logopay.jpg

پەی گفتوگۆیەك لەسەر كارەكانی پەرلەمان و تۆری هاوبەشی رێكخراو و كەسایەتیەكان سازدەكات

Oct 26, 2019  |   هەواڵەکانی پەی 

پەی گفتوگۆیەك لەسەر كارەكانی پەرلەمان و تۆری هاوبەشی رێكخراو و كەسایەتیەكان سازدەكات
ئەمرۆ (٢٠١٩/١٠/٢٦) لە شاری سلێمانی،ئینستیتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان، میوانداری ژمارەیەك رێكخرا و كەسایەتی شارەزای كرد كە كار لەسەر پەرلەمان دەكەن .
لە سەرەتادا میوانان گفتوگۆیان كرد لەسەر دۆخی پەرلەمان و هۆكارەكانی پشت گرفتەكانی پەرلەمان. پاشان گفتوگۆ كرا لەسەر رەشنووسی راپۆرتی یەكەمی چاودێری و هەڵسەنگاندنی كارەكانی پەرلەمان كە ئامادەكراوە بۆ بڵاوكردنەوە، دوا تەوەریش گفتوگۆ بوو لەسەر درووستكردنی تۆرێك لە رێكخراو و كەسایەتیەكانی شارەزا و ئەزمووندارن لە كاری پەرلەمان، بە ئامانجی پشتیوانی لە كاری پەرلەمانی و فشار لەسەر دۆخی ئێستای پەرلەمانی كوردستان .