ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌كانی شاری سلێمانی، كۆبوونه‌وه بۆ دیاریكردنی چالاكی نوێیان به‌ئامانجی فشار له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌پێناو دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم به رێكاره یاساییه‌كان .
رۆژی (2018/3/18) له‌شاری هه‌ولێر له هۆڵی فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومیه‌كان، كه‌مپینێك به به‌شداری زیاتر لە (100) رێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی و زیاتر لە (100) كەسایەتی راگه‌یه‌ندرا. له‌كه‌مپینه‌كه‌دا رێكخراوه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌كان یاداشتێكییان به زمانه‌كانی (كوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی) ئامادە كردووە بۆ (سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان،گشت فراكسیۆنەكانی پەرلەمان، سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گشت لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، نوێنەرایەتی و كونسوڵخانەكانی وڵاتان لە هەرێمی‌كوردستان)، داوا ده‌كه‌ن كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم دیاری بكرێـت و لایه‌نه یاسایی و سیاسیه‌كانی داواكه‌شیان روونكردۆته‌وه. له‌به‌شێكی داواكه‌شیاندا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌گه‌ر تا (2018/4/6) كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم دیاری نه‌كرێت ئاماژه‌یه بۆ ئه‌نجام نه‌دانی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی جارێكی تری په‌رله‌مان و قه‌یرانه‌كان .
ئه‌مڕۆش (2018/03/25) له ئۆفیسی ئینستتیوتی په‌ی به‌شێك له رێكخراوه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌كانی سلێمانی بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌ئامانجی یاداشته‌كه كۆبوونه‌وه و بڕیاریشه پاش ئه‌نجامدنی كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراو و كه‌سایه‌تیه‌كانی شاری هه‌ولێر، به‌شی دووه‌می چالاكیه‌كان ده‌ست پێبكات بۆ به‌دیهێنانی داوای یاداشته‌كه. به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ته‌رخان كرا، بۆ پشتێوانی هه‌موان له داوای ره‌وای خۆپیشانده‌ران و گێرانی ده‌وری رێكخراوه‌یی له خۆپیشاندانه‌كاندا.