Shar.jpg

راپۆرتی ژمارە 10ی چاودێری كارەكانی پەرلەمانی كوردستان بڵاودەكرێتەوە

Feb 22, 2018  |   هەواڵەکانی پەی 

شارپرێس:
ئینستتیونی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان، راپۆرتی نوێی سەبارەت بە چاودێری و هەڵسەنگاندنەكانی كارەكانی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە.

ئەمرۆ پێنج شەممە، لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنە سورەكە لە سلێمانی، ئینستتیوتی پەی، بەبەشداری هەریەك لە بەرێزان (فەخرەدین قادر، سكرتێری پێشووی پەرلەمانی كوردستان و رابون مەعروف، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان) راپۆرتی ژمارە (10) پرۆژەی چاودێری پەرلەمانی بڵاوكردەوە.

پاش پێشكەش كردنی راپۆرتەكە، هەریەك لە بەرێزان (سكرتێری پێشووی پەرلەمانی كوردستان و رابون مەعروف) باسیان لە گرنگی چاودێری دامەزراوە گشتیەكان كرد لەلایەن رێكخراوەكانە و كارەكانی ئینستتیونی پەیان وەك یەكێك لە گرنگترین ئەركەكانی كۆمەڵی مەدەنی وەسفكرد، و رایانگەیاند: بەڵگەیەكی گرنگ تۆمار دەكەن لەسەر ئەدای دامەزراوەیەكی گرنگ لەهەرێمی كوردستان. 

لەراپۆرتەكەی (پەی)دا بە پێنج  خاڵا ماوەی (1/3/2017 تا 15/11/2017) باسكراوە، كە ئەمانەن:
    یەكەم: ئەنجام دانی (6) كۆبوونەوەی پەرلەمان 
دووەم: دەركردنی دوو یاسا و یەك راسپارە
سێیەم: درێژكردنەوەی خولی پەرلەمان 
چوارەم: پەسەندكردنی دەستلەكار كێشانەوەیەكی چەند ئەندامێكی پەرلەمان 
    پێنجەم : ئەنجامدانی چەند كۆبوونەوەیەكی پەرلەمان لەگەڵا حكومەت و كۆمسیۆن
پاشان پەی لە راپۆرتەكەیدا بە چەند خالێك گرنگترین پێشێلكارییەكانی خستۆتە ڕوو، كە ئەمانەن:
1-لە بانگهێشتی پەرلەمانتاران بۆ كۆبوونەوەو دانانی بەرنامەی كار، پێشێلی روونی پەیڕەوی ناوخۆی تێدایە، بۆ نموونە لە یەكەم كۆبوونەوەوە كە لە (15/9/2017) بەڕێوەچوو.
2-زۆرینەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان بەرنامەی كار رانەگەیەندراوە، یاخود ئەگەر راشگەیەندرابێت تەنیا كاتژمێرێك بەر لەكۆبوونەوەكان ئەندامان بە فەرمی ئاگادار كراونەتەوە.
3-لە هەندێك لە كۆبوونەوەكان بەرنامەی كار لە ئەندامان شاردراوەتەوە، بۆ نمونە بەرنامەی كاری رۆژی (30/9/2017) كە دەستلەكار كێشانەوەی (فەرهاد سەنگاوی) نەخرابووە بەرنامەی كارەوەو دەنگیشی لەسەر دراو لە پەرلەمان دوور خرایەوە.
4-لە كۆبوونەوەی رۆژی (30/9/2017)دا رێگە نەدرا (فەخرەدین قادر) وەك سكرتێری پەرلەمان بچێتە هۆڵی پەرلەمانەوەو لە شوێنی خۆی (وەك سكرتێر) نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەی پێشكەش بكات.
5-بەشی زۆریی كۆبوونەوەكان كران بە داخراو، دوور لە چاوی راگەیاندن و جەماوەری كوردستان.
7-لە بەشێك لە كۆبوونەوەكان رێگە بە ئەندامانیش نەدراوە كە بیروڕای خۆیان دەربڕن، هەر بۆیە لە كۆبوونەوەی رۆژی (24/10/2017) كە تایبەت بوو بە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان هەندێك لە ئەندامان كۆبوونەوەكانیان جێهێشت.
8-لەهەندێك لە كۆبوونەوەكاندا لەیەك دانیشتندا پرۆژەی یاسا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوەو لەهەمان كات و كۆبوونەوەدا خوێندنەوەی دووەمی بۆ كراوەو پەسەندیش كراوە.
9-لەنێو حەرەمی پەرلەماندا پەلاماری پەرلەمانتار دراوە، وەك پەلاماردانی پەرلەمانتار (رابوون مەعروف) لە رۆژی (29/10/2017)دا، كە ئەمەش پێچەوانەی پەیرەوە.
10-پەلاماردانی پەرلەمان لەلایەن كەسانێكەوە لە رۆژی (29/10/2017) كە هاندرابن و ئاسانكارییان بۆ كرا لە چوونە ناو پەرلەمانەوە، ئەمەش شكاندنی حەرەمی پەرلەمان بوو.

لینكى هه‌واڵه‌كه‌:

https://www.sharpress.net/all-detail.aspx?Jimare=108601