ئینستتیونی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان، راپۆرتی نوێی سه‌باره‌ت به چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه (٢٠١٨/٢/٢٢)، له هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی ئه‌منه سوره‌كه له سلێمانی، ئینستتیوتی په‌ی، به‌به‌شداری هه‌ریه‌ك له به‌رێزان (فه‌خره‌دین قادر، سكرتێری پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان و رابون مه‌عروف، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان) راپۆرتی ژماره (10) پرۆژه‌ی چاودێری په‌رله‌مانی بڵاوكرده‌وه.
پاش پێشكه‌ش كردنی راپۆرته‌كه، هه‌ریه‌ك له به‌رێزان (سكرتێری پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان و رابون مه‌عروف) باسیان له گرنگی چاودێری دامه‌زراوه گشتیه‌كان كرد له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانه و كاره‌كانی ئینستتیونی په‌یان وه‌ك یه‌كێك له گرنگترین ئه‌ركه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی وه‌سفكرد، و رایانگه‌یاند: به‌ڵگه‌یه‌كی گرنگ تۆمار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌دای دامه‌زراوه‌یه‌كی گرنگ له‌هه‌رێمی كوردستان.
له‌راپۆرته‌كه‌ی (په‌ی)دا به پێنج خاڵ ماوه‌ی (1/3/2017 تا 15/11/2017) باسكراوه، كه ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: ئه‌نجام دانی (6) كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان
دووه‌م: ده‌ركردنی دوو یاسا و یه‌ك راسپاره
سێیه‌م: درێژكردنه‌وه‌ی خولی په‌رله‌مان
چواره‌م: په‌سه‌ندكردنی ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌یه‌كی چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان
پێنجه‌م : ئه‌نجامدانی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و كۆمسیۆن
پاشان په‌ی له راپۆرته‌كه‌یدا به چه‌ند خالێك گرنگترین پێشێلكارییه‌كانی خستۆته ڕوو، كه ئه‌مانه‌ن:
1-له بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران بۆ كۆبوونه‌وه‌و دانانی به‌رنامه‌ی كار، پێشێلی روونی په‌یڕه‌وی ناوخۆی تێدایه، بۆ نموونه له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌وه كه له (15/9/2017) به‌ڕێوه‌چوو.
2-زۆرینه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كار رانه‌گه‌یه‌ندراوه، یاخود ئه‌گه‌ر راشگه‌یه‌ندرابێت ته‌نیا كاتژمێرێك به‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌ندامان به فه‌رمی ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
3-له هه‌ندێك له كۆبوونه‌وه‌كان به‌رنامه‌ی كار له ئه‌ندامان شاردراوه‌ته‌وه، بۆ نمونه به‌رنامه‌ی كاری رۆژی (30/9/2017) كه ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی (فه‌رهاد سه‌نگاوی) نه‌خرابووه به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌و ده‌نگیشی له‌سه‌ر دراو له په‌رله‌مان دوور خرایه‌وه.
4-له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی (30/9/2017)دا رێگه نه‌درا (فه‌خره‌دین قادر) وه‌ك سكرتێری په‌رله‌مان بچێته هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه‌و له شوێنی خۆی (وه‌ك سكرتێر) نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات.
5-به‌شی زۆریی كۆبوونه‌وه‌كان كران به داخراو، دوور له چاوی راگه‌یاندن و جه‌ماوه‌ری كوردستان.
7-له به‌شێك له كۆبوونه‌وه‌كان رێگه به ئه‌ندامانیش نه‌دراوه كه بیروڕای خۆیان ده‌ربڕن، هه‌ر بۆیه له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی (24/10/2017) كه تایبه‌ت بوو به درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان هه‌ندێك له ئه‌ندامان كۆبوونه‌وه‌كانیان جێهێشت.
8-له‌هه‌ندێك له كۆبوونه‌وه‌كاندا له‌یه‌ك دانیشتن‌دا پرۆژه‌ی یاسا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه‌و له‌هه‌مان كات و كۆبوونه‌وه‌دا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ كراوه‌و په‌سه‌ندیش كراوه.
9-له‌نێو حه‌ره‌می په‌رله‌ماندا په‌لاماری په‌رله‌مانتار دراوه، وه‌ك په‌لاماردانی په‌رله‌مانتار (رابوون مه‌عروف) له رۆژی (29/10/2017)دا، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی په‌یره‌وه.
10-په‌لاماردانی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه له رۆژی (29/10/2017) كه هاندرابن و ئاسانكارییان بۆ كرا له چوونه ناو په‌رله‌مانه‌وه، ئه‌مه‌ش شكاندنی حه‌ره‌می په‌رله‌مان بوو.