zanko-koye.jpg

زانکۆى کۆیە و ئینستیوتى پەى بۆ پەروەردە و گەشەپێدان یاداشتنامەى لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن

Nov 25, 2019  |   هەواڵەکانی پەی 

 ئەمڕۆ ڕۆژى دووشەمە ڕێکەوتى (٢٠١٩/١١/٢٥) لە هۆڵى کۆبوونەوەکانى ئەنجومەنى زانکۆ، هەریەکە لە بەڕێزان پ.د. وەلى مەحمود حەمەد سەرۆکى زانکۆى کۆیەو بەڕێز پ.د. سەروەر عەبدولڕەحمان سەرۆکى ئینستیوتى پەى بۆ پەروەردەو گەشەپێدان و بە ئامادەبوونى هەریەکە لە بەڕێزان پ.ى.د. حەیدەر لەشکرى ی.سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵاو بەڕێز پ.ى.د.دەریا جەمال حەوێزى بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندن و بەڕێز د. هاوکار باپیر بەکر بەڕێوەبەرى پەیوەندییەکانى زانکۆ.
بە مەبەستى دروستکردنى هەماهەنگى لە کارو چالاکییە پەروەردەییەکان و بەڕێوەچوونى چەند پڕۆژەیەکى هاوبەش لەم بوارەدا، لە نێوان سەرۆکایەتى زانکۆى کۆیەو ئیسنتیوتى پەى بۆ پەروەردەو گەشەپێدان یاداشتنامەى لێکتێگەیشتن واژۆ کرا.