خەندان-
دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی زه‌ئه‌مریكان پرۆسپێكت له راپۆرتێكدا و به‌پشت به‌ستن به به‌ڵگه و دۆكیۆمێنت باسی له كڕینی ده‌رمانخانه‌یه‌ك به‌بڕی زیاتر له 18 ملیۆن دۆلار كرد له‌لایه‌ن مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا نوسینگەی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم زانیاریەکانی رەتکردەوە، هاوکات 20 رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی داوایان له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و داواكاری گشتی كرد، به‌دواداچون له‌وباره‌یه‌وه بكه‌ن و زانیاریه‌كان بۆ رایگشتی ئاشكرا بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی "زه ئه‌مریكان پرۆسپێكت" له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، "له ناوجه‌رگه‌ی (ساوس بیچ)ی سه‌ره‌نجڕاكێش له میامی، ده‌رمانخانه‌یه‌ك هه‌یه كه له‌وانی دیكه ناچێت، گه‌شتیاران كه كرێمی دژه خۆر‌و كڵاوی له‌پوش دروستكراو له ده‌رمانخانه‌ی (CVS) له شه‌قامی واشنتۆن ده‌كڕن، پاره‌كه‌یان بۆ پیاوێك ده‌ڕوات له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌م بینا شوشه‌ییه‌ش روبه‌ره‌كه‌ی 12 هه‌زار پێ چوارگۆشه‌یه و نرخه‌كه‌ی 18 ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلاره، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی راسته‌قینه‌یه‌تی".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا هاتوه، "ده‌رمانخانه‌ی (CVS) پێده‌چێت كۆمپانیای پارێزه‌رایه‌تی (Cozen OConnor) كه باره‌گاكه‌ی له ویلایه‌تی په‌نسلڤانیایه، له‌ماوه‌ی دو مانگدا كڕیاره نهێنییه‌كه‌ی خۆی ئاشكراكردبێت، سه‌ره‌تا له دیسه‌مبه‌ری 2018دا كۆمپانیای پارێزه‌رایه‌تییه‌كه سێ كۆمپانیای له فلۆریدا‌و كۆمپانیایه‌كی له دیلاوێر به‌ناوی (ده‌رمانخانه له شه‌قامی واشنتۆن) كرده‌وه‌و نوسراوی تایبه‌تی كۆمپانیاكانی فلۆریدا ناو و واژۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی له‌خۆگرتبو له‌گه‌ڵ ناوی یه‌كێك له براكانیدا كه (موكسی بارزانی)یه".بڕیار نه‌بو ئه‌م ناوانه بكه‌ونه به‌رچاوی خه‌ڵك، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له كڕینی ده‌رمانخانه‌كه، كۆمپانیا پارێزه‌رایه‌تییه‌كه ناوی بارزانییه‌كانی سڕییه‌وه
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، "بڕیار نه‌بو ئه‌م ناوانه بكه‌ونه به‌رچاوی خه‌ڵك، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له كڕینی ده‌رمانخانه‌كه، كۆمپانیا پارێزه‌رایه‌تییه‌كه ناوی بارزانییه‌كانی سڕییه‌وه‌و له‌شوێنی ئه‌وان ناوی بریكاره‌كانیان كه پارێزه‌رێكه به‌ناوی (كوزین ئوكونور)و (ماسیۆ وینستاین) دانرا، ئه‌مه چاره‌سه‌رێكی نمونه‌یی نه‌بو، به‌ڵام وایكرد ناوی ئه‌وان له تۆماری كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كاندا ده‌رنه‌كه‌وێت، ئه‌مه به‌س بو بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی رۆژنامه‌نوسه لۆكاڵییه‌كان".نوسه‌ری ڕاپۆرته‌كه بۆ هه‌ڵبه‌ستنی درۆیه‌كانی پشتی به كۆنتراكتێك به‌ستوه، كه گوایه واژوی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه
