kommsion3.jpg

شاندێكی كۆمسێۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێم سەردانی ئینستتیوتی پەی دەكات

Jul 18, 2019  |   هەواڵەکانی پەی 

ئەمڕۆ شاندێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم، بەمەبەستی گفتوگۆ لەسەر چەند پرۆژەیەكی كۆمسیۆن لەبارەی هەڵبژاردن و تۆماری دەنگدەران و بەشداری رێكخراوەكان لە پرۆژەكەدا سەردانی ئینستتیونی پەی یان كرد .

شاندەكەی كۆمسیۆن كە پیكهاتبون لە بەرێزان( شێروان شێروانی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیاران و وتەبێژی كۆمسیۆن، حەمە سەعید عەلی، بەرێوەبەری ئۆفیسی پارێزگای هەڵەبجە، كارزان كەریم، بەرپرسی هۆبەی یاسایی لە ئوفیسی پارێزگای هەولێر) و لەلایەن ستافی پەی پێشوازی كران. سەرەتا، شێروان شیروانی، ئامانجی سەردانەكەی روونكردنەوە، كە بریتیە لە بەشداری پێکردنی ئەو رێكخراوانەی كۆمەڵی مەدەنی كە كار لەسەر پرسی هەڵبژردن دەكەن، رایگەیاند: كۆمسیۆن سەرقاڵی كاركردنە لەسەر دوو پرۆژە,

یەكەم: ئامادەكردنی پرۆژەیەك لەسەر یاسای هەڵبژاردن.

دووەم: لەرێگەی لیژنەیەكی تایبەتەوە کاردەرێت بۆ درووستكردنی تۆمارێكی بێ‌ خەوش كە هەموو لایەك متمانەی پێبكات.

بۆ ئەم مەبەستەش داوای سەرەنجی و بەشداری رێكخراوە تایبەتمەندەكانی بوارەكە دەكەن، پاشان، بابان جەعفەر، بەرێوبەری پرۆژەكانی پەی، سوپاسی شاندەكەی كرد بۆ بەسەركردنەوەیان و لەسەر ئەو هەوڵە گرنگەی كۆمسیۆن و هاوبەشی نێوان كۆمسیۆن و رێكخراوەكان قسەی كرد، دواتر وتی: ئامادەن هەموو توانای خۆیان بخەنە خزمەت پرۆژەیەك كە خزمەت بە یاسایەكی دیموكاسیانە بۆ هەڵبژاردنەكان و هەبوونی تۆمارێكی پاك بكات، وە باسی هەوڵەكانی رابردووی ئینستتیوتی پەی لەو چوارچێوەیەدا كرد . دواتر بەرێوەبەری ئۆفیسی پارێزگای هەڵەبجە، باسی لەكاری لیژنەكەیان كرد دەربارەی تۆماری دەنگدەران و ئەو قۆناغانەی كە بڕیویانە و ئەو هەڵبژاردنانەی لەبەردەستیانە لەبارەی درووستكردنی تۆمارێكی پاكەوە.

kommsion2

kommsion-1