ra13.jpg

ئینستتیوتی پەی یەکەم راپۆرتی لەسەر خولی پێنجەم بڵاودەکاتەوە

Nov 6, 2019  |   هەواڵەکانی پەی 

 ئەمڕۆ ئینستتیوتی پەی یەکەم راپۆرتی لەسەر کار و چالاکییەکانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە.

ئینستتیوتی پەی لە شاری هەولێر لە هۆڵی یەکێتی پەرلەمانتاران یەکەم راپۆرتی لەسەر کار و چالاکییەکانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاو کردەوە.

لەسەرەتادا بابان جەعفەر بەڕێوەبەری پرۆژەی چاودێری پەرلەمان پوختەیەکی راپۆرتەکەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێشکەشکرد.
دواتر لەلایەن بەڕێزان، (دانا دارا، د.خاموش عومەر، د.سەڵاح ئەحمەد) راوێژکارانی یاسایی پەرلەمان هەڵسەنگاندن بۆ(راپۆرتەکانی چاودێری پەرلەمانی کوردستان)ی ئینستتیوتی پەی کرا.
لە کۆتای بۆنەکەدا هەندێک پەرلەمانتارانی خولەکانی پێشوو و خولی پێنج ، راوێژکارانی پەرلەمان، رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی سەرنج تێبینییەکانی خۆیان لەسەر راپۆرتەکە پێشکەشکرد.