Sarwar1.jpg

سەرۆکی ئینستتیوتی پەی به‌شدارى كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی كرد

Feb 24, 2022  |   هەواڵەکانی پەی 

د. سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان عومه‌ر سەرۆکی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان لە پانێلی چوارەم به‌ ناوى سەرۆکی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان به‌شدارى لە كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی هەقە لەسێبەری مێژوودا كرد.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ 23/2/2022 كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی هەقە لەسێبەری مێژوودا بەهاوبەشی زانكۆی راپەڕین و زانکۆی کۆیە و بەچاودێر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ژوو، كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ كۆتا رۆژى كۆنفرانسه‌.
لەرۆژی یەكەمی كۆنفڕانسەكەدا جگه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ى چه‌ندین وتار، (4) پانێڵ به‌ڕێوه‌چوو، له‌ پانێڵى چواره‌مدا، كه‌ به‌ ناونیشانى (هزری سیاسی و کۆمەڵایەتیی هەقەکان) بوو، به‌ڕێز (د. سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان عومه‌ر) سەرۆکی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان توێژینه‌وه‌یه‌كى به‌ناونیشانى (بزوتنەوەی هەقە هەوڵێكی خۆماڵی لەپێناو دادی كۆمەلایەتیدا - "لیكۆلینەوەیەكی بەراوردكارییە لەنێوان بزوتنەوەی هەقەو بزوتنەوە چەپەكانی تری كوردستان) پێشكه‌ش كرد.
ئه‌مڕۆ كه‌ كۆتا رۆژى كۆنفرانسه‌، له‌ چه‌ندین پانێڵدا چه‌ندین بابه‌ت پێشكه‌ش ده‌كرێت، راپۆرتى كۆتایى لیژنه‌ى زانستى كۆنفرانیش ئاماده‌ ده‌كرێت و ڕێزلێنان پێشكه‌ش به‌ به‌شداربوانى كۆنفرانسه‌كه‌ ده‌كرێت.