2018/6/25
چه‌ند سه‌ره‌نجێك له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی په‌له‌مانی
په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی (24/6/2018) له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی بۆ جاری سێیه‌م به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (1) ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی بڵاوكرده‌وه، به‌رنامه‌ی كاره‌كه پێكهاتووه له (9) خاڵ، به‌ڵام ئه‌وه جێگه‌ی سه‌ره‌نجه كه چه‌ندین خاڵی گرنگ هه‌یه و به‌پێی په‌یڕه و عورفی كاری په‌رله‌مانی بوایه ده‌بوو له‌به‌رنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا هه‌بوایه، ئه‌مه‌ش جێگای پرسیاره و گومانه‌كانمان له‌وه‌یه په‌رله‌مان سه‌رقاڵ بێت به كاریكه‌وه كه زیاتر كاری په‌رله‌مانی له كوردستان له رێچه‌ی خۆی دووربخاته‌وه و ئه‌م دامه‌زراوه‌یه توشی عه‌یبه‌ی یاسایی بكات.
خاڵه‌كانیش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن :
1. ده‌بوو نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه(6) شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر پێشكه‌شی كردووه، له‌به‌رنامه‌ی كاردا هه‌بوایه، به‌تایبه‌ت كه ئێستا ناوبراو كاندیدی سه‌ركه‌وتووه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا، كه‌چی هێشتا ناوی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له به‌رنامه‌ی كار بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
2. ده‌بوو خاڵێكی تر به‌رنامه‌ی كار، په‌سه‌ندكردنی هه‌مواری یاسایی چاكسازی له خانه‌نشینی و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان بوایه، كه ئه‌م یاسایه به‌فشاری به‌شێك له په‌رله‌مانتاران حكومه‌ت ناچار ده‌كات به سێ خاڵ ، یه‌كه‌م: نه‌مای پاشه‌كه‌وت له دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌م یاسایه، دووه‌م: دانانی سه‌رجه‌م پاشه‌كه‌وتی فه‌رمانبه‌ران له ژماره بانكی تایبه‌ت به خۆیان وبه‌كارهێنانی له ده‌زگاكانی حكومه‌ت، سێیه‌م : زیادكردنی كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشین بۆ (400) هه‌زار دینار، به‌ڵام دانه‌نانی ئه‌م خاڵه له‌به‌رنامه‌ی كار، گومانه‌كانمان ده‌بات بۆ هه‌وڵه‌كانیان بۆ مراندنی ئه‌و یاسایه .
3. ده‌بوایه په‌رله‌مان له‌م دانیشتنه‌دا به‌دواداچوون بكات و زه‌مینه‌سازی بكات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی (په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان)، به‌ڵام نه‌ك ئه‌مانه‌ی نه‌كرد، به‌ڵكو بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه له‌به‌رامبه‌ر گرفتی دروستبوونی بۆشایی یاسایی و ته‌واو بوونی ماوه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، و بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه له‌به‌رامبه‌ر هه‌نگاوی نایاسایی سه‌رۆكی حكومه‌ت كه ته‌نها واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ده‌ستنیشانكردووه‌و له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا خۆی بواردووه! نه‌ك هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵكو په‌رله‌مان هه‌نگاوی خراپتری ناوه! له‌به‌رنامه‌ی كاری ئه‌م دانیشتنه خاڵی (4) رایگه‌یاندووه، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم ژماره (2)ی ساڵی 2017، ده‌كات، ئه‌م كاره‌ی په‌رله‌مان هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداره، و هه‌نگاونانه به شوێن پێی كارێكی نایاسایی سه‌رۆكی حكومه‌ت، له‌بری ئه‌م كاره‌ی ده‌بوایه په‌رله‌مان لێپێچینه‌وه‌ی له سه‌رۆكی حكومه‌ت بكردایه، نه‌ك به‌یاسا بیانوو بۆ كاری نایاسایی بێنێته‌وه‌و ببێت به‌پاشكۆی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن!ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌پێی زانیاری و به‌دواداچوونی ئێمه ئه‌م پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانه‌وه پێشكه‌ش نه‌كراوه‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش نه‌ماوه تا بۆی هه‌بێت پرۆژه یاسا پێشكه‌ش بكات! كه‌واته ئه‌م خاڵه له‌به‌رنامه‌ی كار نایاساییه.
4. ده‌بوایه په‌رله‌مان به‌دواداچوونی جددی بكات بۆ كاره‌كانی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی، و بیپرسیایه ئایا رێكاره‌كانی پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران به‌كوێ گه‌یشتن؟ له‌كاتێكدا به‌دانپیانانی خودی كۆمسیۆن به‌سه‌دان هه‌زار ناوی ساخته‌و دووباره‌و گوماناوی تیا‌بوو و به‌ڵێنیاندابوو پاكی بكه‌نه‌وه كه‌چی تائێستاش بێده‌نگن!
5. ده‌بوایه په‌رله‌مان لێپێچینه‌وه له‌وه‌زیری ناوخۆ بكات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و باره ئه‌منیه ناجێگیره‌ی له‌هه‌ولێری پایته‌خت و سه‌رجه‌م شاره‌كانی تردا هه‌رێم هه‌یه‌و رۆژانه كاره‌سات ده‌قه‌ومێ و چه‌ندان كه‌سی بێ‌تاوان به‌ناهه‌ق ده‌كوژرێن و خه‌ڵك له‌ژیانی خۆی دڵنیا نیه!
6. ده‌بوایه په‌رله‌مان هه‌ڵوێستی هه‌بوایه له‌هه‌مبه‌ر هاتنی سوپای داگیركه‌ری تورك كه سه‌روه‌ریی خاكی هه‌رێمیان پێشێلكردووه.
وێرای ئه‌و خاڵانه سه‌ره‌وه، ئه‌م به‌رنامه‌ی كاره‌ی ئێستا راگه‌یه‌ندراوه به چه‌ند ده‌ستكارییه‌كه‌ی كه‌مه‌وه، مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ شه‌ش مانگه پێش ئێستا و چه‌ندان جار وه‌ك خۆی راگه‌یه‌نراوه‌و دواخراوه‌و جێبه‌جێنه‌كراوه‌و دووباره دانراوه‌ته‌وه‌و دواخراوه‌ته‌وه‌و…هتد،
به‌وهۆیانه‌وه داوا له‌سه‌رجه‌م هێزه سیاسیه‌كان، فراكسیۆنه‌كان و په‌رله‌مانتارانی كوردستان ده‌كه‌ین رێگری له‌و هه‌نگاوه نایاساییه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكه‌ن، هه‌روه‌ها داوا له‌سه‌رجه‌م رۆشنبیران و چالاكوانان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و میدیاكاران ده‌كه‌ین فشاره‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه هێنانه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ سه‌ر سكه‌ی خۆی و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه یاساییه‌كانی.
ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان
25/6/2018
تێبینی: ئه‌مه به‌شێكه له راپۆرتی ژماره (12)ی چاودێری و هه‌لسه‌نگاندنی كاره‌كانی په‌رله‌مان كه ئه‌نستتیۆتی په‌ی به‌هاوكاری رێكخراوه (NED)ی ئه‌مه‌ریكی له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كدا وه‌رزانه بڵاوی ده‌كاته‌وه.