیرادەدابێت. جگە لەمە زۆر كەس و لایەن قسەیان لەسەر چاكسازی و گەرانەوەی پارەو داهات دەكرد لەپەرلەمان، وەك دەسكەوتێكی ئەم خولە باسیان دەكرد، لەكاتێكدا كۆی ئەو پارانەی لەو خولەدا گەڕاوەتەوە ناكاتە كۆی موچە و نەسریەی پەرلەمان و پەرلەمانتاران ئەگەر بۆسالێك درێژ بكرێتەوە. چونكە پەرلەمانی كوردستان كاتێك كاتی زیادەی پێ دەدرێت چی كارێك دەكات؟ لەكاتێكدا لەماوەی تەمەنی ئاسایی خۆیدا كاری نەكردبێت، ئیتر بۆچی تەمەنی درێژ دەكەنەوە؟ كاتێك ماوە درێژ دەكرێتەوە كە كارێكی گرنگ هەبێت و لەكاتی بنچینەدا پێرانەگەیشتبێت. نەنگیە كاتی بۆ درێژ بكرێتەوە بەبیانووی تەواوكردنی كارە تەواونەكراوەكانی.

بۆیە پەرلەمانتاران چەند رێگەیەكیان لەبەردەمە:

1-لەدەرەوەی فشار و رێگریی لایەنە سیاسیەكان  بە ئەركە یاساییەكانی خۆیان هەلسن بۆ كاراكردنەوەی كۆمسیۆن و هەمواری یاسای هەلبژاردن و ئەنجامدانی هەلبژاردن لە زوترین كاتدا.

2-راكێشانی كارتی هەڕەشەی دەستلەكار كێشانەوەی زۆرینەی پەرلەمانتاران بەرامبەر هێز و لایەنە سیاسیەكان بۆ ئەوەی لە زوترین كاتدا بگەنە سازان و رێكەوتن بۆ ئەنجامدانی هەلبژاردن، وەك دروستكردنی فشارێكی دیموكراتی و جێبەجێكردنی ئەركێكی یاسایی، بۆ سەلماندنی ئەو رایەی كە رێگری هەیە لە ئەنجامدانی هەلبژاردن و كاراكردنی پەرلەمانەوە.

لە كۆتایی ئەو بەدواداچوونەدا چاوەرێی هەلوێست و رۆلی جوامێرانە لە بەشێك لەو پەرلەمانتارانە دەكەین كە دەیانەوێ‌ بەكردار نوێنەری گەل و پەرۆشی یاسا و پاراستنی دیموكراسی بن.

  ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان

19/5/2022

ەش نەبن لەناو حكومەتدا و بەپێچەوانەشەوە. جگە لەمانە، مێژووی سیاسی لە 1992 تاكو ئێستا پێمان دەلێ ئەم دوو هێزە هیچ كامیان نایانەوێت ببنە ئۆپۆزسیۆن، تا بترسن لەوەی دەبن بە كەمینە یا زۆرینە. كەواتە لە بنچینەدا هیچ مەترسیەك لەسەر دیموكراسی نیە ئەگەر هێزێك ببێتە زۆرینە، لە راستیدا یەكێ لە خالەكانی دیموكراسی بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی زۆرینە و كەمینەیە. لەبەر ئەوەی ئەوانە هەرچەندە بێنن هەر بەیەكەوە حكومەت دروست دەكەن، كەواتە شەڕی زۆرینە لەسەر دیموكراسی نیە وەك بانگەشەی بۆ دەكەن، بەلكو لەپێناو پشك و ئیمتیازات و كێكی دەسەلاتە. رونتر بلێیین پارتی و یەكێتی ئەگەر یەكێكیان چەند كورسیەكیش لەوەی تریان زیاتر بێنێت كێشە نیە چونكە دواتر كورسیەكانیان كۆ دەكەنەوە.