كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان، وه‌ڵامی تانه‌ی هه‌ریه‌ك له (بزووتنه‌وه‌ی گۆران، یەکێتی نیشتمانی، کۆمەڵی ئیسلامی، قەوارەی هاوپەیمانی، یەکگرتووی ئیسلامی، ئینیستتیوتی پەی) داوه‌ته‌وه له‌سه‌ر تۆماری ده‌نگده‌ران، سه‌باره‌ت به سكاڵاكه‌ی ئینستتیوتی په‌ی، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران رایگه‌یاندووه، به‌پێی یاسای ژماره (4) ساڵی (2014)ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن، و یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره(1) ساڵی 1992، ئینستتیوتی په‌ی مافی تانه‌دانی نیه له تۆماری ده‌نگده‌ران و ته‌نها مافی ئه‌وه‌ییان هه‌یه كه چاودێری پرۆسه‌ی نوێكردنه‌وه و خستنه رووی تۆماری ده‌نگده‌ران بكه‌ن .