ئینستتیوتی پەی، راپۆرتی یازدەهەمی چاودێری و هەڵسەنگاندنی کارەکانی پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردنەوە و لەراپۆرتەکەدا رای گشتی لە داخرای پەرلەمان بەرووی رێکخراوەکان و میدیاکاندا ئاگادارکردەوە.
ئەمرۆ (٢٠١٨/٤/٢) لە هۆڵی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان لە شاری هەلێر، ئینستتیوتی پەی بە بەشداری ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و راویژکارانی پەرلەمان و نوێنەری رێکخراوەکان و چالاکوانانی مەدەنی، راپۆرتی یازدەهەمی خۆی لەسەر خولی (٢٠١٧/١١/١٥ بۆ ٢٠١٨/٣/٦) بڵاوکردەوە.
پەی لەراپۆرتەکەیدا تشیکی خستۆتە سەر ئەم چەند خاڵە:
یه‌كه‌م: دۆخی په‌ك خراوی په‌رله‌مان به‌رده‌وامه و ئه‌م ده‌زگا گرنگه كارا نه‌كراوه‌ته‌وه، چونكه ناتوانێت به یه‌كێك له گرنگترین ئه‌ركه‌كانی هه‌ستێت كه چاودێری حكومه‌ته، و نه‌یتوانیوه فشار له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم بكات بۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی بریاره نا یاساییه‌كانی دوو ساڵی رابردوو.
دووەم: په‌رله‌مانی كوردستان له‌م خوله‌دا (13) دانیشتنی ئه‌نجام داوه و (6) یاسای په‌سه‌ند كردووه و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ (29) پرۆژه یاساش كردووه.
سێیەم: په‌رله‌مانی كوردستان له‌دوای به‌ناو كارا كردنه‌وه‌ی، له داخرانێكی مه‌ترسیداردایه به‌رووی رێكخراوه‌كان و میدیاكاندا و له‌سه‌رجه‌م ئه‌و یاسا و بڕیارانه په‌شیمان بۆته‌وه‌كه خۆی په‌سه‌ندی كردوون، ئاشكرایه كه به‌شێكی به‌رچاو له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان به داخراوی و دوور له‌چاوی هه‌موان به‌رێوه ده‌چن، كه ئه‌مه‌ش گومانی له‌دڵی هه‌موو لایه‌كماندا درووستكردووه، و لای هه‌موانیش رونه داخرانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له په‌یره‌وی ناوخۆدا زۆر به‌روونی پێناسه كراوه و ئه‌م حاڵه‌ی ئێستای په‌رله‌مان به‌ده‌ره له‌وه.
چوارەم: له‌ماوه‌ی خولی رابردوودا كه (9 مانگ و 15) رۆژ بوو (٢٠١٧/٣/١ بۆ ٢٠١٧/١١/١٥) سه‌رجه‌م لیژنه‌كان ته‌نها (13) كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدابوو، به‌ڵام ئه‌م خوله كه ته‌نها (4) مانگه (110) كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه، به‌پێی به‌دواداچونی پەی هۆكاری زۆری ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕێك پاداشتی وه‌ك (ده‌رماڵه) له‌ده‌ره‌وه‌ی مووچه بۆ ئه‌ندامه‌كان دیاریكردووه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م ده‌رماڵه‌یه‌ش مه‌رجی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌و بوونی (كۆنوسی كۆبوونه‌وه)ی داناوه به‌سه‌ریانه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه زۆرترین كۆبوونه‌وه ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام كه‌مترین راپۆرت له‌سه‌ر پرۆژه یاساكان نوسراوه و كه‌مترین به‌دواداچونیش بۆ ئیش و كاره‌كانی حكومه‌ت كراوه.
پێنجەم : له‌دوای ئه‌وه‌ی رێگری له سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرا‌و رێگه‌ی نه‌درا بچێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی، په‌رله‌مان په‌كی كه‌وت، تا رۆژی (٢٠١٧/٩/١٥) به‌مه‌به‌ستی پشتگیری كردنی په‌رله‌مان بۆ پرسی ریفراندۆم، په‌رله‌مان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا به‌بێ به‌شداریكردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان. واته رێگری له سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رده‌وام بوو تا له رۆژی (٢٠١٧/١٢/٢٦) سه‌رۆكی په‌رله‌مان نامه‌ی ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كرد.
