Prsa.jpg

پرسه‌نامه‌

Aug 19, 2021  |   هەواڵەکانی پەی 

به‌ڕێزان (شوان مه‌حمود) جێگرى لێپرسراوى فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان و (شۆخان) خان ئه‌ندامى ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان.

بەداخێكی گرانەوە هەواڵی كۆچی ناوادەی كاك (شاخەوان)ی براتانمان بیست، هاوبەشی خەمتانین لەو كۆستە گەورەیەدا، هیوادارین هەرگیز ناخۆشی تر رووتان تێنەكات و دوا خەمتان بێت، دووبارە پرس ەو سەرەخۆشی خۆمانتان ئاراستە دەكەین و داواكارین لە خوای گەورەش گیانی كاك شاخەوان بەبەهەشت شاد بكات.

ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان

١٩/٨/٢٠٢١