Untitled-1.jpg

لە یادی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمان ئینستتیوتی پەی راپۆرتی(٩)ی بڵاوکردەوە

Apr 4, 2022  |   هەواڵەکانی پەی 

هاوکات لە یادی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئیسنتتیوتی پەی راپۆرتی ژمارە نۆی پرۆژەی چاودێری پەرلەمانی بڵاوکردەوە.

    راپۆریتی ژمارە(٩) تایبەت بوو بە ئەدای پەرلەمانتاران لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیان و بە ئامادەبوونی هەندێ لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە جیاجیاکانی پەرلەمان لە خولی پێینج و خولەکانی پێشوو، مامۆستای زانکۆ، ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی خرایەڕوو
لە سەرەتادا د.سەروەر عه‌بدولڕه‌حمان، سەرۆکی ئینستتیوتی پەی لە پێشەکییەکدا باسی لە مێژوو و ئەو کێشە و گیر و گرفاتەنە کرد کە پەرلەمان پیایدا تێپەڕیوە و هەروەها پەیوەندی و هەڵسوکەوتی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە هەردوو خولی چوار و پێنج لەگەڵ ئینستتیوتی پەی و باسی لە :
تەواوبوونی وادەی كۆمسیۆنی هەلبژاردن، پاك كردنەوەی تۆماری دەنگدەران، ئەنجامدانی هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان کرد و لەبری پەكخستن دەبوایە پەرلەمان چی بكردایە؟

 کۆتایی قسەکانیدا د. سەروەر ووتی پەرلەماتارن دوو رێگایان لەبەردەمە:

1-لەدەرەوەی فشار و رێگریی لایەنە سیاسیەكان  بە ئەركە یاساییەكانی خۆیان هەلسن بۆ كاراكردنەوەی كۆمسیۆن و هەمواری یاسای هەلبژاردن و ئەنجامدانی هەلبژاردن لە زوترین كاتدا.

2-راكێشانی كارتی هەڕەشەی دەستلەكار كێشانەوەی زۆرینەی پەرلەمانتاران بەرامبەر هێز و لایەنە سیاسیەكان بۆ ئەوەی لە زوترین كاتدا بگەنە سازان و رێكەوتن بۆ ئەنجامدانی هەلبژاردن، وەك دروستكردنی فشارێكی دیموكراتی و جێبەجێكردنی ئەركێكی یاسایی، بۆ سەلماندنی ئەو رایەی كە رێگری هەیە لە ئەنجامدانی هەلبژاردن و كاراكردنی پەرلەمانەوە.

لە كۆتایی ئەو بەدواداچوونەدا چاوەرێی هەلوێست و رۆلی جوامێرانە لە بەشێك لەو پەرلەمانتارانە دەكەین كە دەیانەوێ‌ بەكردار نوێنەری گەل و پەرۆشی یاسا و پاراستنی دیموكراسی بن.


دواتریش له‌لایه‌ن(روانگه‌ فایه‌ق)ەوە پوخته‌ى راپۆرته‌كه‌ی پێشکەش کرا و ووتی: پەرلەمانی كوردستان، یەكەم هەڵبژاردنی خۆی لە 19/5/1992 ئەنجامداوە، ئەمڕۆ كە ‏یادی سی ساڵەی تەمەنی دەكەینەوە، تا ئێستا پێنج خولی هەڵبژاردنی بەڕێكردووە، ‏لە شێوەی گشتیدا چەند سیمایەكی تایبەتی هەیە، لەوانە: ‏
‏-هیچ كاتێك لەوادەی خۆیدا هەڵبژاردن ئەنجام نەدراوە.‏
‏-زۆرینەی یاساكانی جێبەجێناكرێن.‏
‏-خول لەدوای خول پەرلەمان لاوازتر بووە.‏
‏-لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێكردنەوە یاساكانی جێبەجێناكرێن و گوێ بە ‏بڕیارەكانی نادرێت.‏
‏-لە پرسە نیشتیمانی و چارەنوسسازەكاندا كەمترین جێدەستی دیارە.‏
‏-هیچ كات لایەنە سیاسییەكان بۆ پرسوڕا بۆ لای ئەم دامەزراوە باڵایە ناگەڕێنەوە.‏
بەشێوەیەكی تایبەتیش سیماكانی ئەم خولە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە كە:‏
‏-دەركردنی كەمترین یاسا و نزمیی كوالیتی یاساكان.‏
‏-زۆرینەی یاساكان تا ئێستا نەچوونەتە بواری جێبەجێكردنەوەو پەرلەمانیش ‏لەئاستیاندا بێدەنگە.‏
‏-لاوازی و نەبوونی پرۆسەی چاودێری و گوێنەگرتنی دەسەڵاتی جێبەجێكردن بە ‏بانگهێشت و داواكارییەكانی.‏
‏-لەتەمەنی خۆیدا نە ئەم خولەو نە خولی پێشووش پرۆژەی بودجەی هەرێمیان بۆ ‏نەنێردراوەو ماوەی (9) ساڵە یاسای بودجە لە هەرێمدا پەسەند نەكراوە.‏
‏-دامەزراوە سەربەخۆكانی سەربە پەرلەمان، دەستە سەربەخۆكانی وەك: (مافی ‏مرۆڤ، دەسپاكی، دیوانی چاودێری، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن) پێشێلی یاساییان هەیە و ‏بەشێكیان سەرۆك و ئەنجومەنەكانیان ماوەی یاساییان بەسەر چووە.‏
‏-جگە لەمانە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەكاتی دانیشتنەكان و بەڕێكردنی ‏كاری رۆژانەدا پێشێلكاری یاسایی و پەیڕەو شكێنیان كردووە، هەر بۆیەش زۆرینەی ‏كۆبوونەوەكان گرژییان تێدەكەوێت.‏
‏-ئەمانەو چەندان خاڵی لاواز و نەرێنیی تر.‏
بۆ ناسینی باشتری دامەزراوەی پەرلەمان و هەڵسەنگاندنی بابەتیانەی كارەكانی، ‏لەم راپۆرتەی بەردەستاندا، بەباشمان زانی سەرەتا پێكهاتەكەی كە خۆی لە ‏ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتی و پەرلەمانتارەكان دەبینێتەوە بخەینە بەر چاو، ‏وەك: پێكهاتەی نەتەوەیی، ئایینی و رەگەزی ئەندامان، ئاستی تەمەن و بڕوانامەو ‏پسپۆرییان.‏
دواتر وێڕای دەرخستنی لایەنی سیاسی و فراكسیۆنی هەر پەرلەمانتارێك و ‏ئەندامێتیی لە لیژنە تایبەتمەندەكاندا، باس لە ژمارەی دەنگی بەدەستهاتووی هەر ‏ئەندامێك و ئاستی چالاكیی ئەندامان لە دانیشتنەكانی پەرلەمان و كۆبوونەوەی ‏لیژنەكاندا كە خۆی لە ئامادەبوون و بەشداری و گفتوگۆكان و رێژەی بەشداری ‏هەریەكەیان كراوە, خۆی لە ئامادەبوون و بەشداری و گفتوگۆكان و رێژەی بەشداری هەریەكەیان كراوە.

دواتر ئامادەبووان بە گشتی و ئەو ئەندامانانەی پەرلەمان کە ئامادەبوون  لە مەرسیمەکەدا بەشداری گفتووگۆیەکی چڕوپڕیان کرد و تیشک خرایە سەر هەندێ بابەت کە لە راپۆرتەکەدا باسیان لێوەکراوە و باس لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کرا و بەم گفتووگۆیە کۆتایی بە مەراسیمەکە هات