سەرۆکی ئینستتیوتی پەی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان له دیداری زانکۆکانی کوردستان بۆساڵی 2022، بابه‌تێكى زانستى له‌سه‌ر ڕه‌وشى زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش ده‌كات.
رۆژى شه‌ممه 26/2/2022 له شارى هه‌ولێر، د. سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان عومه‌ر سەرۆکی ئینستتیوتی پەی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان له دیداری زانکۆکانی کوردستان بۆساڵی 2022 به پێشكه‌شكردنى بابه‌تێكى زانستى له‌سه‌ر ڕه‌وشى زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش كرد.
دیداره‌كه، كه له‌لایه‌ن رێکخراوی چاوی زانکۆ CZO بە پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی ئەمریکی بۆ دیموکراسی NED به ئاماده‌بونى به‌شێك له سە‌رۆكى زانكۆكان و نوێنە‌رانی وە‌زارە‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى و چەندین پسپۆر و مامۆستای زانکۆ به‌ڕێوه‌چوو، دوو پانێڵ پێشكه‌ش كران.
له پانێڵى یه‌كه‌مه‌دا كه لەژێر ناونیشانی (یاساکانی خوێندنی باڵا لەنێوان ریفۆرم و جێبەجێکردندا)، سەرۆکی ئینستتیوتی پەی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان له بابه‌ته‌كه‌یدا به داتا و زانیارى ورد ڕه‌وشى زانكۆكان حكومى و ئه‌هلیه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له ئێستادا بۆ ئاماده‌بوان باس كرد، هه‌روه‌ك چه‌ندین نمونه‌ى زیندووى هێنایه‌وه، كه زانكۆكان له چ ئاستێكدان، دوابه‌دواى پێشكه‌ش كردنى بابه‌ته‌كه‌شى وه‌ڵامى ئاماده‌بوانى دایه‌وه.