Milat.jpg

٩٠٠هەزار ناوی‌ نایاسایی لەتۆماری‌ دەنگدەراندا ئاشكراكرا

Jan 7, 2018  |   هەواڵەکانی پەی 

میللەت
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەرۆكی ئینستیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان بەبەڵگە چەندین داتا و ناوی و دوبارە و ساختە و خەلكی دەرەوەی هەرێم لەتۆماری دەنگدەرانی هەرێم هەیە كەبریتییە لە 900 هەزار ناو.

سەروەر عەبدولرەحمان سەرۆكی ئەنیستیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەپێی ئەو بەدواداچونانەی كردویانە بۆیان دەركەوتوە زیاتر لە 900 هەزار ناوی ساختە و دووبارە لە تۆماری ناوی دەنگدەران هەیە و رەتیشی كردەوە تۆمارێكی دەنگدەرانی فەرمی هەربێت، ئەمە جگە لەوەی ناوی مردوانیش رەش نەكراوەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ناوی دەنگدەرانی تایبەت  وگشتی لەیەكتر جیانەكراوەتەوە ئەمە جگە لەوەی ناوی ئاوارەكانی پارچەكانی تری كوردستانیش ناویان تۆماركراوە كە ژمارەكەیان دیار نیە چەندە بۆیە ئەگەر هەڵبژاردن بەم تۆمارەی ئێستا بكرێ هەڵبژاردنێكی بێگەرد و بێ خەوش نابێ لەبەر ئەوە پێویستە تۆماری ناوی دەنگدەران پاكبكرێتەوە لەو كێشانەی لە تۆماری ناوی دەنگدەران هەیە چارەسەر بكرێن و تۆمارێكی بێخەوش ئامادە بكرێت .

بەپێی بەدواداچونەكە وەك لەراپۆرتەكەدا روونكراوەتەوە 184 هەزار ناوی دووبارەی دەنگدەرانی تایبەت كە دووبارە ناویان هەیە لەتۆماری گشتی،  هەروەها دووبارەبونەوەی نێوخودی هەرێم 100 هەزار  كەسە و هیچ ئامارێكیش نیە دەربارەی ناوی دەنگدەرانی پارچەكانی تری كوردستان ، ئەمەش جگە لەوەی ناوی دووبارە بووەوە هەیە لە نێوان هەرێم و ناوچەكانی ماددەی 140 بریتین لە 94567 ناو ، ژمارەی مردووان 218956 ناو ، لە دایكبوانی ساڵی 2000 كە تەمەنیان لە وادەی هەڵبژاردن نەگەیشتۆتە 18 ساڵ 275423 ناو ، كۆی گشتی ئەو ناوانە بریتیە لە 932955 .

 لینكى هه‌واڵه‌كه‌