Twana.jpg

لە ماوەی ساڵێکدا ۱ جار بڵێ "بەڕێز سەرۆکی پارلەمان" و حەوت میلیۆن وەربگرە!!

May 20, 2022  |   هەواڵەکانی پەی 

ئەگەرچی پارلەمانتاری تەنها قسەکردن نییە، بەڵکو چاودێری و بەدواداچوون و کاری لیژنەکان و نووسراوە بۆ وەزارەت و دەزگاکانی حکومەت و پرسوجو و لێکۆڵینەوە و شەونخونی و ڕاکردنە بەدوای ئەو کەیسانەی لەلای پرسیارە. واتا بە گشتی زۆر قسەکردنی پارلەمانتارێک لە هۆڵی پارلەماندا دەلیل نییە لەسەر باشی و خراپی ئەدای پارلەمانتارەکە.
بەڵام جێی سەرنجە بەپێی راپۆرتی نۆیەمی (ئینستیتیوتی پەی) لەسەر پارلەمانی کوردستان لە ماوەی نێوان (2021/3/1 بۆ 2022/2/28) پارلەمانتاری تێدایە لە ماوەی یەک ساڵدا تەنها: ۱ دەقیقە و ۹ چرکە قسەی کردووە، ۹ چرکەکەشی وتویەتی "بەڕێز سەرۆکی پارلەمان"!! لەبەرامبەردا ببینە چەندی پارە لە خەزێنەی گشتی وەرگرتووە؟
مووچەی پارلەمانتارێکی کوردستان بێ پاسەوان و ئوتۆمبێل و خانوو بۆ تەنها یەک مانگ ۸٠٠٠٠٠٠ (هەشت میلیۆن دینار)ـە، دیارە ماوەیەک لێبڕینی ٥٠٪ ئەوانیشی گرتەوە، بەڵام ئێستا مووچەکەیان ئاسایی بۆتەوە.. ئێستا وا دابنێ لە سەرجەمی گشتیدا ماوەی ئەم ساڵە هەر پارلەمانتارێک مانگانە تەنها ٦ میلیۆنی وەرگرتووە، کەواتە کۆی گشتی لەبەرمبەر ئەو ۱ خولەک و ۹ چرکەیەدا کە پارلەمانتارەکە قسەی کردووە (۷۲٠٠٠٠٠ حەفتا و دوو میلیۆن دینار)ی وەرگرتووە!! لەو بڕە قسەکردنە ۷٤٥۲٠٠٠ حەوت میلیۆن و چوارسەد و پەنجا و دوو هەزاری بەر ئەو ڕستە پرۆتۆکۆلییە کەوتووە کە هەڵدەستێت بۆ قسەکردن و دەڵێت "بەڕێز سەرۆکی پارلەمان"!


لینكى هه‌واڵه‌كه‌:

https://www.facebook.com/PageTwanaAmin