HUKMI-RESGBGIR.jpg

حوکمی عورفی و ڕەشبگیری ڕابگرن !

Dec 25, 2017  |   هەواڵەکانی پەی 

 لەم چەند رۆژەی رابوردوودا ھەرێمی کوردستان رووبەڕووی کۆمەڵێک پێشێلکاری زەقی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین بۆتەوە. بەرپاکردنی عورفی سەربازی، کوشتن، بریندارکردن، فڕاندن و دەستگیرکردنی نایاسایی میدیاکار و چالاکوان و خەڵکی مەدەنی واتە بەرتەسکردنەوەی ئازادی و سەرکوتکردن و چەپاندن. ئەم پێشێلکارییانە دەبنە مایەی تووڕەبوونی زیاتری ھاوڵاتییان و لە داھاتوودا ئەگەری رادیکاڵبوون و بەکارھێنانی توندوتیژی زیاتریان لێ دەکەوێتەوە.

ھاوکات ھەڵکوتانە سەر دامەزراوەی نالیا لەلایەن ھێزێکی سەربازی و ئەمنییەوە و داخستنی ھەرسێ کەناڵی ئاسمانی (NRT2,NRT,NRTArabic) بە بێ بڕیاری دادوەر پێشێلکارییە بەرامبەر بە میدیای ئازاد و پێچەوانەی یاسا کارپێکراوەکانە. ھەروەھا ئازاردان و ئیھانەکردنی کارمەندانی کەناڵەکە و دەستگرتن بەسەر مۆبایلی بەشێکیاندا و بردنی داتای ناو مۆبایلەکانیان دەستدرێژییە بۆ سەر مافی تاکەکەس.

لە ئێستادا چەند شار و شارۆچکەیەکی کوردستان بەبۆنەی ھێنانی ھێزی زۆرەوە وەک سەربازگەیان لێھاتووە و کەلتووری ترساندن و تۆقاندن پیادەدەکرێت. ھێزە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی نایاسایی رێگریی لە دەربڕینی مافە سەرەتاییەکانی ھاوڵاتییان دەکەن و ڕاستەوخۆ ھەڕەشە لە چالاکوانی مەدەنی و کەسانی سیاسی دەکەن. ئەم کارانە ھەموو دەچنە چوارچێوەی پێشێلکاری مافی مرۆڤ و لادان لە یاسا کارپێکراوەکانی ناوخۆ و دژی ھەموو بنەما نێودەوڵەتییەکانن بۆ مافی مرۆڤ.

چیتر نابێت خەڵک لە چاوەڕوانی مەرحەمەتی حکومەت و لاموبالاتی و بێباکیی حیزبەکانی دەرەوەی دەسەڵاتدا درێژە بە ژیانی کولەمەرگی بدەن. نابێت لە بەرامبەر ئەوناهەقییانەی کە چۆتە ئاستی مەترسیدارەوە بێدەنگ بین. بۆیە ئێمە کە لەخوارەوە ناومان نوسراوە داواکارین:

١.-دەستبەجێی سەرجەم دەستگیرکراوان ئازادبکرێن ولە ئێستا و لە داھاتووشدا دەستگیرکردنی هاوڵاتیان لەسەر دەربڕینی ڕای ئازاد و بیروڕای سیاسی، ڕابگیردرێت.
٢.- بڕیاری داخستنی کەناڵی ئێن ئاڕ تی ھەڵبوەشێنرێتەوە و دەستبردن بۆ ڕاگرتن و داخستنی کاناڵەکانی ڕاگەیاندن مەحکوومبکرێت.
٣. ئەو هێزە سەربازییە زۆر و زەبەنەیە لە شار و شارۆچکەکان ببرێنە دەرەوە و تەقەکردن لە خۆپیشاندەران قەدەغەبکرێت.
٤.-پابەندبوون بە بەشداربوونی تەنیای هێزی چالاکییە مەدەنیەکان و قەدەغەکردنی بەشداربوونی هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە لە خۆپیشاندانەکاندا.
٥. ناڕەزایەتییەکان لەلایەن هێزو ڕێکخراوە ئازادیخوازەکانەوە خاوەندارێتی بکرێت بەمەبەستی سەرپەرشتیکردن و بەدوورگرتنی لە هەر بەلاڕێدا بردنێک و دروستنەبوونی توندوتیژی و سوتاندنی دامودەزگا فەرمییەکان.
٦. شکۆ بۆ یاسا و دادگا بگەڕێنرێتەوە، نەک پێشێلکردنی یاسا و دەستگیرکردنی هاوڵاتییان بەبێ هیچ بڕیارێکی دادگا.

کەمپینی پشتیوانی لە خەڵك
٢٠١٧/١٢/٢٥

ئەم کەمپەینە پێکهاتووە لەچەند ریکخراوێکى کۆمەڵکەى مەدەنى و چەند کە سایەتییەک کە بریتین لە:

ـ رێکخراوى خەڵک بۆ گەشەپێدان
ـ ڕێکخراوى فیوچەر
-ڕێکخراوى دابین بۆ گەشەپێدانى دیموکراسى و مافى مرۆڤ
– ڕێکخراوى دۆستانى گەرمییان
– ڕێکخراوى نوێ بۆ پاراستنى ژینگە و مافەکانى ژنان
– ناوەندى نیشتمانى بۆ مافەکانى مرۆڤ
– ڕێکخراوى ڕاسان
ـ ڕێکخراوى ئاسودە
– پەى ئنیستوت بۆ پەروەردە و گەشەپێدان
-ڕێکخراوى نوا
– رێکخراوى مرۆڤ دۆست
ـ پەیمانگاى کوردى بۆ هەڵبژاردن.
ـ سەنتەرى نیشمانى بۆ مافەکانى مرۆڤ
– رێکخراوى خوشکانى ئیسلامى
– کۆمەڵەى ئافرەتانى کوردستان – سلێمانى
– ڕێکخراوى گەشەپێدانى پەروەردەى
– فدراسیۆنی ڕیکخراوەکانی کۆمەلگای مەدەنی ( فدراسیۆن پێك هاتوە لە ١٢ ـ ڕیکخراوی کۆمەلگای مەدەنی لە کوردستان )
– ڕیکخراوی ئەزموون
-ڕێکخراوى پەرەپێدانى پەروەردەى
-ریكخراوى گه‌شه‌پێدانى مامۆستایان
ـ ريكخراوى يه كگرتوى ئيسلامى كوردستان

گروپی ژیان ( پیك هاتوە لە کۆمەلێك ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و ڕیکخراوی ژنان لە کوردستان ) ..

کەسیاتەیەکان :
چۆمان هەردی: نوسەرو مامۆستای زانکۆ
پەیمان عزەدین: پەرلەمانتاری خولی پێشوو
بەهار موونزیر : چالاکوانی مافەکانی ژنان
ڕۆژە حسن : چالاکوانی مافەکانی ژنان
چلورە هەردی :چالاکوانی مافەکانی ژنان
شۆخان حەمە ڕەشید / پارێزەرو چالاکوانی مافەکانی ژنان
ئالا کەماڵ :چالاکوانی مافەکانی ژنان
هەڵاڵە رافع / چالاکی مەیدانی ژنان و بەڕێوەبەری سەنتەری نینا لە سوید
سابات جەلال
شنۆعبدوڵا / رۆژنامه‌نوس وچالاكوانى ژنان
شۆخان خالید / حزبى سه‌حمه‌تكێشان
كوێستان عبدالرحمن / به‌رێوبه‌رى ریكخراوى ئه‌زمون