به‌پێی ئه‌وه‌ی له بڕگه‌ی یه‌كه‌می ماده‌ی (16) ی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌ماندا هاتووه: له‌كاتی به‌تاڵبوونی پێگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یان جێگره‌كه‌ی یا سكرتێر له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت ئه‌وا په‌رله‌مان له‌یه‌كه‌م دانیشتنی گرێدراوی دووای به‌تاڵبوونه‌كه‌وه به‌هه‌مان رێگه‌ی ده‌قكراو له‌م په‌یڕه‌وه‌دا جێگره‌وه‌یه‌كیان بۆ هه‌ڵده‌بژێردرێت” به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه له‌دووای ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه، په‌رله‌مان (10) كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه بخاته به‌رنامه‌ی كاره‌وه، ئه‌مه‌ش پێشێلێكی راسته‌وخۆی یاسا‌و په‌یره‌وی ناوخۆیه.
شەشەم: یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كرا، له دانیشتنی ژماره (4) له (٢٠١٨/١/١٠) خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا‌و ئاراسته‌ی (6) لیژنه كرا تا راپۆرتی له‌سه‌ر بنوسن، دوای نوسینه‌وه‌ی راپۆرتی لیژنه‌كان، به بوونی رای جیاوازیشیانه‌وه خرایه به‌رنامه‌ی كار و له دانیشتنه‌كانی ژماره (10، 11، 12، 13)دا گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا‌و له رۆژی (٢٠١٨/٢/٢٧))دا په‌سه‌ند كرا.
په‌سه‌ندكردنی ئه‌م یاسایه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به‌ربڵاوترین باسوخواسی لێكه‌وته‌وه‌و له‌نێو میدیا‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیشدا زۆرترین هێرش كرایه سه‌ر په‌رله‌مانتاران و سوكایه‌تیان پێ كرا.
لێره‌دا سه‌باره‌ت به‌م یاسایه‌و ره‌وشی په‌سه‌ند كردنی چه‌ند سه‌رنجێك ده‌خه‌ینه روو:
1. ئه‌م پرۆژه یاسایه پرۆژه‌یه‌كی گشتگیره، به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵك و میدیاكانه‌وه خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارانی تیادا زه‌ق كرایه‌وه.
2. ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی كه یاساكه راستیان ده‌كاته‌وه زۆرینه‌یان حكومه‌ت كردوویه‌تی و پێویستی به یاسا نه‌بوو، به‌ڵكو حكومه‌ت ده‌بوایه خۆی به بڕیار راستیان بكاته‌وه‌و بڕیاره نایاساییه‌كانی خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
3. تاكه شتێك كه په‌رله‌مان ده‌بوایه بیكات لێپێچینه‌وه‌ی حكومه‌ت بوو له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو یاسا شكێنیه‌ی كردبووی، نه‌ك ده‌ركردنی یاسایه‌كی له‌م بابه‌ته. له‌گه‌ڵ پێداچوونه‌وه به‌و موچه باڵایانه‌ی به یاسا رێكخرابوون بۆ ئه‌وه‌ی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی تیادا ره‌چاو بكرێت.
4. ناردنی پرۆژه یاسایه‌كی له‌م بابه‌ته و له‌م كات و ساته‌دا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه بوو موزایه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر په‌رله‌مانتاراندا بكه‌ن و له‌نێو خه‌ڵكیدا هه‌م په‌رله‌مانتاران بشكێننه‌وه‌و هه‌م په‌رله‌مانیش وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌ك بێ ئه‌رزش نیشان بده‌ن، تاكو له‌پاڵیا ناهه‌قی و كاره نایاساییه‌كانی خۆیان بشارنه‌وه‌و ئه‌وراقه‌كان تێكه‌ڵ بكه‌ن و خه‌ڵكیش له به‌شداریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان سارد بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ك چون له رابردووش‌دا به‌شێك له لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌هه‌وڵی بێ ئه‌رزشكردنی ئه‌م ده‌زگا گرنگه‌دا درێغیان نه‌كردووه، هه‌ر له شوبهاندنی په‌رله‌مانتاران به (موراهیق) و (قاز) هه‌تا هه‌ڕه‌شه لێ‌كردن و په‌لاماردان و لێدانیشی تیادا بووه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و تێبینیانه‌شدا ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تایی باش بوو، كه ده‌كرێت له‌م چه‌ند خاڵه‌دا چڕی بكه‌ینه‌وه:
1-ده‌سته‌به‌ر كردنی مافی مووچه‌خۆران له‌و مووچه‌یه‌ی له ماوه‌ی رابردوو به نایاسایی و به ناوی پاشه‌كه‌وت لێیان بڕدراوه، به‌شێوه‌یه‌ك كه بخرێته سه‌ر حیسابێكی بانكی بۆیان.
2 –كه‌مترین موچه‌ی خانه‌نشینی سێ سه‌د هه‌زار دینار بێت.
3 -هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینیی پله باڵا‌و تایبه‌ته‌كان كه به‌فیعلی ئه‌م پۆستانه‌یان نه‌بینیوه.
4 –راستكردنه‌وه یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینیی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ر له یاسا یان به پله‌ی به‌رزتر له پله‌ی شایسته‌ی خۆیان خانه‌نشینكراون.
5 -یه‌كخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانی وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینان له‌ناو یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خانه‌نشینیی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی.
6 -یه‌كخستنه‌وه‌ی ژمێریاریی یه‌كه‌كانی حه‌فتاو هه‌شتا له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
7 -پاككردنه‌وه‌ی لیستی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر له كه‌سانی ناشایسته.
8 – ده‌ستنیشانكردنی ژماره‌ی پاسه‌وانی باره‌گاو به‌رپرسان و نه‌هێشتنی هه‌موو ئه‌و نادادی و بندیوار‌و به‌هه‌ده‌ردانه‌ی له‌م بواره ده‌كرێت و یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی پاسه‌وانی له‌چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
9 -رێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كان.
10 -دروستكردنی سندوقی خانه‌نشینی و قه‌ده‌غه‌كردنی خه‌رجكردنی هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك له‌م سندوقه.
كه ئه‌مانه هه‌مووی له خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستاندا بوون و داوا‌و خواستی خه‌ڵك و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بوون.
•به‌ڵام به‌رای ئێمه ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بوو به موچه‌و خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران بابه‌تێكی تر بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه، پێویستی نه‌ده‌كرد له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه‌دا تێكه‌ڵ بكرێت، باشتر وابوو یاسای تایبه‌تی موچه‌و خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران به‌جیا هه‌موار بكرێته‌وه یاخود له هه‌مواری په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌ماندا جێی بكرێته‌وه (كه ئێستا په‌رله‌مان خه‌ریكی هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌تی) به‌شێوازێك كه هه‌م مافی په‌رله‌مانتارانی تیادا پارێزراوبێت و هه‌م له‌گه‌ڵ عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیشدا بگونجێت.
پێشتر به‌پێی یاسا سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران خانه‌نشین ده‌كران و هیچ رێگه‌یه‌كی تریشیان له‌به‌رده‌مدا نه‌بوو تا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر پیشه‌ی پێشویان، به‌ڵام به‌پێی بڕگه‌یه‌كی ئه‌م یاسایه خانه‌نشینی ئاره‌زوو مه‌ندانه بوو، هه‌ر په‌رله‌مانتارێك رازی نه‌بوایه خانه‌نشین بكرێت رێگه‌ی له‌به‌رده‌م بوو كه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر پیشه‌كه‌ی پێشتری، جگه له‌مه ناهه‌قیه‌ك به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانتاران كرا گوایه موچه‌یان بۆخۆیان زیاد كردووه، به‌پێچه‌وانه‌وه كه‌میان كردۆته‌وه، به‌ر له سیسته‌می پاشه‌كه‌وت و كاتێك موچه له‌كاتی خۆیدا ده‌درا، به‌پێی یاسا په‌رله‌مانتاری خانه‌نشین (80%)ی سه‌رجه‌م موچه‌و ده‌رماڵه‌كه‌ی وه‌رده‌گرت، به‌ڵام به‌پێی ئه‌م یاسایه كه‌مكرایه‌وه بۆ (25% بۆ 60%)، هه‌رچه‌نده ئه‌وه مانای ئه‌وه نیه كه ئه‌و بڕه پاره‌یه كه‌مه و زۆر نیه، وه گرنگه دوای ته‌واو بوونی كاری په‌رله‌مانی بیرێك له داهاتوو و ژیانی په‌رله‌مانتار بكرێته‌وه كه جۆرێك عه‌داله‌تی تیادابێت، نه غه‌دریان لێ بكرێت و نه ئیمتیازێكی ئه‌وه‌نده زۆریش بێت كه ناعه‌داله‌تی لێ بكه‌وێته‌وه.
راپۆرتی ژمارە ١١ی ئینستتیوتی پەی لەسەر پەرلەمان