شارپرێس:
ئینستوتی پەی ڕاپۆرتێكی لەسەر ئەدای كاری ساڵێكی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوەو بەپێی ڕاپۆرتەكە لەماوەی ساڵێكدا، نەتیوانیوە، لێپرسینەوە لەهیچ ئەندامێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بكاتو لەوساڵەشدا 61 كاتژمێر كۆبوەتەوەو تەنها چوار پڕۆژەیاساشی پەسەندكردوە.
ئینستوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان ڕاپۆرتێكی لەسەر پوختەی كارەكانی پەرلەمانی كوردستان لەماوەی یەك ساڵدا بۆ هەردوو خولی بەهارەو پاییزە لە(1ی ئازاری 2020 بۆ 28ی شوباتی 2021) بڵاوكردەوەو تێدا هاتوە، "لەو ماوەیەدا ژمارەی دانیشتنەكانی پەرلەمان 19 دانیشتن بوەو ژمارەی كۆبونەوەی دواخراو چوار دانیشتن بوەو لەو 19 كۆبونەوەیەش ژمارەی بڕگەكانی كار 45 برگە بوەو ژمارەی بڕگەی كار (جێبەجێكراو 39و ژمارەی بڕگەی كار)و (جێبەجێنەكراو هەشت بووە)".
كاتی دانیشتنەكانی پەرلەمان لەماوەی ئەوساڵەدا 61 كاتژمێرو 20 خولەك بوەو ژمارەی پڕۆژەو پێشنیازە یاساو بڕیار كە خوێندنەوەی یەكەمی بۆكراوە لەو ماوەیەدا نۆ بوەو ژمارەی یاسای پەسەندكراویش چوار یاسا بووە.
ڕاپۆرتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لەماوەی یەكساڵدا پەرلەمان داوای 14 ئەندامی ئەنجومەنی وەزیرانی كردوە لەهۆڵی پەرلەمان ئامادەبن كە بریتیبون لەسەرۆكی حكومەت، جێگری سەرۆكی حكومەت، وەزیری دارایی، پەروەردە، خوێندنی باڵا، ناوخۆ، كاروكاروباری كۆمەڵایەتی، دارایی، تەندروستی، بەڵام نۆ یان ئامادەنەبون كە بریتیبون لەوەزیرەكانی پەروەردەو خوێندنی باڵاو وەزیری ناوخۆو وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتیو داراییو تەندروستی.
لەبارەی ژمارەی كۆبونەوەی لیژنەكانی پەرلەمان، بەپێی ڕاپۆرتەكە لیژنەكان 204 كۆبوونەوەیان كردووەو ژمارەی راپۆرتی لیژنەكان لەسەر پڕۆژەیاسا نوسراو چوار ڕاپۆرت بوەو ژمارەی ڕاپۆرتی لیژنەكانیش لەسەر پڕۆژەیاساكان كە پێویستبوو بنوسرێتو نەنووسراوە 15 بووە.
لینكى ههواڵهكه: