ئه‌مرۆ ستافی په‌ی سه‌ردانی به‌رێزان ئه‌ندامانی فراكسیۆنی (گۆران)ی كرد له نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان، كه ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه بەفه‌رمی ناساندنی پرۆژه‌ی چاودێری په‌رله‌مان بوو به ئه‌ندامانی نوێی خولی پێجه‌می په‌رله‌مان .
له‌سه‌ره‌تادا، د.سه‌روه‌ر عبدالرحمان، به‌رێوه‌به‌ری ئیسنتتیوتی په‌ی، كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر مێژووی پرۆژه‌كه و راپۆرته‌كانی په‌ی پێشكه‌شكرد و باسی له ریگرییه‌كانی به‌رده‌م پرۆژه‌كه كرد له‌ماوه‌ی خولی چواردا.
پاشان هه‌ریه‌ك ئه‌ندامانی فراكسیۆنی گۆران سه‌ره‌نجی خۆیان له‌سه‌ر گرنگی پرۆژه‌كه بۆ هاوكاری په‌رله‌مانتاران خسته‌ڕوو وه جه‌ختیان كردووه له بوونی په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌نێوان په‌ی و فراكسیۆنه‌كه‌یاندا له پێناو هێنانه كایه‌كی په‌رله‌مانێكی شه‌فاف و كاریگه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی .