Wsha.jpg

تا ئێستە ژمارەی ناوی دووبارە لە تۆماری دەنگدەراندا ئاشكرا نەبووە

Jan 7, 2018  |   هەواڵەکانی پەی 

رێكخراوێكی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، زیاتر لە 900 هەزار ناوی دووپاتە لە تۆماری دەنگدەراندا هەیە، بەڵام كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان ئەو ژمارەیە رەت دەكاتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم حەوتی كانوونی دووەم، سەروەر عەبدولرەحمان سەرۆكی ئەنیستیتیۆتی پەی، بۆ پەروەردە و گەشەپێدان كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دا و ڕای گەیاند، زیاتر لە900  هەزار ناوی ساختە ودووپاتە لە تۆماری ناوی دەنگدەران هەیە و تا ئێستە تۆمارێكی ناوی دەنگدەرانی فەرمی نییە.

زیاتر گوتی، پێویستە تۆماری ناوی دەنگدەران پاك بكرێتەوە ئەگەر بمانەوێ‌ هەڵبژاردنێكی پاك ئەنجام بدرێت.

لە بەرانبەردا كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان ئەو ژمارەیە رەت دەكاتەوەی رای دەگەیەنێت، پڕۆسەی پاككردنەوەی لیستی تۆماری دەنگدەران بەردەومی هەیە و ئەو ژمارەیە رەت دەكەینەوە.

د.جووتیار عادل ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئەو ژمارەی، كە باس دەكرێ‌ لە تۆماری دەنگدەراندا دووپاتەیە هیچ بنەمایەكی نییە، چونكە تا ئێستە پڕۆسەكە بەردەوامی هەیە.

ڕوونیشی كردەوە، كۆمسیۆن خۆی وردەكاری ناوی دووپاتەی لیستی تۆماری دەنگدەران ڕادەگەیەنێت هەر كاتێك پڕۆسەكە تەواو بوو.

پڕۆسەی پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران دوابەدوای ئەوە دەستی پێ كرد، كە بڕیار درا لە هەرێمی كوردستان هەڵبژاردنەكان بەرێوە بچێت، بەڵام تا ئێستە ڕۆژی بەرێوە چوونی هەڵبژاردن لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە دیاری نەكراوە.

 لینكى هه‌واڵه‌كه‌:

http://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=35054&Jor=14