له‌به‌رامبه‌ر خستنه‌ڕوی به‌ڵگه و دۆكۆمنێته‌كانی رۆژنامه‌ی "زه ئه‌مریكان پرۆسپێكت" نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا، راپۆرته‌كه به‌بێ بنه‌ما وه‌سفده‌كات و ده‌ڵێت، "نوسه‌ری ڕاپۆرته‌كه بۆ هه‌ڵبه‌ستنی درۆیه‌كانی پشتی به كۆنتراكتێك به‌ستوه، كه گوایه واژوی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵام ئه‌م واژۆیه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه نیه، دوای به‌دواداچونیشمان، ده‌ركه‌وت نوسه‌ری ڕاپۆرته‌كه، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خێزانی په‌رله‌مانتارێكی كوردی پێشوی عێراقه‌وه هه‌یه كه هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكییه و به هه‌ڵوێسته‌كانی دژ به خه‌ڵكی كوردستان ناسراوه و به هۆی كرده‌وه و هه‌ڵوێستی خۆفرۆشانه‌ی، له‌لایه‌ن خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستانه‌وه، سزا درا و له دوا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌نگی پێ نه‌درا و ڕیسوا كرا".ئه‌م بابه‌ته، هه‌ڵبه‌ستراوه و به‌شێكه له‌و هه‌ڵمه‌ته چه‌واشه‌كارییه‌ی، كه دژی چاكسازییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌كرێت
نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت راشیگه‌یاندوه، "ئه‌م بابه‌ته، هه‌ڵبه‌ستراوه و به‌شێكه له‌و هه‌ڵمه‌ته چه‌واشه‌كارییه‌ی، كه دژی چاكسازییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كرێت". په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر هه‌مو بابه‌تێك لێدوان ده‌ده‌ن، كه‌چى له ئاست ئه‌م بابه‌ته‌دا بێده‌نگن، ده‌سته‌ى ده‌سپاكى موخبیرى هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانى زانیارى، كه‌چى له‌ئاست ئه‌م راپۆرته‌دا بێده‌نگه
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، 20 رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان، له‌یاداشتێكدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و داواكاری گشتیان كردوه رایانگه‌یاندوه، "ئه‌م راپۆرته هه‌فته‌یه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و وروژێنراوه، كه‌چى نابینرێت هیچ به‌دواداچونێك كرابێت، له‌كاتێكدا په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر هه‌مو بابه‌تێك لێدوان ده‌ده‌ن، كه‌چى له ئاست ئه‌م بابه‌ته‌دا بێده‌نگن، ده‌سته‌ى ده‌سپاكى موخبیرى هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانى زانیارى، كه‌چى له‌ئاست ئه‌م راپۆرته‌دا بێده‌نگه كه له رۆژنامه‌یه‌كى موعته‌به‌ردا بڵاوكراوه‌ته‌وه، داواكارى گشتى له‌سه‌ر پۆستێكى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى و كۆمێنتێك خه‌ڵكى داوه به‌دادگا، كه‌چى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بێده‌نگه".داوا له په‌رله‌مانتاران و داواكارى گشتى و ده‌سته‌ى ده‌سپاكى ده‌كه‌ن، به‌ئه‌ركى یاسایی خۆیان هه‌ڵسن و له‌سه‌ر ئه‌م پرسه به‌دواداچون بكه‌ن
ئه‌و رێكخراوانه داوا له په‌رله‌مانتاران و داواكارى گشتى و ده‌سته‌ى ده‌سپاكى ده‌كه‌ن، به‌ئه‌ركى یاسایی خۆیان هه‌ڵسن و له‌سه‌ر ئه‌م پرسه به‌دواداچون بكه‌ن، رونىبكه‌نه‌وه ئاخۆ ئه‌و بابه‌ته راسته یان نا، ئه‌گه‌ر راست بێت ده‌بێ ئیجرائاتى یاسایی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر راستیش نه‌بێت پێویسته رونكردنه‌وه به خه‌ڵكى كوردستان بده‌ن و له ده‌ره‌وه‌ش به فه‌رمى سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر رۆژنامه‌نوسه‌كه‌و ئه‌و ده‌زگایه تۆمار بكه‌ن كه بڵاویان كردۆته‌وه، چونكه ئه‌م جۆره راپۆرت و هه‌واڵانه ئه‌گه‌ر بنه‌مایان نه‌بێت و ناڕاست بن، ئاسایشى ناوخۆیی تێكده‌ده‌ن و هاوڵاتیان توڕه‌و نائومێدتر ده‌كه‌ن و ناوبانگى هه‌رێمى كوردستانیش له‌كه‌دار ده‌كه‌ن".
ده‌قی راپۆرته‌كه‌ی "زه ئه‌مریكان پرۆسپێكت"
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت کلیک لێرە بکە
ده‌قی یاداشتی 20 رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی کلیک لێرە بکە
لینكى هه‌واڵه‌كه: