له‌واده‌ی پێشكه‌شكردنی تانه له تۆماری ده‌نگده‌ران، تیمی ئینستتیوتی په‌ی لە رۆژی (٢٠١٨/٠٨/١٦) تانه‌ی پێشكه‌شی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم كرد، وه له‌به‌ر نه‌وروژاندنی ئه‌و پرسه و بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان و له‌سه‌ر داوای چه‌ندین كه‌س له كۆمسیۆن و به‌هه‌ند وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانه‌وه بریاردرا ئه‌م تانه‌یه بڵاونه‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام له‌رۆژی (٢٠١٨/٠٨/٢٩) ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران وه‌ڵامی تانه‌كه‌ی په‌ی دایه‌وه و رایگه‌یاند كه رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی مافی تانه‌لێدانیان نیه.
ئیمه جگه له‌وه‌ی بریارماندا تانه بده‌ینه‌وه له‌و بریاره، له رێگای كه‌سانی خه‌م خۆری له‌ناو كۆمسیۆنیش داوامان كرد كه ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌كان و ره‌خنه‌كانمان له تۆمار به‌هه‌ند وه‌ربگرن ئێمه ئاماده‌ین له‌به‌رده‌م رای گشتی داكۆكی له تۆمار ده‌نگه‌ران بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌شیان قبوڵ نه‌كرد، بۆیه ئه‌مرۆ به‌رگرنگی ده‌زانین تانه‌كه‌مان له تۆماری ده‌نگده‌ران و وه‌ڵامی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاوبكه‌ینه‌وه .
دەقی تانه‌ی ئینستتیوتی په‌ی له تۆماری ده‌نگده‌ران
وه‌ڵامی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئینستتیوتی په‌ی