Xandan.jpg

پەرلەمانتارێک: وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە و تەندروستی هاوکاری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ناکەن

Jan 7, 2018  |   هەواڵەکانی پەی 

خەندان- سالار محەمەد

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاماژەیان بەوەکردووە "کێشەیان لەگەڵ وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگەو تەندروستی هەیە"، کە دەبێت ئەوان ئامارو داتای تەواویان بدەنێ لەسەرئەو کێشانەی کەباس دەکرێت، بەڵام "تا ئێستا وەکو پێویست هاوکارنەبوون".

نەجیبە شێخ لە تیف، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، "بۆ ئەوەی لەنزیکەوە ئاگاداری کارەکانی کۆمسیۆن ببین بزانین چۆن کاریان لەسەر یاداشتەکەی کۆمەڵ کردووە، کە لەرابردوودا ئاڕاستەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانمان کردبوو تیایدا جەختمان کردبوویەوە لە کارکردن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەپێی ستانداردبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆمسیۆن ڕونکردنەوەیاندا لەسەر هەندێک لە بابەتەکان کە بەڵێ‌ تۆماری دەنگدەران کێشەو گرفتی تیایە کە پێویستی بەچاکردن و گۆڕانکاری هەیە، بەڵام بەردەوامن هێشتا ئیش و کارەکانیان تەواونەبووە".

نەجیبە شێخ لە تیف وتیشی، "کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاماژەیان بەوەکرد کە کێشەیان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی تەندروستی-یە، کە دەبێت ئەوان ئامارو داتای تەواویان بدەنێ لەسەرئەو کێشانەی کە باس دەکرێت، بەڵام تائێستا وەکو پێویست هاوکارنەبوون".

ئەو لێدوانەی پەرلەمانتارەکەی کۆمەڵ لەکاتێکدایە پێشتر سەروەر عەبدولرەحمان سەرۆکی ئەنیستیتیۆتی  پەی رایگەیاندبوو، " ٩٠٠ھەزار ناوی ساختەو دووبارەی لەتۆماری دەنگدەران هەیە".

نەجیبە شێخ لە تیف ئەوەشی وت، "ئەو وەزارەتانە ئەو داتایانەیان بۆ کۆمسیۆن نەناردووە، ئێمەش بەڵێنمان پێدان وەکو ئەرکی پەرلەمانتاری خۆمان هەوڵ دەدەین کە لەرێگەی پرسیار یان هەرلەرێگەیەکی ترەوە بێت ئەو وەزارەتانە ئاگاداربکەینەوە کە هاوکاری کۆمسیۆن بن بە پێشکەشکردنی تەواوی زانیاریەکانیان".

 لینكى هه‌واڵه‌كه‌:

https://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=40325&babet=1&relat=1024&__cf_chl_jschl_tk__=pmd_t.446L1CgfFpuniXmidUTqK6kyILPefFLLyMJUnJFao-1630500705-0-gqNtZGzNAhCjcnBszQu9