خه‌ندان- ئه‌حمه‌د مسته‌فا
ئینستتیوتی په‌ی، راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكرده‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌كه‌ش رایدەگەیەنێت پەرلەمان دەستی بەكۆبونەوەكانی كردۆتەوە، "نەك كارا بووبێتەوە."
بابان جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی په‌رله‌مان له ئینستتیوتی په‌ی به خه‌ندانی راگەیاند "په‌ی له راپۆرته‌كه‌یدا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ماوه‌ی (1/3/2017 تا 15/11/2017) ى كاره‌كانی په‌ڕله‌مانی كوردستان كردووه، گرنگترین پێشێلكارییه‌كانی خستۆته ڕوو ئه‌ویش له بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران بۆ كۆبوونه‌وه‌و دانانی به‌رنامه‌ی كار، پێشێلی روونی په‌یڕه‌وی ناوخۆی تێدایه، بۆ نموونه له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌وه كه له (15/9/2017) به‌ڕێوه‌چوو".
وتیشی: "زۆرینه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كار رانه‌گه‌یه‌ندراوه، یاخود ئه‌گه‌ر راشگه‌یه‌ندرابێت ته‌نیا كاتژمێرێك به‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌ندامان به فه‌رمی ئاگادار كراونه‌ته‌وه، له هه‌ندێك له كۆبوونه‌وه‌كان به‌رنامه‌ی كار له ئه‌ندامان شاردراوه‌ته‌وه، بۆ نمونه به‌رنامه‌ی كاری رۆژی (30/9/2017) كه ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی (فه‌رهاد سه‌نگاوی) نه‌خرابووه به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌و ده‌نگیشی له‌سه‌ر دراو له په‌رله‌مان دوور خرایه‌وه".
"له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی (30/9/2017)دا رێگه نه‌درا (فه‌خره‌دین قادر) وه‌ك سكرتێری په‌رله‌مان بچێته هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه‌و له شوێنی خۆی (وه‌ك سكرتێر) نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات، به‌شی زۆری كۆبوونه‌وه‌كان كران به داخراو، دوور له چاوی راگه‌یاندن و جه‌ماوه‌ری كوردستان، هاوكات له به‌شێك له كۆبوونه‌وه‌كان رێگه به ئه‌ندامانیش نه‌دراوه كه بیروڕای خۆیان ده‌ربڕن، هه‌ر بۆیه له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی (24/10/2017) كه تایبه‌ت بوو به درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان، هه‌ندێك له ئه‌ندامان كۆبوونه‌وه‌كانیان جێهێشت".
هەروەها روونیکردەوە، " له‌هه‌ندێك له كۆبوونه‌وه‌كاندا له‌یه‌ك دانیشتن‌دا پرۆژه‌ی یاسا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه‌و له‌هه‌مان كات و كۆبوونه‌وه‌دا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ كراوه‌و په‌سه‌ندیش كراوه، په‌لاماردانی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه له رۆژی (29/10/2017) كه هاندرابن و ئاسانكارییان بۆ كرا له چوونه ناو په‌رله‌مانه‌وه، ئه‌مه‌ش شكاندنی حه‌ره‌می په‌رله‌مان بوو".
له ڕاپۆرته‌كه‌ی ئینستتیوتی په‌ی هاتووه، پەرله‌مانی كوردستان له‌ماوه‌ی ده‌سپێكردنەوەی كۆبوونه‌وه‌كانیدا توانیویه‌تی ئه‌م كارانه بكات؛ یه‌كه‌م: ئه‌نجامدانی شەش كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان. دووه‌م: ده‌ركردنی دوو یاسا و یه‌ك راسپاره. سێیه‌م: درێژكردنه‌وه‌ی خولی په‌رله‌مان. چواره‌م: په‌سه‌ندكردنی ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌یه‌كی چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان. هەروەها ئه‌نجامدانی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و كۆمسیۆن."
لینكى هه‌واڵه‌كه: