به‌ڕێز / كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق
به‌رێز/ نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێمی كوردستان
به‌رێزان/ نوێنه‌رانی قه‌واره‌و لیسته سیاسیه‌كان
له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، سیسته‌مێكی تازه‌ی ئه‌لیكترۆنی په‌یره‌وكرا، ئومێدمان ئه‌وه‌بوو كه هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌جارانی پێشوو باشتر به‌ڕێوه بچێت و سه‌رجه‌م ده‌نگده‌ران بتوانن به‌ئاسوده‌یی ده‌نگ بده‌ن و بواری ساخته‌كاریش كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی له‌ده‌نگدانی تایبه‌تدا به‌ڕێوه چوو كۆمه‌ڵێك خه‌وش و كه‌موكوڕی و پێشێلكاری (خروقات)ی تیادا به‌دی كرا، كه به‌شێكیان خودی كۆمسیۆن لێیان به‌رپرسیاره‌و به‌شێكیش له پێشێلكاریه‌كان له‌لایه‌ن لیست و قه‌واره سیاسیه‌كان (به‌تایبه‌ت حزبه باڵا ده‌سته‌كان)ه‌وه ئه‌نجامدراون، كه بریتین له:
1-بوونی فشارێكی زۆری رێژه‌ی ده‌نگده‌ران له‌هه‌ریه‌ك له بنكه‌كان كه هاوسه‌نگی كات و ژماره‌ی ده‌نگده‌ران تیایاندا له‌به‌رچاو نه‌گیرابوو.
2-له‌هه‌ر بنكه‌یه‌كدا ته‌نها یه‌ك كۆمپیوته‌ر هه‌بوو بۆ ده‌ستنیشانكردنی ناوی ده‌نگده‌رانی سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی بنكه‌كه كه ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ده‌نگده‌ره‌كاندا وێك نه‌ده‌هاته‌وه‌و به‌سه‌ریان رانه‌ده‌گه‌یشت.
3-به‌پێی رێنماییه‌كانی خودی كۆمسیۆن و پێكهاته‌ی خودی سندوق و ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كه ده‌بوایه هه‌ر سندوقێك (6) قوفڵی لێ بدرابوایه، به‌ڵام له‌سه‌رجه‌م وێستگه‌كاندا سندوقه‌كان ته‌نها (5) قوفڵیان لێدرابوو و شوێنی قوفڵی سه‌ر ده‌رگه‌ی (فلاش و میمۆری)ی ئامێره‌كه به‌بۆشی مابوویه‌وه‌و فه‌رامۆش كرابوو قوفڵی لێنه‌درابوو!
4-به‌هۆی خاویی سیسته‌مه‌كه‌و ته‌واو بوونی كاته‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌نگده‌ران بێبه‌ش بوون له ده‌نگدان.
5-بێسه‌روبه‌ره‌یی له كردنه‌ژووره‌وه‌ی ده‌نگده‌ران بۆ بنكه‌و وێستگه‌كان په‌شێویی له به‌شێكی زۆری بنكه‌كان دروست بوو. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ده‌نگدان هه‌بوو.
6-له زۆربه‌ی بنكه‌كاندا دیارده‌ی چه‌كداری به‌دی ده‌كراو له‌ناو بنكه‌كاندا كه‌سانێك هه‌بوون به‌چه‌كه‌وه ده‌بینران كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر سایكۆلۆجیای ده‌نگده‌ر هه‌بوو.
7-به‌كارهێنانی مۆبایلی زیره‌ك و وێنه‌گرتنی كارتی ده‌نگدان له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه به‌به‌رچاوی كارمه‌ندانی كۆمسیۆنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی رێگریان لێ بكرێت.
8-بوونی لافیته‌و ریكلامی قه‌واره سیاسیه‌كان به‌دیوار و نزیك بنكه‌كانی ده‌نگدانه‌وه.
9-دابه‌شكردنی كارت و ریكلامی قه‌واره‌و كاندیده‌كان له‌ناو بنكه‌كانی ده‌نگداندا.
10-بوونی كه‌سانێك له به‌رپرسانی حزبی و ئه‌منی له‌ناو بنكه‌كاندا كه به به‌رنامه‌و مونه‌زه‌می فشاریان ده‌خسته سه‌ر ده‌نگده‌ران كه ده‌نگ به لیستێكی دیاریكراو بده‌ن.
11-له‌به‌شێك له وێستگه‌كاندا له‌یه‌ك كاتدا ده‌یان كه‌س له‌ژووره‌وه له‌سه‌ر ئامێر و سندوق و كابینه‌كاندابوون و به‌یه‌كه‌وه ده‌نگیان ده‌دا.
ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی له‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا هاتوون، هه‌ر هه‌مووی پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و رێنماییه‌كانی ده‌نگدان و كاری كۆمسیۆنه، ده‌بنه مایه‌ی له‌كه‌دار كردنی پرۆسه‌كه‌و كاریگه‌ریی خراپیان له‌سه‌ر سایكۆلۆجیای ده‌نگده‌ر و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌بێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا به‌ر له ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن سه‌رجه‌م قه‌واره سیاسیه‌كان په‌یمانێكی شه‌رفیان له‌سه‌ر ده‌ستی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان واژۆ كرد كه خۆیان له پێشێلكاری به‌دوور بگرن، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێكیان پێوه‌ی په‌یوه‌ست نه‌بوون.
هه‌ر بۆیه له‌پێناو رێگری كردن له‌و دیارده نامۆ و نایاساییانه، كه له‌ده‌نگدانی تایبه‌تدا ئه‌نجامدران، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌نگدانی گشتیدا دووباره نه‌بنه‌وه، ئێمه وه‌ك رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كه به‌فه‌رمی چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ین، رووی ده‌ممان ده‌كه‌ینه كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، كه ته‌نها به‌ڕێزیان به‌رپرسیاری یه‌كه‌من لێی، كه به‌په‌له رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر، پێشێلكارییه‌كان بوه‌ستێنن و رێگری له لایه‌نه سیاسیه باڵاده‌سته‌كان بكه‌ن ئه‌و كاره نایاساییانه راگرن، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به كاره هونه‌رییه‌كانی كۆمسیۆنیشه‌وه هه‌یه له‌و كاته كه‌مه‌ی ماوه بۆ ده‌نگدانی گشتی چاره‌سه‌ریان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه هیچی تر له‌كه‌دار نه‌بێت و متمانه بۆ ده‌نگده‌ران بگه‌ڕێته‌وه‌و زۆرترین ژماره‌ی ده‌نگده‌رانیش بواری ده‌نگدانیان بۆ بڕه‌خسێنرێت.
له‌گه‌ڵ رێزدا
11/5/2018
1-ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان (PAY)
2-په‌یمانگه‌ی په‌ره‌پێدانی یاسایی (ILDK)
3-ده‌زگای ستانده‌رد بۆ راگه‌یاندن.
4-رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان (WOLA)
5- په‌یمانگای ناوین بۆ په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان (NIIR)
6- ئینستتیوتی برادۆست بۆ گه‌شه‌پێدان (BID)
7-رێكخراوی دیمه‌ن بۆ پرسه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
8-رێكخراوی سكاڵا بۆ پرسه‌كانی ژنان
9- رێكخراوی گه‌یاندن بۆ چالاكیه دیموكرسیه‌كان و مافی مرۆڤ
10- رێكخراوی هه‌ڵوێست
11-رێكخراوی پایته‌ختی ئاشتی
12- رێكخراوی كوردستان بۆ هه‌موان (KEODD)
13-ماڵی سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌شه‌پێدانی تواناكان
14-رێكخراوی زار بۆ به‌رگری له ئازادیه‌كان
15-سه‌نته‌ری په‌ره‌رپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ (DHRD)
16-رێكخراوی داكۆكی له زانكۆ و په‌یمانگاكان
17-ئینستتیوتی لۆبی بۆ په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ
18-رێكخراوی ئایینده بۆ پاراستنی ژینگه
19-رێكخراوی رونیا بۆ هوشیاری و ته‌ندروستی
20-تۆڕی لیده‌ر بۆ پێگه‌یاندنی سه‌ركرده (كه 5 رێكخراو له‌خۆ ده‌گرێت)
21- كۆمه‌ڵه‌ی عێراقی- كه‌نه‌دی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ
22-په‌یمانگای مێدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ی هه‌رێمایه‌تی
23-سه‌نته‌ری كوردستان بۆ هاوكاری مرۆیی (KCC)
24-رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی ئابوری كوردستان (KEDO)
25-رێكخراوی ستۆپ بۆ دژه گه‌نده‌ڵی (STOP)
26-رێكخراوی چاوی زانكۆ
27- رێكخراوی به‌سه Enough
28-رێكخراوی سه‌روه‌ریی هه‌ڵه‌بجه
29-رێكخراوی لیزا بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی
30- رێكخراوی (wise) بۆ په‌روه‌رده‌و فێركردن
31-رێكخراوی جوگرافیای گشتی
32-رێكخراوی بیداری
33-تۆڕی رێكخراوه‌كان بۆ مافی چاره‌ی خۆنوسین