رۆژی سێ شەممە له هۆڵی فه‌رمانگه‌ی رێگخراوه ناحكومیه‌كان له شاری هه‌ولێر، بابان جەعفەر بەرێوەبەری پرۆژەی چاودیچری پەرلەمان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوەرۆکی راپۆرتی (١٢)ی ئاشکراکرد.
راپۆرتەکە کاری لەسەر شەش مانگی پەرلەمان لە(٢٠١٨/٣/٦ بۆ ٢٠١٨/١١/٦) کردبوو، لە راپۆرتەکەدا داتاکانی ئەو شەش مانگە و سەرەنجی لەسەر دانیشتنەکانی پەرلەمان و لیژنەکان، یاسا و بریارەکان، و ئەرکەکانی تری پەرلەمان خرابوونە روو.
ئەم پرۆژەیە ئینستتیوتی په‌ی به‌هاوكاری سندوقی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی دیموكراسی (NED) بەرێوەدەبرێت، چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كاره‌كانی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان كردووه و هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك راپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه .