Payam.jpg

ئینستتیوتی پەی: جارێكی دیكە پەرلەمانی كوردستان داخرایەوە

May 6, 2022  |   هەواڵەکانی پەی 

پەیام

ئینستتیوتی پەی رایگەیاندووە، پەرلەمانی كوردستان تاكە مەرجەعی سیاسی و دەستووری یە بۆ بڕیاردان لەسەر پرسە چارەنووسسازەكانی گەلی كوردستانی عیراق، بەڵام جێگەی داخە پێگەكەی هەم لەلایەن هێزە ساسییەكانەوە فەرامۆشكراوەو هەم خۆیشی فەرامۆشی كردووە و بەئەركی خۆی هەڵنەستاوە، لەبری ئەوەی كۆكەرەوەی خەڵكی كوردستان و دامەزراوەی چارەسەری قەیرانەكان بێت، خەریكە دەبێت بە دروستكەری قەیرانەكان.


ئینستتیوتی پەی بە ئاماژەكردن بە مێژووی داخستنەكانی پەڕلەمانی كوردستان لە ململانێ سیاسییەكانی نێوان حزبەكانی دەسەڵاتدا دەڵێت ئێستا لە كۆتایی خولی پێنجەمدا، ماوەی دوو مانگە پەرلەمان هیچ كۆبوونەوەیەكی ئەنجامنەداوە. بەمەش جارێكی تر پەرلەمان داخرایەوە، بەڵام ئەمجارەیان لەلایەن خودی سەرۆكی پەرلەمانەوەیە كە رایگەیاند كە كۆبوونەوە ناكات و پەڕلەمانی پەكخستووە.

هەروەها ئینستتیوتی پەی راشیگەیاندوووە، دەڤەری سلێمانی لە دۆخێكی خراپدایە، پارە لە بانكەكاندا نەماوە، رەوشی موچەخۆران خراپەو بەبەراورد لەگەل هەولێر و دهۆك موچە زیاتر دواكەوتووە، نەخۆشخانەكان بێ دەرمانن، خزمەتگوزارییەكان وەك پێویست نین و پرۆژەكان وەستێنراون، هەموو ئەوانە دەبوایە لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بكرێت.

ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان
1/5/2022

لینكى هه‌واڵه‌كه‌:

https://www.peyam.net/Details/30437?fbclid=IwAR2gOqBfZc1uRQmDxXmRoyx5ieFHL5WLsMTXlMBD1qeadJhmSqm6Fh1IkOg