ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 2018/08/03 ، له شاری سلێمانی سێ كتێب له‌سه‌ر مێژووی شه‌نگال و قوربانیه‌كانی ئێزیدی و ژنانی ئێزیدی و كاره‌ساتی شه‌نگال بڵاو كرایه‌وه كه سه‌رجه‌میان تایبه‌تن به‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی دژ به ئێزیدیه‌كان ئه‌نجام دراوه.
ئه‌مڕۆ چوار ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی شه‌نگالدا تێده‌په‌ڕێت، كه گروپی تیرۆرستی داعش شاره‌كه‌ی داگیركرد‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌كی دڕندانه‌ی دژ به دانیشتوانی ئه‌نجامدا، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه ئه‌مڕۆ ئینستتیوتی په‌ی مه‌راسیمێكی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی سێ كتێبی د. سه‌ر وه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان سازكرد به‌ناونیشانی(ژنانی ئێزیدی وه‌ك كه‌نیزه‌ك، ڕه‌وشی ژنانی ئێزیدی له فه‌رمانه‌كانی ده‌وڵه ئیسلامیه‌كان، شه‌نگال له‌به‌رده‌م فه‌توا ئاینییه‌كان وشاڵاوه‌كانی داگیركاریدا).