له‌ساڵی 1992 ه‌وه دواخستنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا بووه به كلتور و هیچ هه‌ڵبژاردنێك له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر ره‌وشی دیموكراسی و به‌دامه‌زراوه‌یی بوون و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و متمانه‌ی خه‌ڵك هه‌بووه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌بوایه هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له مانگی (11)ی ساڵی 2017 بكرایه، كه‌چی بۆ ساڵی 2018 دواخرا و په‌رله‌مان ساڵێك ته‌مه‌نی خۆی درێژكرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و درێژكردنه‌وه‌یه‌شدا كه بڕیاره له (30/9/2018) هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان (به‌بێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم) ئه‌نجام بدرێت، كۆمسیۆن رێكاره‌كانی دیاریكردووه، به‌پێی لێدوانی خۆیان تۆماری ده‌نگده‌رانیان ئاماده كردووه، (سه‌رباری ئه‌و تێبینیانه‌ی له‌سه‌ر تۆماره‌كه‌ش هه‌یه)، ناوی قه‌واره‌كانیشیان تۆماركردووه‌و ژماره‌شیان پێداون، ده‌بوایه تا ئێستا لیستی كاندیده‌كانیش پێشكه‌ش بكرایه‌و په‌سه‌ندبكرایه، هه‌رچه‌نده ماوه‌ی تۆماری لیستی كاندید رۆژانی (7 تا 14/7/2018) بوو، كه‌چی ماوه‌كه‌ی بۆ (25/7/2018) درێژكرایه‌وه، به‌ڵام تا ئێستاش هیچ كام له حزبه سه‌ره‌كیه‌كان (له ده‌سه‌ڵات و له ئۆپۆزسیۆنیش) لیستی كاندیدیان پێشكه‌ش نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش گومانی خستۆته دڵی خه‌ڵكه‌وه، كه لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كان بیانه‌وێت دیسانه‌وه هه‌ڵبژاردن دوابخه‌ن و جارێكی تریش ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژ بكه‌نه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان زۆربه‌ی هێزه سیاسیه‌كان به‌بیانووی جیاجیاوه ژێربه‌ژێر له‌هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردندان، هیوادارین ئه‌م زانیاریانه راست نه‌بن و ئه‌و گومانه له شوێنی خۆی نه‌بێت، به‌ڵام له‌حاڵه‌تی ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردندا ناڕاستگۆیی ئه‌و هێزانه ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌لایه‌ك ئه‌م حكومه‌ته به شكستخواردوو ناوده‌به‌ن و له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌ناراسته‌وخۆ ته‌مه‌نی درێژ ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر دوێنێ له‌رێگه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه شه‌رعیه‌تیان پێ دابێت، ئه‌مڕۆش به دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان جارێكی تر شه‌رعیه‌ت به‌م حكومه‌ته ده‌به‌خشنه‌وه.
زۆرینه‌ی هێزه سیاسیه‌كان ئه‌م حكومه‌ته به‌گه‌نده‌ڵی و بڕینی قوتی خه‌ڵكی تاوانبارده‌كه‌ن، كه‌چی ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وام بێت، ئه‌م حكومه‌ته بۆته حكومه‌تی به وه‌كاله‌ت و كه‌چی ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وام بێت، په‌رله‌مان ماوه‌ی به‌سه‌رچووه‌و ته‌مه‌نی درێژكراوه‌ته‌وه‌و سه‌رۆكیشی نیه كه‌چی ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وام بێت.
هێزه سیاسیه‌كان و به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی خۆیان به ئۆپۆزسیۆن ده‌زانن و له‌بارودۆخه‌كه نارازین، ده‌بوایه له‌ماوه‌ی تۆماركردنی هاوپه‌یمانیه‌تیدا به‌ره‌یه‌ك پێك بهێنن كه‌چی نه‌یان كرد! ده‌بوایه هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر لیستی كاندیده‌كانیان پێشكه‌ش بكردایه، كه‌چی تا ئێستا هیچیان دیار نیه.
هه‌موو ئه‌مانه ئیزدیواجیه‌تی گوتاری هێزه سیاسیه‌كان ده‌رده‌خات، ئه‌گینا چۆن ده‌كرێت له‌سه‌ره‌وه حكومه‌ت به‌گه‌نده‌ڵ و په‌رله‌مان به ماوه به‌سه‌رچوو ناو ببه‌ن و كه‌چی له‌ژێره‌وه‌ش واده بۆ شه‌رعیه‌ت دانه‌وه‌ی درێژ ده‌كه‌نه‌وه!
ده‌بێت هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان له‌خۆمان بپرسین كاتێك لایه‌نه‌كانی ناو حكومه‌ت نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكرێت له‌به‌ر چی یه؟ ئایا هیچ ده‌سه‌ڵاتێك ماوه لای ئه‌و دوو حزبه نه‌بێت؟ ئایا هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی هه‌رێم ماوه به راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ به ویستی ئه‌وان كار نه‌كات؟ ئایا هیچ مه‌له‌فێك هه‌یه له هه‌رێم له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان نه‌بێت له(فرۆشتنی نه‌وت به یاسایی و به‌قاچاخ، په‌كخستنی دامه‌زراوه‌كان، كردنی مووچه به چاره‌ك، ته‌سلیمكردنی خاكی كوردستان، ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن، سوكایه‌تی به خۆپشانده‌ران)، كه‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌وان له هه‌وڵی نه‌كردنی هه‌ڵبژاردنن بۆ درێژه‌دان به‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان، ئه‌ی لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆچی ئه‌و ده‌ستباره‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ڵده‌گرن!؟ ئه‌گه‌ر هاوكاریان نین، كوا هه‌نگاوه‌كانیان؟ كوا هه‌ڵوێست و كرداره‌كانیان؟!
له‌هه‌ر حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه دوابخرێت، جگه له‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان باجه‌كه‌ی ده‌دات، ئه‌و هێزانه‌ش كه داوای دواخستنی ده‌كه‌ن له ته‌نازولاتی گه‌وره بێبه‌ش نابن، به‌ڵام خه‌ڵكی له‌وه هۆشیار تره كه باوه‌ڕی به‌و بیانوانه هه‌بێت كه ده‌یهێننه‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هێزه سه‌ره‌كیه‌كان زۆرینه‌ی پۆسته‌كانی كۆمسیۆنیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، هه‌ر له كۆمسیاره‌وه، تا به‌رێوه‌به‌ری گشتی، به‌رێوه‌به‌ر و سه‌رۆكی به‌ش و فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه‌یی و به كاتیه‌كانیشه‌وه. بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاماده‌كارییه‌ك نه‌كرابێت له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه یاخود كه‌موكوڕییه‌ك هه‌بێت به‌ر له هه‌ر كه‌س خودی ئه‌و لایه‌نه سه‌ره‌كیانه لێی به‌رپرسیارن.
له‌كۆتاییدا داوا له‌لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كه‌ین هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بده‌ن و له‌سه‌ر كۆمسیۆنیشه كه هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد ئه‌نجام بدات و له‌سه‌ر خه‌ڵكیش پێویسته به ده‌نگدانی به‌رچاو به‌ر به ساخته‌كاری بگرن.
ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان
21/7/2018