swid.jpg

دوو پەرلەمانتاری پێشووی سویدی سەردانی ئۆفیسی (ئینستیتیوتی پەی)یان کرد

Sep 30, 2018  |   هەواڵەکانی پەی 

ئەمڕۆ لە ئۆفیسی پەی پێشوازی كرا لە خاتوو (ئانیكا لیمیتس و جەبار ئەمین) پەرلەمانتارانی پێشووی سوید و خاتوو ( شەپۆل فاخر) چاودێری ناوخۆی هەڵبژاردن، كە بەمەبەستی‌ چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردن لە سلێمانی بوون، گفتوگۆكرا لەسەر كەلێنەكانی‌ تۆماری‌ دەنگدەران، كارە نا یاساییەكانی‌ كۆمسیۆنی‌ هەڵبژاردن، مەترسیەكانی‌ تەزوێر و دەیان بەڵگەش پێشكەش كراو وسەرجەم یاداشت و راپرۆتەكانی‌ (پەی) لەسەر تۆماری‌ دەنگدەران پێشكەشی‌ شاندەكە كرا. پاشان بەمەیدانی‌ سەردانی‌ چەندین ناوەندی‌ دەنگدان كرا و دەیان رووداوی‌ نا ئاسایی و نا یاسایی تۆمار كرا .