pay-19-1-21.jpg

پەی لە هەولێر گفتوگۆیەك لەسەر كارەكانی پەرلەمان سازدەكات

Jan 19, 2020  |   هەواڵەکانی پەی 

 ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لە ئۆفیسی رێکخراوی چاوی زانکۆ، ئینستیتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان، میوانداری ژمارەیەك رێكخرا و كەسایەتی شارەزای کاری پەرلەمان کرد.
لە سەرەتادا میوانان گفتوگۆیان كرد لەسەر دۆخی پەرلەمان و هۆكارەكانی پشت گرفتەكانی پەرلەمان. پاشان گفتوگۆ كرا لەسەر درووستكردنی تۆرێك لە رێكخراو و كەسایەتیەكانی شارەزا و ئەزمووندارن لە كاری پەرلەمان، بە ئامانجی پشتیوانی لە كاری پەرلەمانی و فشار لەسەر دۆخی ئێستای پەرلەمانی كوردستان .