Payam.jpg

له‌ماوه‌ی ساڵێكدا، په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ هیچ ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بکات

Dec 21, 2021  |   هەواڵەکانی پەی 

پەیام  

ئینستوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر ئه‌دای كاری ساڵێكی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌و به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ له‌ماوه‌ی ساڵێكدا، په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌هیچ ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بكات‌و له‌وساڵه‌شدا 61 كاتژمێر كۆبوه‌ته‌وه‌و ته‌نها چوار پڕۆژه‌یاساشی په‌سه‌ندكردوه‌.

ئینستوتی په‌ی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر پوخته‌ی كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ به‌پێی راپۆرته‌كه‌ ژماره‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان له‌ ساڵێكدا 19 دانیشتن بوه‌ كه‌ تیایدا 61 كاتژمێرو 20 خوله‌ك كۆبوونه‌ته‌وه‌ و 9 پڕۆژه‌و پێشنیازه‌ یاساو بڕیار خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆكراوه‌، به‌لێم ته‌نها 4 یاسا په‌سه‌ندكراوه‌.

 

ڕاپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، له‌ماوه‌ی یه‌كساڵدا په‌رله‌مان داوای 14 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كردوه‌ بۆ ئاماده‌ بوون له‌هۆڵی په‌رله‌مان، كه‌ بریتیبون له‌سه‌رۆكی حكومه‌ت، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، وه‌زیری دارایی، په‌روه‌رده‌، خوێندنی باڵا، ناوخۆ، كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، دارایی، ته‌ندروستی، به‌ڵام 9 یان ئاماده‌نه‌بون كه‌ ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زیره‌كانی په‌روه‌رده‌و ناوخۆو خوێندنی باڵاو كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و دارایی‌و ته‌ندروستی بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی ئینستوتی په‌ی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان 204 كۆبوونه‌وه‌یان كردووه‌و چوار نوسراو و ڕاپۆرتیان هه‌بووه‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساكان و 15 ڕاپۆرتیش كه‌ پێویستبوو بنوسرێت،له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه‌ نه‌نووسراوه‌.

لینكى هه‌واڵه‌كه‌

https://www.peyam.net/Details/27297?fbclid=IwAR2xhbOxZzABuzKq7y99lmgvEpl205URwp9bpoL7afp2qzA4o9k93LnpTG0#.YcB9HU5jWa8.facebook