کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ڕایگەیاند، ٣٨ قەوارە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکراون و سێ قەوارەش ڕەتکراوەتەوە.
شۆڕش حەسەن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە کۆمسیۆن لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا وتی، ئەو قەوارانەی ڕەتکراونەتەوە کەموکوڕییان هەبووە لەو دۆکیۆمێنتانەی پێشکەشیان کردووە و دەتوانن تانە بدەن.
ڕاشیگەیاند، لە ١٨ و ١٩ و ٢٠ی مانگەوە دەستدەکرێت بە وەرگرتنی هاوپەیمانێتی نێوان قەوارەکان، دوای وەرگرتنی و لێکۆڵینەوەی تانەکان.
ئاماژەی بەوەش کرد، ٣ی مانگی داهاتوو تا ٢٥ی هەمان مانگ، دەستدەکەن بە وەرگرتنی کاندیدانی ئەو قەوارانەی پەسەند کراون.