خه‌ندان-كاروان مه‌سعود
ئینیستیوتى په‌ى، بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان لەچوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى چاودێرى په‌رله‌مانى كوردستان راپۆرتى ژماره ١١ى خۆى له‌سه‌ر به‌رێوه‌چوونى خولى پایزه‌ى په‌رله‌مان بڵاوكرده‌وه و به‌رێوه‌به‌رى پرۆژه‌كه‌ش له ئینیستیوتى په‌ى رایگه‌یاند، خوله‌كه چه‌ندین تێبینى له‌سه‌ر هه‌بووه له‌شێوازى به‌رێوه‌چوونى كۆبونه‌وه‌كان و په‌سه‌ندكردنى یاساكان.
بابان جه‌عفه‌ر، به‌رێوه‌به‌رى پرۆژه له ئینیستیوتى په‌ى له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، خولى پایزه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان کە لەرێکەوتى ٦ى تشرینى دووەمى ٢٠١٧ تاوەکو ٦ى ئازارى ٢٠١٨ ده‌ستى پێكرد، هه‌رچه‌نده ده‌بوایه له ٦/١١/٢٠١٧ ئه‌م خولەى په‌رله‌مانه كۆتایی بهاتایه.
ووتیشى، په‌رله‌مانى كوردستان له‌م خوله‌ى پایزدا كۆبونه‌وه‌كانى له‌رێکەوتی ١٥/١١/٢٠١٧ تاوه‌كو ٢٧/٢/٢٠١٨ ئه‌نجامداوه، كه تێكرا له ١٣ كۆبونه‌وه‌و دانیشتنى په‌رله‌مان ، ته‌نها ٦ یاساى په‌سه‌ندكردوه و له‌كۆى ٩٧ برگه‌ى كاریش له‌ماوه‌ى ئه‌م كۆبونه‌وانه ٣٤ بڕگه وه‌ك خۆى جێبه‌جێكراوه و ٦٣ بڕگه‌ش دواخراوه.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، وه‌ك له‌راپۆرته‌كه‌ى ئینیستیوتى په‌ى ئاماژه‌ى پێكراوه ٢٢ لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان ته‌نها ١١٠ كۆبونه‌وه‌یان له‌م خوله ئه‌نجامداوه و كه زۆرترین كۆبونه‌وه لیژنه‌ى كاروبارى یاسایى بوه ١٦ كۆبوونه‌وه و هه‌ریه‌كه له‌لیژنه‌كانى وه‌رزش و لاوان یه‌ك كۆبونه‌وه و لیژنه‌كانى ناوچه كوردستانییه‌كان و رۆشنبیرى و ئه‌وقاف و لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروبارى ره‌وه‌ندى كوردى هه‌ریه‌كه ٢ كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه.
لینكى هه‌واڵه‌كه:
https://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=49157&babet=1&relat=1024